ژیاننامەی خۆکار

من لە یەکی خاکەلێوەی ساڵی ٣٧١٧ی زەڕدەشتی بەرانبەر بە ٧٧١٧ میترایی-ئاریایی لە نەخۆشخانەی ئاریایی تاران لە ئێراندا لە دایێک بووم، لە دایێکێکی فارسی خۆراسانی لە کچە شاکانی ئەفشار بە نێوی نیلوفه‌ر ئەفشار نادری و باوکێشم کوردێکی کوردوستانی بوو لە خانەدانی ئەردەڵان و لە ئەفسەرانی گاردی شاھەنشایی و شارەوانی شاھەنشایی ئێران بە نێوی ئێقباڵ هازڵی.

بەداخەوە کە رۆژی لە دایێک بوونی من، لە تاریک ترین سەردەمی مێژووی ھاوچەرخی نیشتمانی دایێکی من، ئێرانی تاھەتایی بوو. خۆشەویستی من بە ئێران ھەر لە منداڵیەوە لە دڵی مندا دەخرۆشا و ئەم ھەستەم قەرزداری بنەماڵەی دایکیی و باوکیی و کەس و کاری خۆمم، بە تایبەت دایکم نیلوفه‌ر ئەفشار نادری و خاڵم نادر ئەفشار نادری و پوورەزای بابەگەورەم خوالێخۆش بوو موستەفا زه‌رغامفه‌ر.

لێکۆڵینەوەی مێژوویی ئێرانم لە ڕابردوویێکی نەک زۆر دوورو لە وڵات داگری گەلی لە بابەو پشتی یازدەھەمی دایکیم نادر شای مەزنی ئەفشارەوە دەست پێ کردووە بە خوێندنەوەی مێژووی ئێرانی کەوناراو بە نووسراوکانی کەڵەپیاوی سیاسەت و کەلتووری ئێران، خوالێخۆش بوو (موشیرودەوڵە حەسەن پیرنیا) گەڕامەوە بۆ سەردەمی ئێرانی کەونارا. عشق بە نگارکێشان و ھونەر بوو بە ھۆی نزیک بوونەوەی من لەگەڵ خوالێخۆش بوو بەھرامی پیرنیا، مێردی خۆشکی دایکم کە ھونەرمەند و ھونەرناسێکی گەورەو دەرچووی زانکوی "ھنرھای زیبا"ی تاران بوو. کاتێک کە خوێندکاری خولی سەرەتایی، ناوەندیی و پاش ناوەندیی بووم کەڵکی زۆرم لە کیێبخانە و کتێبەکانی خاڵم نادر ئەفشار نادری کە پێشکەشی کردبووە کتێبخانەی قوتابخانەکەمان وەرگرت. بەم چەشنە خولی سەرەتایی لە قوتابخانەی سادات و ناوەندیی لە ئازادی میلەت و پاش ناوەندیشم لە زانکۆی حوکومی (باھنر) لە تاراندا تێپەڕاند. سەردەمی تازەلاویی و لاویەتیێکی زۆر سەخت و ناخۆشم ھەبوو. لە لایکەوە بزووتنەوەو شەڕی نێوان ئێران و ئێراق لە لای دیکەوە ئازارگەلێک کە باوکم سەرگورد ئێقباڵ هازلی پاش بزووتنەوەی ئێران تووشی بوو، زۆر ئازاری دەدام. باوکم کە ماوەیێک کورت بوو کە حوکمی سەرھەنگ دووی لە فەرماندە و ھاوڕێ و ھاوزمانی خۆی، تیمسار سپھبد بەدرەیی وەرگرتبوو، خێرا پاش بزووتنەوەکە لە ئێوارەی ٢٢ی ڕێبەنداندا دەسبەسەر کراو ڕۆژی پاش ئەوە تیمسار بەدرەیش بە دەستی ڕاوێژکارانی ئەمریکی لە دەفتەرەکەی خۆی تێرۆر کرا. باوکم کە لە لایەنگرانی موحەمەد ڕەزا شای پەھلەویی بوو دوایی بوو بە یەکێک لە لایەنگران و ھاوبیرانی گیان بەخت کردووی نیشتمان دوکتور بەختیار. باوکم زۆر جار کەوتە بەندیخانەو و ئەشکەنجە کرا و تەنانەت حوکمی سێدارەی بۆ بڕاێەوە بەڵام بە ھۆی بڕشتی بنەماڵەی دایکیم حوکمەکە ھەڵوەشایەوە. ئەگەر چی لە ساڵی ٦٨دا لە پەستا دەست بەسەرو ئەشکەنجە دەکراو بەم چەشنە سەردەمی منداڵی و تازەلاویەتی من تێپەڕبوو. چل ساڵ پاش بزووتنەوە ڕێک لە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەنداندا باوکم بێ ھیچ ھۆکارێکی ئاشکرا کۆچی دوایی کردو شەوی نەورۆز کە ڕۆژی لە دایک بوونی من بوو، چەند کەسی نەناسیاو ئەم ھەواڵەیان پێمان ڕاگەیاند. باوکم ئەفسەرێکی زۆر بوێر لە بنەماڵەی ئەردەڵان و لە بەرەی ھێزۆ خانی ئەردەڵان (ھۆی ناونانی هازڵی بە سەدای پیتی ز، لە ناوی ھێزۆ خانی ئەردەڵان گیراوە کە لە زمانی کوردیدا ھێز و ھاز بە مانای بە ھێز بوونەو "لی" پاشگرێکی قەفقازییە)بوو. دایەگەورەی من خاتوو مەکلەمانی مونتەسێر کاریگەری زۆری لەسەر کەسایەتی مندا بووە.

ئەوینداری ئێران لە مونتەسێرۆڵسۆڵتان گەورەو بە من گەیشت و لە مندا سەقامگیر بوو. ھەروەھا ھاوڕێ و جیرانی بنەماڵەێ دایەگەورەم، سێناتور دوکتور مێھرئەنگیزی مەنووچێھریان کە لە گەورە ژنانی ئێرانی سەردەمی مودێڕن بوو، روڵێکی زۆر گەورەی لە ئاشنا بوونی من لەگەڵ ئەدەبیاتی کلاسیکی فارسی و ئەرووپایدا ھەبوو. قەت لە بیری ناکەم دایکم نیلوفه‌ر ئەفشار نادری لە تەواوی دەورانی خوێندنی مندا بەبوونی بارودۆخی زۆر ناخۆشی ژیان و تووش بوونی شەڕو بزووتنەوە فیداکاریگەلێکی زۆری بۆ سەرکەوتنی من و ئاشناییم لەگەڵ کەلتووری ئێرانی کردووە. ھیچ کات کتێبی چیرۆکەکانی شانامە بۆ منداڵان کە دایکم پێشکەشی کردم لە بیری ناکەم. ئەوەندە ئەم دوو بەرگ کتێبەم ڕۆژو شەو بە دڵ و داوێنەو دەخوێندەوە کە پێم وا نییە پێش و پاش ئەوەدا کتێبێکی ئاوەھام خوێندوەتەوە. عشقی دایکی و عشقی گەورەپیاویی کەلتووری ئێرانی فیردەوسی مەزن لەم کتێبەدا شاراوە بوو کە ڕۆحی ئێرانی خۆم قەرزداری ئەم کتێبەم. ئەم عشقە بە ئێران و بان تر لە ئەوە عشقی بەڕاستی بوو کە منی لەگەڵ پیری زانای ئێران، زەبێحی بێھروز ئاشنا کرد. لە ساڵانی دەسپێکی خۆلی پاش ناوەندی کە ڕشتەم بیرکاری-فیزیک بووم لەگەڵ خوا لێخۆش بوو ئەحمەدی بیرشک، بیرکاری بەناوبانگی ئێرانی و شاکاری ئەو کە شانازیی ھەموو ئێرانیێکە، واتە دەژمێری سێ ھەزار ساڵە کە لەسەر بڕواکانی خوالێ خۆش بوو زەبێحی بێھروز لە کتێبی ڕۆژمێر و مێژوو لە ئێراندا نووسراوە، ئاشنا بووم. کاتێک بە ووردی چاوم لە کتێبەکە کرد لە ووردبوونەوەی زانستی و ڕیازیات و دەمژمێری و ئەستێرەناسی ئێرانی کەونارا سەرم سووڕ مابوو. بەڵێ زەڕدوشت کە تا ئەو کاتە وەکوو پەیغەمبەرو فیلەسووفێک دمەناسی، ئێستاکە زانیومە لە بواری ڕیازیات و ئەستێرەناسیشدا زۆر شارەزا بووەو کارگلێکی زۆر بەنرخی بەجێ ھێشتووە. لە پاشدا زانیم کە ئەمە نەریتێکی موغانە بووە کە موغەکان و فیلەسووفەکان لە زانستەکانی دیکەش کەڵکیان لێ وەردەگرتووەو تێکۆشانێکی زۆریشان بۆ پەرەپێدانی کێشاوە، نەریتێک کە لە سەردەمی ئیسلامدا مەلاو زانا موسڵمانەکان پەیڕەوییان کردووە لە زەڕدەشتیەکان و درێژەیەن پێ داوە.

کڕوکاش بۆ دۆزینەوەێ سەرچاوەگەلێک لە ئەستێرەناسی و دەمژمێریی ئێرانی کەونارا منی ڕاکێشا بەرەو کتێب فرۆشی زەڕدەشتیەکان تاران و چاپەمەنیەکەیان واتە چاپەمەنی فەروەھەر. لەوێدا گەنجینەیێک لە ڵێکۆڵینەوەی زانیارانی ھاوچەرخ و کۆنی ئێران سەبارەت بە زانست و شێوەناسی لە ئێرانی کەونارام دەست کەوت کە گرینترینیان، کتێبەکانی ڕۆژمێر و مێژوو لە ئێرانی کۆن و دەمژمێری نەورۆزی شەھریاریی نووسراوەی زەنێح بێھروز لە دەمژمێری، ڕیازیار، ئەستێرەناسی ئێرانی کەوناراو کتێبی دەبیرە و ڕێنووس و کەلتوور نووسراوەی زەبێح بێھروز لە زانستی فونێتیک و وشەنگاری و رێنووس و تەجوید لە ئێرانی کەونارا و کتێب گەلێکی بەنرخی دیکە لە چاپەمەنی ئێران کودە و قوتابیان و ڕێبوارانی ڕێگەی زەبێحی بێھروز وەکوو موحەمەد موقەدەم و سادق کیا و عەلی قولی مەحموودی بەختیاری و پووران فەڕۆخزاد و لە لایەنی دیکەوە لەگەڵ کتێبەکانی گەورە پیاوانێک وەکوو مامۆستا پوورداوود و فەرەیدوون جونەیدی و ئێستیفان پانووسی و مۆبدی مۆبدان فیرووزی ئازەرگەشسب و نوسرەتوڵا بەختەوەرتاش و موحەمەد عەلی سەجادیەو پرۆفوسۆر مەھدی فەرشاد لە بواری ئەدەب و ھونەر، ئاکار و کەلتوور، زانست و نژیارڤانی ،بەڕێوبردنی وڵات و ئەندازیاری و مۆسیقا لە ئێرانی کەونارا ئاشنا بووم. ئەگەرچی لە نزیکەوە بەختی ئاشنا بوون لەگەڵ مامۆستا بێھروزم نەبووە بەڵام پێ خۆشحاڵم کە بەخت لەگەڵ من یار بووەو توانیومە بە خزمەتی مامۆستایێکی پایەبەرز وەکوو مامۆستا فەرەیدوون جونەیدی بگەیم و کەڵکی زۆریان لێ وەربگرم. لە ساڵانی دەسپێکی خۆلی پاش ناوەندیدا لەگەڵ کتێبەکانی مامۆستا جونەیدی ئاشنا بووم و ھەر ئەمە بوو بە ھۆی ئاشنا بوونی من لەگەڵ ڕێکخراوەی نەیشابوور و چاپەمەنی بەڵخ کە مامۆستا دایمەزراندبوو. یەکەم جار کە گەیشتمە خزمەت مامۆستا لە نووسینگەکەیا لەگەڵ ئەفشینی کوڕیدا بوو. تا ئەو کاتە قەت پێم وانەبوو کە ئەم ڕێکخراوە کە لە شەقامی جەلالیەی بولواریی کەشاوەرزی تاران، تاکوو ئەو ڕۆژە وا لە تاراندا بووم ببێ بە ماڵی دووھەمم. پاش تۆژینەویێک سەبارەت بە ئێران و پرسینەوەی چەند پرسیار لە مامۆستا، فەرمووی کە لە چاوانی تۆدا مێھر بە ئێران ڕاستی دەبینم و داوای کرد لەمن کە لە کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوەی نەیشابووردا بەشداری بکەم. ئەگەرچی مامۆستا دەستی تەنگ بوو و پارەی زۆرێکی نەبووەبەڵام وانەکانی شانامەخوەندن و فێرکاری زمانی پەھلەویی و ئەوێستایی بەخۆڕایی بەڕێوە دەیبرد و قەت لە ژیانی پڕبەھرەی کەلتووری خۆێدا تەنانەت یەک قەرانی وەرنەگرد و پێ باش نەبوو لە کاری کەلتووریدا پارە وەربگرێت. ڕێکخراوەی شانامە خوەندن مامۆستا لە نەورۆزەوە تاکوو نەورۆز درێژەی ھەبوو. لە ساڵێکدا مامۆستا شانامەی فیردەوسی مەزنی لە سەرەتاوەو تاکوو ئاخر دەخوێندەوە، ڕخنەی دەگرت، شیی دەکردەوەو لە بواری زانستیەوە وتارەکەی لەگەڵ وتارەکانی کەونارای ئێران وەکوو ئەوێستا و وتارەکانی پەھلەویی و فارسی تاقی دەکردەوە. چوونکە زمانی پەھلەویی و ئەوێستایی دەزانی، شێوەی سەرەتایی وشەکانی شانامە و چەرخەی گۆڕانی وشەکان لە ئەوێستاییەوە بۆ پەھلەویی و فارسی لە بواری زمان ناسییەوە تاقی دەکردەوەو وشەگەلێکی جوانی لە کەلتوورو ھونەرو ئەدەب و زانستی ئێرانی کەوناوای دەخستە بەرچاو.

لە وانەکانی زمان ناسی مامۆستا ، زمانی پەھلەویی بەشێوەیێکی ئاسایی کە خودی مامۆستا خولقاندبووی فێر دەبووم و کتێبی "نامەی پاڵەوانی" مامۆستا کە وتارگەلی پەھلەویی زۆری ئێدا بوو بە ڕێنووس و زمانی پەھلەویی دەمانخوێندەوەو دوایی لەگەڵ ھاوقوتابیاندا لەسەر زمانی ئەوێستایی و پەھلەویی باسمان دەکرد، یان راھێنانەکانی مامۆستامان بە زمانی پەھلەویی دەنووسی و بە دەنگ بەرزەوە دەمانخوێندەوە، ئاخ کە چەندە جوان بوو ئەو دەنگە! وتارەکانی ئەردەشیر

ی بابەکان، درەختی ئاسووریک، مینۆی خێرەدو.....

مامۆستا پاش باسەکان ئیملای بە زمانی پەھلەویی دەکوت و ھەڵە ڕێنووسیەکانی ڕاست دەکردەوە. لەو ڕێکخراوەدا بوو کە لەگەڵ یەکێک لە باشترین و مێھرەبان ترین ھاوڕیێەکانی ژیانم واتە فەرشید ئێبراھیمی ئاشنا بووم. من و فەرشید لە زۆربەی بوارەکانی گرینگی کەلتووری و مێژووییدا ھاوڕا و ھاودڵ بووین، بەڵام نە ھەموو کات. ئەوینداری ئێران بوو بە باسێکی ھاوبەش و ھەر ئەمە بوو بە ھۆی نزیک بوونەوی من و فەرشید. بەم چەشنە نزیک بە پێنج ساڵ واتە لە ساڵی حەوفتادو دوو تاکوو حەوفتاد و حەوفتی زایینی ھاوکات لەگەڵ خوێندنی من لە پۆڵی پاش ناوەندیی و دەسپێکی زانکۆ، لە خزمەتی پیری مۆغانی نەیشابوورو لە مۆغەکەدەکەیدا کەڵکم وەردەگردو بووم بە مۆغ بەچەیێکی بزێو.

پێش لە ڕوشتنم لە ئێران بە تواوی بووم بە موغێکی ئەوینداری زیرەک کە بە چەندین ھونەر ڕازاوە بووم و لەم ئەندیشەدا بووم کە ئەو کەسەی بزانێت و دەزانێت کە دەزانێت، ئەسپی زانایی لە دەوریی گەردوون دەڕانێت.

لە درێژەی خوێندنم لە ئێراندا، لە خولی سەرەتایی، ناوەندیی و پاش ناوەندیی، واتە لە ساڵانی شەست و چووار تاکوو حەوفتادو شەشی ھەتاووی ھەموو کات قوتابیێکی سەرکەوتوو بووم، نە تەنیا لە وانگەی خۆما بەڵکوو زۆر جار بە گشتی لە ھەموو قوتابخانە و ناوچە فێرکاریەکانی شاری تاراندا. پاش تەواو کردنی خولی ناوەندیی، لە خولی پاش ناوەندیدا ڕشتەی بیرکاری-فیزیکم ھەڵبژاردو لە ئەزموونی ھەڵبژاردنی گشتی زانکۆدا لە چەندین ڕشتەو چندین زانکۆدا قبووڵ بووم کە بریتین بوون لە ڕشتەی بیرکاری زانکۆی ئەسفەھان و ئەندازیاری میکانیک و ئەندازیاری ماک و مێتالۆژیای پیشەسازیی لە چەند زانکۆی دیکەی تاران و کەرەجدا. پاش دوو ساڵ خوێندن لە زانکۆدا، نازانم چی بوو کە عشقی من بە کۆمپیووتر و ژێنێتیک لە دەروونی مندا داگیرساو بە ھۆی ئەوەی کە خوێندنی ئەم ڕشتەگەلە لە ئێراندا بۆم ناکرا و ھەروەھا پارەی زۆریشم نەبوو کە بڕۆم بۆ ئینگلیس، بۆیە ڕویشتم بۆ کیێف پاتەختی ئۆکراین. کە واتە لە ساڵی نەوەدو نۆی زایینی لە زانکۆی ئەرووپایی کیێفدا قبووڵ بووم و بۆ ماوەی یەک ساڵدا زمان و ئەدەبیاتی رووسی و ئۆکراینیی فێر بووم و لە خولی "پاتفەک"دا بە نمرەی سەرەکی پنجەەوە (بان ترین نمرە لە سیستەمی فێرکاریی یەکیەتی شەورەویی و وڵاتانی ھاوپێمان ڕووسیە)قبووڵ بووم، لەپاشدا لە زانکۆی نەتەوەیی کیێف بە نێویی شێفچێنکۆ لە ڕشتەی ژێنێتیکدا درێژەم بە خوێندن داو تا ساڵی ٢٠٠١ خەریکی خوێندن بووم و پاش ئەوە، چووم بۆ مۆسکۆ لە ڕووسیەداو یەک ساڵی تەواو لە ناوەندیی فێرکاریی جێھانیی زانکۆی دەوڵەتیی لێمانۆسۆفی مۆسکۆدا خەریکی لێکۆڵینەوە لەسەر زمان و ئەدەبیاتی ڕووسی بووم و لەم خولیشەدا بە نمرەی سەرەکی پێجەوە دەرچووم. لە مۆسکۆدا ھاوکات خولی زمان و ئەدەبیات ڕووسی لە زانکۆی ژینەوەرناسی و زەویناسی زانکۆی دەوڵەتی مۆسکۆ (لێمانوسۆف) خەریکی لێکۆڵینەوە لەسەر ژێنێتیک و ئەنفۆرماتیک بووم. پاش ئەوە لە زانکۆی کۆمەڵناسی لێمانوسۆف کە لەو کاتە نۆھەمین زانکۆی جیھان بوو، لە چوار ساڵدا توانیم مەستەری یاسا و کۆمەڵناسی سیاسی وەربگرم و دوانامەکەم کە سەبارەت بە ڕژیم گەلی سیاسی بوو، بنووسم. دوایی لە ماوەی دوو ساڵدا واتە ٢٠٠٨ تاکوو ٢٠١٠دا توانیومە کارناسی باڵادەس لە ڕشتەی کۆمەڵناسی ئابووری وەربگرم و زانستنامەکەم کە سەبارەت بە علوومی ئەنفۆرماتیک و ڕوڵی لە جیھانیی بوونیدا پێشکەش کرد و توانیم دیپلۆمی سووری ڕووسیە و مێداڵی تەڵا لەم زانکۆەدا وەربگرم ، چوونکە تەواویی نمرەکانم ھەموو پێنج واتە بان ترین نمرە بوو. ھەروەھا لەو ماوەیەدا چەندین وتارم بە زمانی ڕووسی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵناسی لە گۆڤارگەلی بەناو بانگی زانستی و ئاکادێمیکی ڕووسیەدا بڵاو کردەوە. یەکێک لە باش ترین ڕووداوەکانی ژیانم لە دەورەی خوێندکاری لە مۆسکۆدا، ئاشنا بوون لەگەڵ گەورەترین کەونینەناس شەورەویی پێشین و یەکێک لە گەورەترین کەونینەناسەکانی جیھان، دۆزیاری بنکەی شارستانییەتی باکتریا-مارگیانا (بیی، ئەی، ئێم، سی یان ھەمان ئێرانویچ) و دۆزیاری تەڵای باختەر و شارستانییەتی بەڵخ، پرۆفوسۆر ویکتۆر ئیوانویچ سریانیدی بوو. ھەرچەند کە ڕشتەی من لە زانکۆدا، کەونینەناسی نەبوو بەڵام کاتێ کە لە زانیاری منی سەبارەت بە زمان ناسی و مێژوو تێگەیشت، منی داوەت کرد بۆ گوزەراندنی دەورەکانی زەروور، کە زیاتر لە پێنج دۆزینەوەێ یەک مانگەی بەھاری و پێنج دۆزینەوەێ یەک مانگەی پاییزیدا منی کردە جێگری بەڕێوبەریەتی گرووپەکە و نزیک بە یەک دەیە ڕویشتین بۆ تەپۆڵکەی گونور لە بیاوانی کاراکۆم لە تورکەمەنستاندا.

داھاتی دۆزینەوەکانی گرووپی ئێمە لەم کەندوکۆڵی کۆنینەناسیەدا، دەیان وتار و چەندین کتێب بە زمانی ڕووسی سەبارەت بە شارستانییەتی سەردەمی زەڕدەشتی و پێش زەڕدەشتی ھێند و ئێراندا بوو کە من لە بواری ئێدیت و نووسینی ئەم کتێبانە یارمەتی زۆرم داوە. کاتێ کە لە ئاسانەی دۆزینەوەیێکی زۆر گەورە لە تەپۆڵکەیێکی نوێدا بە نێوی "تایب"دا بووین و من ڕاپۆرتی سەرەتایی و بەراوەردی ھەبوونی کتێب گەلێکی کەونینەیم لە ئەم تەپۆڵکەیەدا بە مامۆستاکەم ڕاگەیاند. پاش گەڕانەوەمان لە دوایین کەمپی پاییزەدا، پرۆفوسۆر سریانیدی لە ناکاو بێ ھیچ ھۆکارێک کۆچی دوایی کرد و پاش ئەم ڕووداوە ناکۆکی کەوتە نێوان ئەندامان و گرووپەکە ھەڵوەشایەوە. پاش ماوەیێک کە من وەکوو ئەندامێکی سەربەخۆ توانیم چەند کەس لە کەونینەناسانی ئەڵمانی و ئوسترالیاییم ڕازی کرد کە گرووپێک ڕێک بخەین بەڵام تێ گەیشتم کە دەوڵەتی تورکەمەنستان مافی چوونەوە دەری لە من گرتووە و ویزام پێ نادەن. لێرەدا بوو کە زانیم تەپۆڵکەی تایب چەندە گرینگە و نایەنەوێ کەس ئاگادار ببێ. لە پاشدا بڕیارم دا بۆ ماوەیێک دۆزینەوەێ کەونینە ڕابگرم و تەنیا خەریکی خوێندن لە زانکۆی لمونوسۆفی مۆسکۆدا بم. پاشکەوتەکانی خۆم لە بواری فەلسەفە، یاسا، علوومی سیاسی، کۆموڵناسی و کەونینەناسیدا قەرزداری زانکۆی لمانوسۆفی مۆسکۆ بووم کە باش ترین زانکۆی یەکیەتی کۆماری شەورەویی پێشین و فێدراسیونی ئێستایی ڕووسیە و یەکێک لە دەیان زانکۆە باشەکانی جیھانە و زۆربەی زانایانی شەورەویی لە بواری سیاسی، کەلتووری و زانستی دا بە تایبەت ئەژماری زۆر لە سەرکەوتووەکانی خەڵاتی نۆبێل لەم زانکۆدا خوێندکار بوون. سەیرە من تەوای ژیانم دەگەڕام بە دوای ڕاستی و ناسینی زانستی دیاردە جۆراوجۆرەکان و توانیم مانای ڕاستەقینەی زانست لە زانکۆی لمانوسۆف بدۆزمەوە. وشەگەلێک کە لە زمانی فارسیدا بەرانبەر بە "ساینس" دەیھێنن، "دانش" و "علم"ـە. ھەردوو وشە چ "دانش" کە وشەیێکی پارسیە و لە ڕەگی زانیاری و وشەی "علم" یش لە زمانی عەرەبیەوە قەرزگیراوە و لە ڕەگی زانستەو ھاتووە و بەرانبەر بە وشەی "نەولێج" لە زمانی ئێنگلیزیەو ھیچ پێوەندیێکی بە وشەی "ساین"ـەوە نییە. ڕاستیەکەی ئەمەیە کە تا ئێستا لە زۆربەی وڵاتەکاندا تەنانەت لە پلەکانی باڵای کەلتووری و فێرکاریدا لەسەر ھۆکارێکی ساکار واتە ھیچ وشەیێک بەرانبەر و ھاومانای وشەی "ساینس" دانەنراوەو نەداندۆزیوەتەوە. لە زۆربەی ئەو وڵاتانەدا کە پاش سەردەمی ڕۆنێسانس توانیویانە لە بواری "ساینس" و تێکنۆلۆژیادا سەرکەوتوو بن، مانا و ڕاسپێری ئەم وشە بۆیان دەرکەوتووە و دەیناسن و لە ئەدەبیات و کەلتووری خەڵکەکەیان ڕەنگدانەوەی بووە. بۆ نموونە لە وڵاتی ڕووسیەدا بۆ ھەمووان بە تایبەت لە پلەکانی ئاکادێمیکدا بۆ ھەموو کەسێک ئاشکرایە کە بەرانبەر وشەی "ساینس" لە زمانی ڕووسیدا "ناوکا"یە کە لەگەڵ وشەی "زنانیە" کە ھاومانای زانستە زۆر جیاوازە. ئاشکرایە کە دووبارە ناسینی ئەم دوو چەمکە لە زمان و ئەدەبیاتی ڕووسیدا ڕەنگدانەوی بووە، بەڵام ئەم جیاوازییە چیە کە لە ڕوانگەی ڕووناک بیرانی وڵاتی ئێمەو زۆربەی وڵاتەکانی ھاوسێمان شاردراوەتەوە؟ ڕاستیەکەی ئەمەیە کە دەسپێکی "ساینس " نە لە یوونانی کەوناراو نە لە ئێرانی کەوناراو نە لە ھێندو نە لە چین و نە لە میسر و نە لە ھیچ شوێنێکی دیکەی جیھانەوە نەبوە. ڕاستی ئەمەیە کە "ساینس " دیاردەیێکی تازەیە کە لە ئەورووپای پاش ڕۆنێسانسەوە بە تایبەت لە فەرەنسەدا سەری ھەڵداوە و ھەرچی لە پێش ئەمەدا بووە کۆمەڵێک لە زانستەکان و زانیاریەکان بووە کە پێ ئەلێن "نەوڵێج"، بەڵام "ساینس" چییە؟

"ساینس" شتێک نییە جگە لە خوێندنەوەو لێکۆڵینەوەی ئابجێکتیویی جیھان، لەسەر ڕاستیەکان و فەکتەکانی بێ پەندیواریێکی سابجێکتیو بە لێکۆڵینەر. واتە "ساینس" ھەر "ساینس"ـەو ھیچ پێشگر و پاشگرو گریمانەیێکی پێوە نەلکاوە. لەسەر ئەم بابەتەیە کە باسی زانستی ڕۆژئاوایی، زانستی ڕۆژھەڵاتی، زانستی ئەورووپای، زانستی خاچپەرەستی، زانستی ئێرانی، زانستی ئیسلامی و زانستی زەڕدەشتی ھەموویان ھەڵەین بەڵام بەداخەوە ئەمانە ھەموویان ئێستاکە باون. زانست، زانستە تەنانەت ئەگەر بە ساویلکەیی "دانش"ی پارسی بە جێگای "ساینس "ی ئینگلیزی بەکار دێنن. ئەبێ ئاگادار بین کە ئەگەری خوێندنەوەو لێکۆڵینەوەی ئابجێکتیو لە جیھاندا ئەمەیە کە لە پێشدا ھەمووی ئەو گریمانەو بەگڕاوندگەلی زەینیمان کە وەکوو کەمەندێک لێکۆڵینەری لەبەر گرتووە، خۆمان دەرباز بکەین تاکوو بیرو گریمانەگەلی زەینی سابجێکتیوی ئێمە کاریگەری لەسەر ڕاستی ئابجێکتیوەکەمان نەبێ. تێگەیشتنی ئەم چەمکە ساکارە زۆر گرینگەو ھەر ئەمە جیاوازی زانستی نەریتی کە زیاتر کۆمەڵێکە لە ئاگاداریەکان چ ڕاست و چ درۆ، تێکەڵاو بە حەز و ناحەز و گریمانەگەلێک کە زۆربەیان لەسەر چیرۆک و ئەفسانە دانراون و لەگەڵ "ساینس"ی سەردەمی مۆدێڕن جیاوازە و ھەر ئەمە گەورەیی و گرینگی و سەرکەوتوویی "ساینس" پیشان ئەدات. "ساینس" لە ھیچ جێگایێکی جیھانی کەونارادا نەبووەو تەواوی زانستەکانی ئەو سەردەمە ھەڵسەنگاندنی "ساینس" و پێشڕەوتی ئەو لە جیھانی ھاوچەرخدا وەکوو شەمێکە لە بەرانبەر خۆرەتاودا. زۆر وورد نابمەوە لەسەر باسەکەو تەنیا پێم خۆش بوو یادێک بکەم لەو سەردەمە و ئەمەگناسی خۆم بە ئەو سوێندە کە لە زانکۆدا خواردوومە پیشان بدەم. بەشێک لەو سوێندنامە ئەمەیە: زانست (ساینس) تەنیا ڕێگای تێگەیشتنی ڕاستی جیھانە.

لە ساڵی ٢٠٠٧ دا لەگەڵ ھاوسەرم ئیرنیا باکڵانوا زەواجم کردو لە ساڵی ٢٠٠٩ دا پاش تەواو کردنی دەورەی کارناسی باڵادەس بە ھۆی دۆزینەوەی کار لە بواری تێکنوڵۆژیای ئاگاداری (IT) و علوومی ئەنفوڕماتیکەوە ڕویشتم بۆ ئەیاڵەتی یەکگرتوویی ئەمریکاو بۆ ماوەیێک لە کالیفوڕنیاو ھەروەھا لە واشێنگتۆندا کارم کردە لەم ماوەیەدا کوڕەکەم ئاریان لە نەخۆشخانەی سیدر ساینای لوسانجلێس لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لە دایێک بوو.

لە ساڵی ٢٠٠٦ ھاوکات لەگەڵ خوێندنی من لە مۆسکۆ و لە ھات و چووەکانمدا بۆ دوبەی گرووپی کۆمپانیای ئاریانم دامەرزاند. ئەم کۆمپانیا کە لە ناوچەکانی ئازادیی توجارەتی دونەیدا ساز کرابوو، خەریکی سەرمایەگوزاریی لە بازاڕی ماڵی دوبەیداو ھەروەھا بەرھەم ھێنانی نەرمامێر و بەنەمەکانی کۆمپیووتر بوو، کە سوودێکی باشی وەردەگرت و ژیانی منی بە باشی دەگەڕاند. بەداخەوە کاتێک کە لە ئەمریکادا بووم، دەوڵەتی ئەمریکا تووشیاری قەیرانی ئابووری بوو، تەواوی بازاڕەکانی بوورس تێکچوون و نرخی ماڵ تا حەوتاد لە سەدی ھاتە خوارەوەو مزەکان کەم بووەو منیش ئیدی ھۆکارێکم بۆ مانەوەم لە ئەمریکادا نەبوو، بۆیە بڕیارم بە درێژە پێدانی خوێندنەوەم لە زانکۆی پێشوومدا داو لە دەسپێکی ساڵی ٢٠١١ تاکوو ٢٠١٣ دا لە پلەی دوکتورا لە ڕشتەی فەلسفەی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی کۆمەڵناسی زانستگای لۆمانوسۆفی ڕووسیەدا خوێندو تێزی دوکتوراکەم کە سەبارەت بە فەلسەفەی کۆمەڵایەتی و کۆچ وەرزی و کاریگەری ئابووری و سیاسی لە سەر کۆمەڵگای ڕووسیەدا نووسی. لە کاتێدا کە ئەمریکا تووشی قەیرانی ئابووری بوو، ڕووسیە بە ھۆی پێشڕەوتی ئابووری ساڵانە حەوت لەسەد بەدوای چین دا بوو بە دووھەمین دەسەڵاتی ئابووری و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشڕەوت دەچوو، کە ئەمە بوو بە ھۆی بەدیھاتنی دەرفەتی سەرمایەگوزاریی بۆ من.

لە پەستا دەچووم بۆ سەفەر و هەموو ئەو سەفەرانە دەرفەتێکی بێ وێنەی بۆم دەرەخساندن کە یەکێک لەو دەرفەتانە، دیتنی گرینگترین و بە ناوبانگترین مۆزەخانەکانی جیهان بوو، بەتایبەت ئەو بەشانەی مۆزەخانەکان کە بریتی بوون لە کەتییبەکان و دەسنووسەکان.

لە هەموو ژیانمدا مۆزەخانەکانی ئارمیتاژ لە سەنت پترزبوورگ، بریتیش میووزیومی لەندەن، لوڤری پاریس، ڤاتیکانی رۆم، پرادۆی مەدرید، پێشکینی مۆسکۆ، مترۆپۆلیتانی نیۆیۆرک، گەلەری هونەری واشنگتۆن، مۆزەخانەی ئاکرۆپۆل، مۆزەخانەی دێرینە ناسیی ئاسین، مۆزەخانەی نەتەوەیی میسر لە قاهیرە و هەروەها مۆزەخانەی ئێرانی کەونارا لە تاراندا لەبیر ناکەم.

شاکارە هونەریییەکانی مێژووی بەشەر کە لە ناو مۆزەخانەکاندا وەکوو یادگارێک ماوەتەوە و بە شێوەی راستەوخۆ و نا ڕاستەوخۆ کاریگەری هەبووە لەسەر پەیدابوونی هزر و بیرۆکە و دەربڕینی رای مەزنی خۆم سەبارەت بە فەلسەفە و کۆمەڵناسیی و زمانناسی و سیاسەت و مێژوو کە دوایی بەیانم کردووە.

لە وڵاتی ئۆسترالیادا لە ساڵی 2013 سەرەتا دەمویست لە یەکێ لە زانکۆەکاندا وانە بڵێمەوە و تەنانەت چەندین زانکۆی جۆراوجۆرم تاقی کردەوە بەڵام هەرجارێ کە لە کلاسی دەرس و لکچرەکان دەهاتمەدەرێ، قسەکانی مامۆستای خۆم، دوکتۆر فەریدوونی جونەیدیم بیر دەکەوتەوە کە دەیفەرموو؛ ئێمە دەبێ بارام و خەشایار و حەسەن و حوسەین پەروەردە بکەین نەک مایک و جان و بێتی.

ئێمە دەبێ خۆمان وەقفی ئێران بکەین. ئەورووپا هیچ پێویستی بە ئێمە نییەو پەروەردە کردنی ئەجنەبییەکان هیچ شانازیەکی بۆ ئێمە ئێرانیگەل تێدا نییە. دوکتور فەریدوونی جونەیدی بە ئاوا بیر و رایێکەوە لە بنیادی نەیشابووردا خۆی وەقفی لاوانی ئێرانی کرد و بانگهێشتی دپارتمانی ئێرانناسی زانستگای ناپلی ئیتالیای رەتکردەوە.

ئاوا بوو کە منیش بیرم کردەوە خۆم لە باری ماڵییەوە سەربەخۆ ببم و لە جیاتی دەرس وتنەوە لە زانستگاکانی ئۆسترالیا کە زۆریش کاتت لێ دەبا و ئیتر کاتت نامێنێ بۆ لاوانی ئێرانی و فەرهەنگ و کەلتوور و رێگەنادات لە خزمەتی وڵات و نیشتمانی باب و باپیرانماندا بین.

ئاوا بوو کە بە بنیاد نانی کۆمپانیای نەرم ئامێریی و میدیای مهرگلۆباڵ لە ئۆسترالیادا لە رووی ماڵیی و ئابوورییەوە ئازاد و سەربەخۆ بووم و بە ئازادانەو بە دڵی خۆم چووم بە دوای لێکۆڵینەوە و تۆژینەوەی سەبارەت بە فەرهەنگ و کەلتوور و هونەر و ئەدەب و فەلسەفە و نژیارڤانی و زانستە جۆراوجۆرەکانی ئێرانی کەونارادا؛ کە داهاتی بوو بە کۆمەڵە فیلم و لێکۆڵینەوەی سەد و بیست بەشیی بە ناوی "میراث جاویدان ایران باستان" واتە میراتی نەمری ئێرانی کەونارا کە بریتییە لە سەد و بیست بەشی تۆژینەوە و کورتە فیلمی دۆکۆمێنتاری دەربارەی ئێرانی کەونارا.

ئەم کارە مەزنە فەرهەنگییە کە بووەتە گەورەترین پڕۆژەی فەرهەنگی ئێرانیی لە دوای شاهنامەی فێردۆسی. ئەم بەرهەمە بریتییە لە کۆمەڵە فیلمێک کە بیست و یەک بەشی دروست کراوە و تەواو بووە و پاشماوەکەی لە دەستی وەبەرهێناندایە. لە ساڵی 2015ی زایینیدا کە پێشوازی کۆمەڵێک خەڵکم دی لە داب و نەریتی کورشی مەزن لە پاسارگاددا، وەکوو کۆمەڵناسێک لە بەشی تۆژینەوە و لێکۆڵینەوە وە هاتم بۆ بەشی ئەنجامدان و بە مەبەستی پەرەپێدانی وت ووێژی ئێرانگەرایی لە سیاسەتی ئێران و کۆمەڵگا و شارستانییەتی ئێرانیدا خۆمم لە میدیاکاندا وەدەرخست. هەروەها لە ساڵی 2016ی زائینی بە تایبەت لە دوای جیابوونەوەم لە هاوسەری پێشووم، بە بڵاوکردنەوەی (مانیفست مکتب ایران زمین یا ناسونالیسم مدرن ایرانی از دیدگاە تمدنی)، کە دواتر ناویم گۆڕا بۆ (اندیشکدە ایرانزمین) تێئۆری فراوانیی سیاسی و فەلسەفی و مێژوویی و زمانناسی و کۆمەڵناسیم لە قاڵبی وتارگەلی جۆراوجۆر و کتێب و وتاربێژی و شەڕەقسەگەلێکی فراواندا لە ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و کەناڵە جۆراوجۆرە فارسی زمانەکادا خستە بەرباس کە لە مێژووی ئێراندا بێ وێنەیە.

یەکێ لە گرنگترین روانگە و بیروڕایێکم کەوا بۆ یەکەم جار لە ئێران و هەندێ لەوانیش بۆ یەکەم جار لە جیهاندا خستمە بەر باس ئەم خاڵانەیە لە لە خوارەوە ناویان دەبەم.

1. تێئۆری شارستانییەتی ئێرانی و بیرۆکەی پێکهاتنی یەکیەتیی وڵاتانی ئێرانی

2. بیرۆکەی پاوشایی هەڵبژاردەیی وەکو بیرۆکەی یەکگر بۆ لایەنگرانی پاوشایی پەرلەمانی و کۆماریخوازەکان

3. بیرۆکەی راپەڕینی ئێران

4. بیرۆکەی گۆڕینی خەت لە ئێراندا بۆ خەتی ئیرانیک

5. بیرۆکەی چاکسازیی لادانی شارستانیەتی ئێرانی لە بواری تەوەحوشی عەرەبی ئیسلامییەوە بۆ بواری سەرەکی گەورە شارستانیەتی هندوئێرانی و ئەورووپایی

6. بیرۆکەی ناسیۆناڵیزمی شارستانیەتی

7. بیرۆکەی گەورە شارستانیەتی هندوئێرانی و ئەورووپایی

8. بیرۆکەی بوون ناسی کات

9. بیرۆکەی بووژانەوەی فەلسەفەی زروانی_میترایی

10. بیرۆکەی پێناسەی زانستیی نەتەوە و قەومی ئێرانی

11. بیرۆکەی حکوومەتی یەکپارچەی غەیرەکۆجێیی بۆ ئیدارە کردنی وڵاتی ئێران

12. بیرۆکەی دەوری رۆم و ڤاتیکان لە رەخساندن و پەرەسەندنی ئیسلام لە سەرەتاوە هەتاکوو ئێستا

13. بیرۆکەی دوئستاتوس بۆ حەل کردنی کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

و چەن بیرۆکەی علوومی ئینسانیی کە لە جۆری خۆیدا نە تەنها لە ئێراندا بەڵکوو لە جیهاندا بێ وێنەن.

ئاوا بوو کە هێواش هێواش بووم بە گرنگترین بیرۆکەوانی فەلسەفی و سیاسی و مێژوویی و کۆمەڵناسی ئێرانی هاوچەرخ کە خێرایی بڵاوبوونەوەی ئەندێشەکانم بە رادەیێک بوو کە تەنانەت ئێرانییە بلیمەتەکانیش نەیانتوانیوە بە تەواوەتی دەرکی بکەن. هیوادارم تا ڕۆژێک وا لە ژیاندا ماوم هەر لەم رێگایەدا هەنگاو هەڵگرم.

Hello World!