قوتابخانەی فکری ئێرانزمین (IST): مانیفێستی فەلسەفی و زانستی ئێرانۆکراسی و پان ئێرانیزم لە ڕوانگەی شارستانییەوە

(مانیفێستی قوتابخانەی فکری ئێران زەمین)

دوکتۆر ڕەزا هازلی
(که‌ی ئه‌شکان ئه‌ردڵان ئه‌فشار نادری)
فەلسەفەزان، کۆمەڵناس، توێژەری مێژوو و زمانناسی و کۆنینەناسی

به بزرگ نام فرهنگ ایران زمین / در این است رهایی این ســرزمیـن

به نام خرد و عشق، هرمز و خورشید / که دوبـــالند جهان را در فرهنگ جـمشید

به نام بزرگ کیوان و گردون‌سپــهر/ فـــروزنده‌ی مـاه و ناهــید و مــهر

به نام مرگ و زندگی در جاوید جهان /به نام انـگره و ســـپنتا در دل زمـان

بی کران زمان است ما را رهنـمای/ فر اران جـــاودان بر بال هـمای

ز پیر توس دانســتی تو تــاریخ جهان / ز پیر ســنـه بدان تو اندیشــه مــهان

خراســانیت داد شه آهنـــگین نامــــه / کردی از مادت کشد بر، شه سگالین نامه

پێش‌وتار

قوتابخانە فکری و هزرییەکانی ئێران‌گەری و ئێران‌سالاری لە ئێستادا تووشی دژوازیگەلێک هەم لەگەڵ قووڵایی و چیەتی مێژووی ئێران و هەم لەگەڵ بایەخە نوێ و مۆدێرنەکانی جیهانی هاتوون. بەو پێیەی هیچکام لەو قوتابخانە هزریانەی کە بەرەوڕووی دژوازی و ململانێی جیدی لەگەڵ بایەخەکانی جیهانگرن، بە هەند وەرناگیرێن، یان تەنانەت ئەگەر سەرکەوتنێکیش بەدەست بێنێت، ژیانی خەڵک و ڕێڕەوانی بە هۆی ململانێی هەمیشەیی لەگەڵ جیهاندا تووشی شکست و نسکۆ دێت. پێویستیی دامەزران و سەرهەڵدانی توێژینگە (قوتابخانە)یەکی ئێران‌گەر کە تووشی نەبووبێ بە تووشی دژوازی و پارادۆکسی باسکراو، هەست پێ دەکرێت. لەو ڕووەوە نووسەری ئەم مانیفێستە کە لە لایەکەوە شارەزای زمانەگەلی کەونارای ئێران و هیند و ئەورووپایی و مێژووی ئێران و جیهانە و هەر لە میرمنداڵییەوە هەوڵی فێربوونی داون و دەستی بە دەریایەکی بێ کۆتایی لە نووسەراوەکانی ئەو زمان و بوارانە گەیشتووە و هەروەها هاوکاری و هاوڕێی زۆری لەگەڵ توێژینەوە و هەڵکەندنی شوێنەوارناسیی ئێرانویچ یان (BMAC) بە ئامادەبوونی کۆنینەناسانی گەورەی جیهانی بووە و هاوکات بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ئێران و جیهان پڕۆژەی قەبە و بەربڵاوی کۆمەڵەی سەد و بیست ئاڵقەیی فیلمی دۆکۆمێنتاری و بەڵگەیی میراتی هەرمانی ئێرانی کەونارای دەست پێ کردووە، لە لایەکی دیکەوە، ساڵانێکە بە شێوەی ئاکادیمی لە بوارەکانی کۆمەڵناسی و فەلسەفە توێژینەوە و لێکدانەوەی کردووە و هەوڵی داوە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی هەزاران ساڵەی شارستانییەتی ئێرانی، قوتابخانەیەکی فەلسفەی و زانستی بنیات بنێ کە تێیدا ئێران‌گەری و ئێران‌سالاری لە کۆمەڵێک هەست و سۆز و ئەندێشەی دژواز و لێک‌دژ بباتە ئاستێکی تەکوز و ڕێک‌وپێکی فکری و زانستی و فەلسەفی. هەروەها شایانی باسە کە ئەوە بۆ یەکەم جارە کە قوتابخانەیەکی ئێران‌گەری بە چوارچێوە و بنەمایەکی کۆمەڵناسانە و فەلسەفی مۆدێرن لە ژێر ناوی توێژینگەی ئێران زەمینەوە ئاراستە دەکرێ و هاوکات بۆ یەکەم جارە کە قوتابخانەیەکی ئێران‌گەری بە پێی تیۆریی شارستانی سامۆئێل هانتینگتۆن دادەڕێژرێ و پێشکەشی ئێرانییەکان دەکرێت. ئەم مانیفێستە بۆ فام کران و لێ تێگەیشتن بە زمانی "دەری"ی پارسی نووسراوە و دەقی دەریی ڕەسەنی دواتر بڵاو دەبێتەوە.

بنەما و پرێنیسپەگەلی توێژینگەی ئێران زەمین

بنەماگەلی فەلسەفی و بوونناسانە و جیهانبینی ئێران زەمینی

بنەماگەلی ئانترۆپۆلۆژیک و مرۆڤ‌ناسانەی ئێران زەمینی

بنەماگەلی شارستانییەت و مێژوویی ئێران زەمینی

بنەماگەلی فەرهەنگی، کۆمەڵناسی و ئایینی ئێران زەمینی

بنەماگەلی سیاسی و بەڕێوەبەری ئێران زەمینی، شهەیلی بژێرەیی (کۆماری پەرلەمانی بە پاراستنی نەریتگەلی ئێرانی) بۆ وڵاتی ئێران

بنەماگەلی کۆمەڵایەتی و جەماوەریی ئێران زەمینی

بنەماگەلی ژینگەیی ئێران زەمینی

بنەماگەلی ئابووری ئێران زەمینی

بنەماگەلی فەلسەفی و بوونناسانە و جیهانبینی ئێران زەمینی

  • توێژینگەی ئێران زەمین ڕوانینێکی دینامیکیا و ئەکتیڤە لە سەر فەلسەفە و جیهانیبینی و بوونناسی و لە سەر ئەو بڕوایە کە چیەتی و چۆنیەتی جیهانی بوون زۆر پڕنەهێنی و ڕازمەندە و تەنیا زانست (Science) دەتوانێ حەقیقەتەکەی ئاشکرا بکات و بەو پێیەی زانست (Science) کاکڵەیەکی دینامیکای هەیە، فەلسەفە و جیهانبینی ئێران زەمینی سازگار و شلک و نادوگماتیکە و بەردەوام لە جموجۆڵ و گەشە و ئاڵوگۆڕییە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە دیالەکتیکی ئێرانیی مێژوو و شارستانییەتی مرۆیی وەک بەشێکی گرینگی دیالەکتیکی ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی لە مێژووی مرۆیی و ڕەسەنایەتی مێژووییەتی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "ڕۆنێسانسی ئێرانی" وەک بەشێکی "ڕۆێنسانسی هیند و ئێرانی و ئەورووپی"ـیە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "شۆڕشی ئێرانی" لە بوارەکانی بوونناسی و جیهانبینی و فەلسەفی ئێران و گۆڕینی بایەخگەلی کۆمەڵایەتی و گۆڕینی ئاراستەی شارستانی لە دڕندەیی عەرەبی بەرەو ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپییە و ئەو شۆڕشە ئێرانییە بە دەستەبەرکەری ڕاپەڕاندنی ڕۆنێسانسی ئێرانی دەزانێ.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "شارستانییەتی ئێرانی" وەک بەشێکی گرینگ لە "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی"ـیه.

  • ڕوانگەی فەلسەفی توێژینگەی ئێران زەمین ئاوێتەیەکە لە "فەلسەفەی شیکارانە" و "فەلسەفەی پێکهاتەخواز"ی "زەڕوانی - مێهری"، بەڵام یەکەمایەتی بە "فەلسەفەی شیکارانە"ی پشت‌ئەستوور بە بەڵگەهێنانەوەی لوژیکی و سەڵتی بیرکارانە دەدا و "لۆژیکی بیرکارانە" بە باشترین ئامرازێک دەزانێ بۆ دەربڕینی "لۆژیکی فەلسەفی" یان "فەلسەفەی لۆژیکی".

  • توێژینگەی ئێران زەمین پاش پێکەوە هەڵسەنگاندنی زانستگەلی مۆدێرنی فیزیکیا و بیرکاری لەگەڵ جیهانبینییە جۆراوجۆرەکانی ئێرانی کەونارا، فەلسەفەی پێکهاتەخوازانه و ڕوانگەی تەمسیلی و بوونناسی زەڕوانی - مێهری وەک هێمایەک لە بوونناسیی خۆی هەڵدەبژێرێ و لە سەر ئەو بڕوایەیە کە سەرەڕای ئەو یەکگرتووییە دەسپێکە کە لە جیهانی بوون و لە دەسپێکی زەماندا بووە، دوو هێزی ئەهوورایی و ئەهریمەنی پێکەوە لە شەڕی هەرماندان. شەڕ و تێهەڵچوونی ئەو دووە، ئەم جیهانە بەرەو پێش دەبات و ئەو دوو هێزە پێویست و پێداویستی یەکترین.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بە پێی فەلسەفەی زەڕوانی، هێزەکانی ئەهریمەنی و ئەهوورایی لە دڵی زەمانێکی بێ کۆتاییدا وێنا دەکات و لە سەر ئەو بڕوایەیە کە بە هەمان شێوەی لە فەلسەفەی زەڕوانیدا هاتووە و وەک چۆن لە فیزیکیای مۆدێرندا، دژە مادە و وزەی تاریک زۆر بەهێزتر لە مادە پێناسە کراوە و لەباری دەفرایەتییەوە بە خاوەنی زیاتر لە سەدا هەشتای جیهانی ئێمەیە، هێزەکانی ئەهریمەنی و تاریکی جیهانی بوون زۆر بەهێزترن لە هێزەکانی ئەهوورایی. ئەگەرچی ئامانج دەبێ مەیل و ملنان بەرەو هێزەکانی ئەهوورایی یان چاکە و تیشکی ڕەها بێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین "میترا" بە هاوسەنگی هێنەری تیشکی ڕەها و پەرەنگی هەرمان دەزانێ و لە سەر ئەو بڕوایەیە کە لە سەردەمی کەونارا چەندین جار ڕەمز و هێماکانی میترا تووشی گۆڕان هاتوون. میترای مێهریەشتی ئاڤێستا کە لە ئێرانویچدا ستایش کراوە، بەرامبەری ئەستێرەی جودەی بووە و گەردوونەکانیشی بەرامبەرن لەگەڵ کەلووی ورچی گەورە و ورچی بچووک. لە ڕۆمی کەونارادا پێیان وابوو [میترا] دەروەستی بە هەسارەی زوحەل (Saturn)ـه‌وەیە. بەڵام پاش ماوەیەک هەم لە ئێرانی کەونارا و هەمیش لە ڕۆمی کەونارادا خۆریان بە ڕەمز و سیمبۆلی ئەو زانیوە؛ ئەوە لە کاتێکدایە کە لە دەسپێکەوە میترا نەک خودی خۆر، بەڵکوو پەرەنگی ئەرخەوانیی بەر لە هەڵاتنی خۆر لە بەرەبەیانان بووە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین چیەتی مادە و وزە دووفاقە وێنا دەکا و لە سەر ئەو بڕوایە کە جیهان لە چەشنی ڕەسەنی خۆیدا دووفاقەیە. ئەم دووفاقێتییە لە سروشت، لە تیشک و تاریکی، مادە و دژەمادە، ئەلەکترۆن و پرۆتۆن، ژن و پیاو، شەو و رۆژ، چاکە و خراپە، ئەهوورایی و ئەهریمەنی، ڕوانگەی ڕاست و چەپی سیاسی و مێژووی بەرەوڕووبوونەوەی هاپلۆگرووپگەلی ژێنێتیکیی R و J1 و نمونە بەربڵاوەکانی دیکەدا وێنا دەکرێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین، بڕوای بە دوو تۆڕ و ڕایەڵی دژوازی لێک‌تنراوە لە تێکرای دە ڕەهەندی فەزایی جیهانی بوونە، بەڵام نەک لە ڕەهەندی یازدەهەم یان زەمان کە خاوەن ڕەسەنایەتی تایبەت بە خۆیەتی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە ڕۆحی تاقانەی هەبوون لە قەوارەی "زەمانی بێ کۆتایی"ـیه و لە سەر ئەو بڕوایەیە کە دژوازییەکانی ئەهوورایی و ئەهریمەنی لە دڵی زەماندا بە یەکپارچەیی دەگەن.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو بڕوایە که ئەو فەلسەفە‌ و بوونناسییە هاوسەنگی حەقیقەتە کە لە پێناو زانست (Science) یان خوێندنەوەی ئابژێکتیڤی شتەکان بێ و دەبێ مەودای فەلسەفە و زانست کەم بکرێتەوە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین "زانست (Science)" بە خوێندنەوە و توێژینەوەی ئابژێکتیڤی شتەکان دەزانێ باوەڕی بە دووپاتەکاریی ئەزموونگەلی زانستییە، بەڵام "زانیاری" وەک بەرامبەرێک بۆ (knowledge) بە کۆمەڵێک لە ئاگایی و زانیارییەکان دەزانێ کە بە شێوەی ئەبژێکتیڤ دروستی و نادروستبوونیان لێک نەدراوەتەوە و پێویستیش ناکا دووپات بێتەوە یان لەگەڵ حەقیقەتدا بگونجێت. لەو ڕووەوە پەیوەست کردنی هیچ پێشگر و پاشگرێک بۆ زانست (Science) قبووڵ ناکات و تەنیا پێشگر و پاشگر بۆ بیرکردنەوەی فەلسەفی کە سابژێکتیڤە بە ڕەوا دەزانێت.

  • ئەم قوتابخانەیە کە سەر ئەو بڕوایەیە کە لە ئێران و زۆربەی وڵاتاندا چەمکی "زانست (Science)" (خوێندنەوەی ئابژێکتیڤی دیاردەکان) فام نەکراوە و وەرگێڕانی بۆ "زانیاری" کە بەرامبەرێکە بۆ ناڵێج، هەڵەیە. بەڵام بەناچار هەندی جار ئەو هەڵەی ناوە بە کار دەبرێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە حەقیقەت و هێزێکی سەرتر لە جیهانی هەبوونە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە ڕەسەنایەتی زەمانە و دووفاقەیی و دووبنەماباوەڕیی لە دەروونی حەقیقەتی سەرتری زەمان بە فەرمی دەناسێ و ڕەسەنایەتی دوو بنەمای دووفاقە و دژاوز بە پاشکۆی ڕەسەنایەتیی زەمان دەزانێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین، تیۆری ژەڤەر-گوریسی (Superstring theory) بە تیۆری هەموو شتێک دادەنێ و لە سەر ئەو بڕوایەیە کە ئەو تیۆرییە، دەزگای فیکری یەکپارچەگەری تیۆری کوانتۆمی و تیۆری ڕێژەییە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین، بە پێی تیۆری ژەڤەر-گوریسی لای وایە کە جیهانی ئێمە خاوەن یازدە ڕەهەندە، ئەو ڕەهەندانە بریتین لە ڕەهەندێکی زەمان و دە ڕەهەندی کەش و فەزا.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بە پێی تیۆری ڕەزا هازلی (کەی ئەشکان ئەردەڵان ئەفشار نادری) قبووڵی دەکات کە پەرژینی زەمان ئەگەر مەیلی بەرەو بێ‌ئەژمار بێت، دەبێتە وزە؛ E=Lim(t) ( tÒ). بە پێی ئەو تیۆرییە پەرژینی زەمانی بێ کۆتایی بۆتە هۆی تەقینەوەی گەورە یان بیگ‌ بانگ. بەو پێیە ڕەسەنایەتی زەمان تەنانەت بەر لە تەقینەوەی گەورەش بوونی بووە و زەمان بە بیگ بانگەوە دەستی پێ نەکردووە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بە پێی تیۆری هارتێل – هاوکینگ وای دادەنێ کە جیهان لە هیچەوە سەری هەڵداوە، هەروەها لە سەر ئەو بڕوایەیە کە ئەو پرسە بە جۆرێکی سەرسووڕهێنەر لە فەرهەنگ و جیهانبینی ئێرانیدا ناسراوە بووە، تا ئەو جێگەی لە شانامەی فێردەوسیی مەزندا ڕاشکاوانە هاتووە: "که یزدان ز ناچیز چیز آفرید بدان تا توانایی آید پدید (کە یەزدان لە ناشت شتی ئافراند – بەڵکوو لەوێوە توانست سەر هەڵدات)"

  • توێژینگەی ئێران زەمین لای وایە کە سەرهەڵدانی جیهان لە هیچەوە، بە مانای ڕەت کردنەوەی هێزێکی سەرتر لە جیهان نییە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بە پێی تیۆری هارتێل – هاوکینگ وای دادەنێ کە ئەگەری سەرهەڵدانی جیهانە جۆراوجۆرەکان (Multi Worlds) بە یاساگەلی فیزیکیایی وەک جیهانی ئێمە و یان تەنانەت بە یاساگەلی جیاواز لە جیهانی ئێمە پاش تەقینەوەی گەورە (بیگ بانگ) لە ئارادایە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لە سەر ئەو بڕوایە کە ئەگەر جیهانگەلی هاوتەریب و جۆراوجۆرێک کە پاش تەقینەوەی گەورە (بیگ بانگ) سەریان هەڵداوە، خاوەن یاساگەلی فیزیکیایی یەکسان بن، ئەوکات تیۆریی هێرتۆگ – هاوکینگ چارەسەرە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڵاوبوونەوە بە دژکاری یەکگرتوویی و یەکپارچەیی نابینێ و یەکپارچەیی بە جۆرێک ڕێزنان لە بڵاوبوونەوە دەزانێ نەک لە سەرکەوت کردنیدا.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوایەکی قووڵ و فەلسەفیی بە ناسەنترالیزم هەیە، بەڵام بڕوایشی بە هێمای تۆکمە بۆ یەکپارچەیی هاوکاتی ناسەنترالیزمە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لە سەر ئەو بڕوایە کە کۆمەڵگە مرۆییەکان چوار (٤) قۆناغی گەشەکردن لە بابەتی پێگەیشتنی فکری و جیهانبینی تێ دەپەڕێنن؛ قۆناغی یەکەم کە پاشکەوتووترین و دەمارگرژترین کۆمەڵگان بە کۆمەڵگای ئایینی ناویان لێ دەبرێت. نمونەی ئاوەها کۆمەڵگایەک لە سەردەمی کەونارا تا ئێستا فروانە. قۆناغی دووهەم کۆمەڵگاگەلی فەلسەفین کە جیهانبینیی بەرچاوتریان بە پێی پرێنسیپی ئاوەزمەندانە و بیرۆکەی فەلسەفییەوە هەیە. نمونەی ئاوەها کۆمەڵگایەک دەتوانێ کۆمەڵگای ئێرانی کەونارا لە سەردەمی زەردەشت (هەڵبەت نەک ئایینی نوێ-زەردەشتی کە لە سەردەمی ساسانییەکان سەری هەڵدا) بە ئەندێشەی ئاوەزمەندانە و هزرسالارانە و فەلسەفیی یان کۆمەڵگای یۆنانی کەونارا بە ئەندێشەی فەلسەفیان بێت. قۆناغی سێهەم کە دەسکەوتی سەردەمی ڕۆشنگەری و ڕۆنێسانسی ئەورووپییە، کۆمەڵگای زانستییە کە لێرەدا زانست پێناسەی تایبەتی خۆی هەیە و بەرامبەرێکە بۆ (Science) نەک زانیاری؛ کۆمەڵگاگەلێک کە ڕوانگە و جیهانبینییان بە پێی خوێندنەوەی ئابژێکتیڤی شتەکان یان "زانست (Science)" سەریان هەڵداوە، پێشکەوتەترین، وردبینانەترین و کامڵترین و جێ متمانەترین جیهانبینیان هەیە. نمونەی بەرچاوی ئاوەها کۆمەڵگایەک دەتوانێ تا ڕادەیەک هەموو وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی رۆژئاوا و زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتیی شارستانییەتی ئەورووپی بێت. هەروەها هەندێک وڵاتی ئاسیای رۆژهەڵاتی و باشووری رۆژهەڵاتیش هەنگاویان ناوەتە ئاوەها قۆناغێکی زانستی. قۆناغی چوارەم کە هەندێک لە وڵاتان وردە وردە پێی گەیشتوون، کەم کردنەوەی مەودای "زانست (Science)ی فیزیکیا" لەگەڵ "فەلسەفە" لە رێگەی "فەلسەفەی شیکارانە"ـیه. چەند کەسایەتی لە مێژووی فەلسەفە و زانستی وەک "بێرتراند ڕاسێل" و "ستفان هاوکینگ" هەوڵیان داوە لە پێناو گەیاندنی مرۆڤایەتی بەو قۆناغە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بە پێی فەرهەنگی ڕەسەنی ئێرانی بە تایبەت بە پێی فەلسەفەی زەردەشتی و بنەما داڕێژراوەکان لە تێکرای گاتاکان بە تایبەت لە بڕگەکانی پێنج، دە و یازدە لە هاتی سی و یەکەمی گاتاکان یان وتەکانی زەردەشت، بڕوایان بە هەڵبژاردنی ئازاد و ئازادانەی جەماوەرە. لەو ڕووەوە جەخت لە دیموکراسی و جەماوەرسالاری یان هەڵبژاردنی ئازادانەی خەڵکی لە هەموو بوارەکاندا کراوە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە ڕەسەنایەتی و ئەرک و ڕاسپاردەیی و ئازادی مرۆڤ، بە تایبەت مرۆڤی ئێرانییە و مرۆڤ لەباری فەلسەفییەوە بە یار و هاوڕێی جیهانی هەبوون لە پەرەدان بە باشی و چاکی دەزانێ، نەک کویلەیی و بەندەی کەسێک یان هێزێک، تەنانەت ئەگەر ئەو هێزە سەرتر بێت. لەو ڕووەوە ئەم قوتابخانەیە مرۆڤ بە "خودایار" دەناسێ نەک بە "عەبدوڵڵا" و عەبدی خودا.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە ماف و بەرپرسایەتیی هاوکات بۆ مرۆڤە و ئەو دووە بە پێداویستیی بەرامبەری یەکتری دەزانێت.
  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە مافی بەرامبەر بۆ دوو بنەمای جیهانی هەبوونە. لەو ڕووەوە بڕوای بە مافی بەرامبەری چاکە و خراپە، هێزەکانی ئەهوورایی و ئەهریمەنی، تێز و ئانتی تێز، ژن و پیاو، تیشک و تاریکی، مادە و دژە مادە، ئایینی زەردەشتی و ئیسلام و ... هەیە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین تەواو بڕوای بەوەیە کە ئەگەرچی لە ئەنجامدا چاکە بە سەر خراپە و تیشک بە سەر تاریکیدا سەردەکەون و پێشدەکەون، بەڵام هاوکات ئەو دووە پێداویستیی بەرامبەری یەکترین.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لای وایە دادوەری کۆمەڵایەتییە. بەڵام دادپەروەری بە مانای دەستگەیشتنی شارۆمەندان بە دەرفەتی بەرامبەر دەزانێ، نەک دابەشکاریی سەرسەرەکی و کوێرانەی سەرمایە لە نێوان خەڵکی یان لەوە خراپتر بە دیکتاتۆریای پڕۆڵتاریایی. کەواتە ئەگەر سۆشیالیزم بەوجۆرە لە قۆتابخانەی "ئەنگێڵز – مارکس – لنین"دا پێناسە کراوە، قۆناغی تێپەڕین بۆ کۆمۆنیزم بێت، توێژینگەی ئێران زەمین تەواو دژی ئەو هەڵوێستەیە، بەڵام ئەگەر سۆشیالیزم بازاڕتەوەر و دیموکرات و نیشتمانی بێت، دەتوانێ لە پەنای لیبراڵیزم دوو جەمسەری سیاسەتی وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی پێک بێنن. ئاوەها سۆشیالیزمێک وەک ئانتی تێز وەردەگیرێ و دەبێتە هۆی ڕیفۆڕمی بەردەوام و کۆنتڕۆڵی تێزی لیبراڵیزم و کۆنسێرڤاتیزم.
  • توێژینگەی ئێران زەمین سۆشیالیزمێک کە تێیدا دەرکەوتەی نیشتمانی و ناسیۆلیستی بەدی نەکرێت، بە فەرمی ناناسێت. لە گۆشەنیگای ئەم قوتابخانەیە بزووتنەوەگەلی چەپ لە ئێراندا دەبێ نەتەوەیی و نیشتمانی و دادتەوەر بن و ئەگەر نانەتەوەیی و جیهان وەتەن بن، ئەو بزووتنەوانە هیچ ناکەن جگە لە خەیانەت بە وڵات و قوربانی کردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان لە پێناو بەرژەوەندیگەلی ناڕوونی کانوونەکانی دەسەڵاتی جیهانی. لەو ڕووەوە نەیشناڵ سۆشیالیزمێک کە بە دوور بێت لە ڕەگەزپەرەستی و ڕاسیزم جێی پەسندە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "دیموکراسی نیشتمانی و نەتەوەیی"ـیه. ئەو چەمکە بە مانای "جەماوەرسالاری"ی ئەو حزب و پارتانەیە کە وڵات – نەتەوەی ئێران و شوناسی ئێرانی و ڕەسەنایەتی مێژوویی ئێران و جیهانی ئێرانی (شارستانییەتی ئێرانی) بە فەرمی دەناسن و بە هیچ چەشنێک جیهان وەتەن نەبن؛ چ جیهان وەتەنی کۆمۆنیستی و چ جیهان وەتەنی ئیسلامخواز و ...

  • توێژینگەی ئێران زەمین لە سەر ئەو بڕوایە کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەبێ لە بەستێنی نەتەوەیی و شارستانیدا پێناسە بکرێ و قورسایی جیهانگریی لە سەر شان لاببرێت، تا خەیانەت بە بەرژەوەندی نەتەوەیی لێ نەکەوێتەوە. واتە دەبێ پێشتر یانە و ماڵی خۆت ئاوەدان بکەی و ئاوەدانی ماڵی دراوسێ بۆ خود درواسێ بەجێ بێڵی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین ئەگەرچی هاوکات بڕوای بە ڕەسەنایەتیی عەشق و ئاوەز هەیە، بەڵام مێهر و ئەوین بە یەکەمایەتی دادەنێ و ڕەسەنایەتیی عەقڵ و ئاوەز دەکاتە ژێرکۆگا و دەروونیی عەشق و ئەوین.

  • توێژینگەی ئێران زەمین جەوهەری عەشق و مێهر بە ڕەها و عەقڵ و ئاوەز بە ڕێژەیی و ڕوو لە کامڵ‌بوون دەزانێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "فەلسەفەی ئاشا"ی زەردەشتی مەزنە و لە سەر ئەو باوەڕەیە کە رێگەکان لە جیهاندا یەکن و ئەویش ڕێگەی ڕاستییە. بەو پێیە تەنانەت ئەگەر بە هێرش و وێرانگەریی درۆ، ڕاستی بۆ ماوەیەک لە بەر چاوان ون بێت، بەڵام لە ماوەیەکی زەمانیی درێژتردا، ئەوە ڕاستییە کە سەردەکەوێت. هێرش بۆ سەر ڕاستی ئەو بەهێزتر و هێرش بۆ سەر درۆ ئەو لاوازتر دەکا و ئەوەیە ڕازی "ئاشا".

  • توێژینگەی ئێران زەمین لە فەلسەفەی کۆمەڵایەتیدا تەواو بڕوای بە ئاوەزگەرییە و زەردەشت بە یەکەمین فەیلەسوفی ئاوەزگەری جیهان و کتێبەکەی واتە "گاتاکان" بە یەکەمین نڤیساری تەمسیلی ئاوەزگەری لە جیهان دەزانێ و ئەو وەک بنیاتنەری ڕاسیۆنالیزمی دەسپێکی مرۆیی و داهێنەری شێوازی دیالەکتیکی وێنا دەکات.

  • توێژینگەی ئێران زەمین تەواو بڕوای بەوەیە کە ڕوانگە جۆراوجۆرەکانی سپێکترۆمی سیاسی، چ ڕوانگە ڕاستەکان و چ ڕوانگەگەلی چەپ دەبێ "نەتەوەیی" و "نیشتمانپەروەر" بن. توخمی ناسیۆنالیستی نیشتمانی و ناسیۆنالیزمی شارستانی دەبێ لە هەموو ڕوانگە و ڕەوشە سیاسییەکان و لەوان کاپیتالیستیی کۆنسێرڤات، کاپیتالیستی لیبراڵ و ڕوانگە سۆشیالیستییەکاندا بەدی بکرێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین، لە سەر ئەو باوەڕەیە کە بە پێی ئاوەزگەری و فەلسەفەی سیاسیی مۆدێرن، چەمکی "فەڕ" یان "خۆڕنە" لە ئاڤێستا کە لە فەلسەفە‌ی سیاسی ئێرانی کەونارا ئاماژەی پێ دراوە، دەبێ دیسان پێناسە بکرێتەوە و لایەنی ئاسمانی و یەزدانی و خودایی لێ بسڕێتەوە. بەو پێیە مەبەست لە "فەڕ" یان "خۆڕنە"ی هەر کەسێک لە ئاڤێستادا، لێهاتوویی و شیاوێتی و تایبەتمەندییەکانی ئەو کەسەیە و دروەستی بە تایبەتییەکی خودایی، ئاسمانی یان ژەڤەر-زەوینییەوە نییە. لە ئاوەها پێناسەیەکی زانستی و زەوینی لە "فەڕ" یان "خۆڕنە" کە هاوسەنگە لەگەڵ تیۆری گرێبەستی کۆمەڵایەتیی ناو بەرهەمەکانی تۆماس هابز و جان لاک، مەبەست لە "فەڕی یەزدانی"، تایبەتمەندیی باشی ئەخلاقی و مەبەست لە "فەڕی پادشایی" تایبەتمەندی و شێاوێتیی تاکێک بۆ حکومەت و مەبەست لە "فەڕی ئێرانی" تایبەتمەندی فەرهەنگی، زمانی، مێژوویی و ئەنترۆپۆلۆژیکیی تاکێکە کە پەیوەستە بە شارستانییەتی ئێران زەمین و لەو لێکدانەوەیەدا "فەڕ" یان "خۆڕنە" بە واتای هەمان تایبەتمەندی و پەسن و ئاوەڵناوەوە دێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین حکومەت بە دیاردەیەکی زەوینی دەزانێ و لەو باوەڕەیە کە تەواو بناغەکانی حکومەت و هێزی سێگلەی (بەڕێوەبەری، یاسادانەری و داد) دەبێ بە پێی فەلسەفە‌ی سیاسی چاخی ڕۆشنگەری و تیۆری گرێبەستی کۆمەڵایەتی کە لە بەرهەمی ڕۆشنبران و زانایانی وەک تۆماس هابز، جان لاک، ژان ژاک ڕۆسۆ و شاڕڵ دۆ مۆنتێسکیودا هاتووە، پێناسە بکرێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "عەلەمانییەت و سکۆلاریزمی فەڕەنسی" یان "لائیسیته" یان جودایی دین و مەزهەب لە دەزگای حکومەت و هاوکات لە سیاسەتە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین عەلەمانییەت (سکۆلاریزم) نەک تەنیا بە دەسکەوتی چاخی ڕۆشنگەری، بەڵکوو هاوکات بە یەکێک لە تایبەتمەندیگەلی فەرهەنگی ڕەسەنی ئێرانیش دەزانێت. لە ئەدەبی کەونارایی و هەروەها لە ئۆستوورە ئێرانییەکاندا کە لە شانامەی فێردەوسیی مەزندا دەرکەوتۆتەوە، بەردەوام ئاماژە بە "هەم شاهی و هەم مووبێدی" دراوە و لەو ڕووەوە جەمشیدشای پادشای پێشدادی، کاتێک ئیدعای هاوکاتی شاهی و مووبێدی (ئاوێتەیی حکومەت و سیاسەت لەگەڵ دین و مەزهەب)ـی کرد، لۆمە کرا و پاش ئەو ئیدعایە فەڕی شاهی و فەڕی یەزدانییەکەی دۆراند.

  • توێژینگەی ئێران زەمین سکۆلاریزم بە مەرجی پێویست و لائیسیته بە مەرجی تەواوکەر بۆ گەشە و باش‌بوونی وڵاتان و سەرزەوینە تەواو لە مەزهەب گلاوە ئێرانییەکان دەزانێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لە سەر ئەو بڕوایەیە کە دۆخی سەخڵەتی فناتیزم و پاشکەوتوویی مەزهەبی لە ئێران تەنیا بە "سکۆلاریزمی فەڕەنسی" یان "لائیسیته" چارەسەر دەبێ، واتە مەزهەب دەبێ هەم لە دەزگای دەوڵەت و هەمیش لە دەزگای سیاسەت جودا بێت. وەرگرتنی دین لە دەزگای سیاسەت تەنانەت ئەگەر لە دەوڵەتیش جودا بێت، رێگە بۆ کەڵک‌ئاوەژۆیی شەلاتی و شڵتاغە سیاسییەکان لە هەندی بڕوای خۆرافی خێڵەکی و پۆپۆلیزمی مەزهەبی لە پێناو گەیشتن بە دەسەڵات خۆش دەکات. بەو شێوە پڕۆسەی گەشەی فەرهەنگی مرۆیی دەبێتە قوربانیی زێدەخوازی و پۆپۆلیزمی مەزهەبی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین باوەڕمەند و پابەندە بە ڕاگەیێندراوێ جیهانی مافی مرۆڤ و لەو بڕوایە کە ئەو ڕاگەیێندراوە دەقی بەڕۆژکراوەی یەکەمین ڕاگەیێندراوی مێژوویی مافی مرۆڤە کە لە گلیلی کوروشی مەزن و فەرمانی ئەو پاش گرتنی بابلدا وەرگیراوە. توێژینگەی ئێران زەمین لای وایە گلیلی کوروش و ڕاگەیێندراوی مافی مرۆڤ لە پێناو و درێژەی بایەخگەلی فەرهەنگی ڕەسەنی ئێرانین.

  • شوناسی نەتەوەیی و شارستانییەتی ئێرانی لە دژی شوناسی مرۆیی جیهانی نییە، بەڵکوو تەواوکەر و کامڵ‌کەریەتی. توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که شوناسگەلی نەتەوەیی و شارستانیی ڕەسەنی جیهانی وەک شوناسی ئێرانی هەرمانە و هەوڵ بۆ لە ناوبردنیان خەیانەت به میراتی فەرهەنگی مرۆییە. شوناسی مرۆیی دەبێ بە شوناسگەلی نەتەوەیی و شارستانی دابەش بکرێت، هەتا ئەو فرەچەشنییە بەستێن و ئەنگێزەی ڕکابەری و پێشکەوتی کۆمەڵگای مرۆیی دابین بکات. جیهانی تاک نەتەوەیی یان جیهانی بێ نەتەوایەتی بەوجۆرە لە هەندێک قوتابخانە‌ی فکری بانگەشەی بۆ دەکرێ وەک کاپ و مۆندیالی جیهانی تۆپی پێ یان ڕکابەرییە ئۆلۆمپیکەکان بە بەشداریی تاقە یەک یانە دەچێت. ئاوەها جیهانێکی بێ نەتەوایەتی هیچ نییە جگە لە ئاوێکی مەند و چەقبەستوو کە لە ئاکامدا دەبێتە گەنداو.

  • توێژینگەی ئێران زەمین جیهانی هەبوون بە خاوەنی ڕۆحێکی تاقانە دەزانێ کە لە قەوارەی زەمان لەگەڵ هەر دوو بنەمای هاوزاد و هێزی ئەهوورایی و ئەهریمەنی کە تێک‌ئاڵاوەن، بە یەکگرتوویی دەگەن.

  • توێژینگەی ئێران زەمین ڕێز لە هەموو گیانلەبەران و چەشنەکانی دەگرێت و لای وایە ئەوان بەرپرسایەتی خۆیان هەمبەر بە جیهانی هەبوون بە جۆرێکی خۆماکی و ژێنێتیکی ئەنجام دەدەن.

  • توێژینگەی ئێران زەمین ڕێز لە ڕوەکان و سەوزەڵانی و گژوگیا دەگرێت و لای وایە ئەوان بەرپرسایەتی خۆیان هەمبەر بە جیهانی هەبوون بە جۆرێکی خۆماکی و ژێنێتیکی ئەنجام دەدەن.

  • توێژینگەی ئێران زەمین دان بە مافی ئێکۆسیستەم یان ژینگە و چوار توخمی بوون دەنێ و بڕوای بە ڕەسەنایەتی شوێنگەیی و چوارچێوەییان هەیە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین دان بە مافی یەکسانی ژنان لەگەڵ پیاوان دەنێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە مافی یەکسانی منداڵان لە کۆمەڵگا و بەرپرسایەتی کۆمەڵگا هەمبەر بە منداڵانە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە ئاکاری مرۆیی وەرگیراو لە کۆدگەلی فەرهەنگی و ژینگەییەتی. لەو ڕووەوە بۆ چاکسازی ئاکاری تاک لە کۆمەڵگا و لە ئاکامدا بۆ چاکسازی ئاکاری کۆمەڵگا دەبێ کۆدگەلی فەرهەنگی و کۆدگەلی ژینگەیی خەڵکانی کۆمەڵگایەک چاکسازی بکرێت.

  • چەمکی "کۆدی فەرهەنگی" لە توێژینگەی ئێران زەمین بە واتای "بایەخ"ـه‌کان و "سەرچەشن"ـه‌کانی فەرهەنگی ئاکاری مرۆییە کە لە توێژینگەی ئێران زەمین دەبێ لە "فەرهەنگی ڕەسەنی ئێرانی کەونارا"، "فەرهەنگی هێند و ئێرانی" و "فەرهەنگی هیند و ئەورووپی" وەرگیرا بێت. یان بە واتایەکی گشتی‌تر "کۆدگەلی فەرهەنگی" و "بایەخ"ـه‌کان لەم قوتابخانە فکرییە دەبێ لە بایەخەکانی "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی" وەرگیرا بێت. ئەو بایەخ و سەرچەشنانەی ئاکاری فەرهەنگی دەبێ هاوکاتی پاراستنی ڕەسەنایەتی کەونارا و سروشتیی، مۆدێرن بکرێنەوە.

  • چەمکی "کۆدی ژینگەیی" لە توێژینگەی ئێران زەمین بە واتای چاکسازیی پارامێترگەلیک لە ئاکاری مرۆییە کە سەرچاوەی ژینگەییان هەیە و پاش کاریگەری دانان لە سەر مرۆڤێک لە تەواو ماوەی ژیانی، یان بە تەواو مانا نەگۆڕن و یان گۆڕانێکی ئەوتۆیان تێدا ڕوو نادا و سەرچاوە و پاڵنەری ئاکاری نائانقەستی کەسەکانن. ئەو "کۆدگەلە ژینگەیی"ـیە پێکهاتووە لە دوو تاقم و گرووپی گشتیی "ژێنۆتیپ" و "فێنۆتیپ". "ژێنۆتیپ" هەمان ژێنێتیک و هاپلۆگرووپگەلی ژێنێتیکییە و "فێنۆتیپ" هۆکارە سروشتییەکان بۆ گەشەی پۆتانسیەلی ژێنێتیکییە، وەک کوالیتی خۆراک و ئاو لە کاتی بێچم‌گرتن و گەشەی مرۆڤ و لە درێژەی ژیانیدا.

بنەماگەلی ئانترۆپۆلۆژیک و مرۆڤ‌ناسانەی توێژینگەی ئێران زەمین

  • هەموو مرۆڤەکان لە هەر ڕەچەڵەک، نەتەوە و گرووپێکی ئیتنیکی، ڕەگەز، بڕوا، ئایین و مەزهەب مافی بەرامبەریان هەیە.

  • هەموو تۆرەمە و گرووپگەلی ئیتنیکی و گەلانی ئێرانی و وڵاتانی ئێرانی (تاجیکستان، ئەفغانستان، ئێران، ئاران (باکۆ)، کوردستان (عێراق و سووریا و تورکیا)، بەلوچستان (پاکستان)، ئاستیا و ئالانیا، ئەرمەنستان، تاجیکانی سەمەرقەند و بوخارا و ئاسیای ناوەندی، ئێرانییە کۆچەرەکان بۆ وڵاتانی دیکە ...) مافی بەرامبەریان لە هەموو بوارەکاندا هەیە.

  • نەژاد و پێشینەی ڕەگەزی مرۆڤەکان تەنیا بە تایبەتمەندیی ڕواڵەتی وەک ڕەنگی پێست و ڕەنگی چاو و ڕەنگی قژ دیاری ناکرێت، بەڵکوو بە پێی زانستی ژێنێتیک و هاپلۆگرووپگەلی ژێنێتیکی سێگلەیی کە بریتین لە؛ هاپلۆگرووپی باوکی یان yDNA، هاپلۆگرووپی دایکی یان mtDNA و لە هەمووان گرینگتر ئەستێری ژێنێتیکی یان Autosomal DNA دیاری دەکرێن.

  • داڕێژەرانی فەرهەنگ و شارستانییەتی ئێرانی لە بوارگەلی کۆنینەناسیی ئێرانویچ BMAC لە باکووری رۆژهەڵاتی بۆڕگەی ئێران و هەروەها لە بوارەکانی کۆنینەناسیی هیتییەکان لە باکووری رۆژئاوای بۆڕگەی ئێران، خاوەن هاپلۆگرووپی باوکی یان Y-DNAی گرووپی R و سێ ژێرلقی واتە (R1a و R1b،R2)ـن. ئاوەها هاپلۆگرووپگەلێکی سێگلەیی R که ڕەگەزی ئاریایی پێک دەهێنن لە ئۆستوورە ئێرانییەکاندا لە قەوارەی ئۆستوورەی فەرەیدوون (لە زمانی ئاڤێستایی "سر ئێتۆن" یان سێ هاوزاد) و منداڵانی واتە ئیرەج، سەلم و توور ئاراستە کراون.

  • داڕێژەرانی فەرهەنگ و شارستانییەتی ئێرانی لە بوارگەلی کۆنینەناسیی ناو ئێران و قەفقاز، جگە لە بەهرەمەندی لەY-DNA ی هاپلۆگرووپگەلی جۆراوجۆری R، خاوەن هاپلۆگرووپگەلی ژێنێتیکیی J2 وG یش دەبن.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "شۆڕشی ئێرانی" لە بواری ئانترۆپۆلۆژیی ژینگە و فەرهەنگی وڵاتی ئێران و وڵاتان و سەرزەوینەکانی دیکەی شارستانییەتی ئێرانییە.

  • بە پێی هاپلۆگرووپی ژێنێتیکی باوکی یان Y-DNA، هەموو گەلان و وڵاتانی ئەورووپی، بە ئێرانی دێنە ئەژمار. ئەو ڕاستییە سەرسووڕهێنەرە ژێنێتیکییە بە هۆی کۆچبەری تۆرەمە ئێرانییەکانی ئیسکیت و ئالان و سەرمەت و بەر لەوانیش کاسپییەکان و کیمرییەکان و هیتییەکان و خەڵکانێکی دیکەی ئاریایی بۆ ئەورووپا ڕووی داوە.
  • هاپلۆگرووپگەلی ژێنێتیکی باوکی یان Y-DNAی خەڵکانی سلاڤی لە رۆژهەڵات، ناوەند و باشووری ئەورووپا یەکسانە لەگەڵ هاپلۆگرووپی ئێرانییە کەوناراییەکان و شوێنەواری کۆنینەناسی ئێرانویچ و R1a. ئەوڕۆکە ئەو هاپلۆگرووپە زیاتر لە ناوەچەگەلی رۆژهەڵاتی و ناوەندی ئێران زەمین بە تایبەت لە خوارسانی گەورەدا بەدی دەکرێت.

  • هاپلۆگرووپگەلی ژێنێتیکی باوکی یان Y-DNی خەڵکانی رۆژئاوای ئەورووپا و باشووری رۆژئاوای هاوسەنگە لەگەڵ هاپلۆگرووپگەلی بەستێنی شارستانییەتی ئێرانویچ و هەروەها هاپلۆگرووپگەلی شارستانییەتی هیتییەکان و لە جۆریR1b . ئەگەرچی ئەوڕۆکە زۆربەی ئەو هاپلۆگرووپگەلانە لە رۆژئاوای ئێران لە کوردستان و هەروەها لە ئەرمەنستان و ئاناتۆلی رۆژهەڵاتی و کوردستانی تورکیا و عێراق و سووریا بەدی دەکرێت، کە لە ڕاستیدا هەمان سەرزەوین و شوێنی هیتییە کەوناراییەکانن.

  • زۆربەی فیرعەونەکانی میسری کەونارا خاوەن هاپلۆگرووپی باوکیی R1bـن، که ئەو ڕاستییە نیشاندەری کۆچبەری تۆرەمەگەلی ئێرانی و هیند و ئەورووپی کەونارایی وەک کاسپییەکان و هیتییەکان بەرەو میسری کەوناران کە لە مێژووی میسردا وەک کۆچبەریی هیکسۆسەکان ناوی لێ دەبرێت. ئەو کۆچبەرییە هۆکاری گواستنەوەی فەرهەنگ و فەلسەفەی میترایی - زەڕوانی بۆ میسری کەونارا بووە، بە چەشنێک کە تەنانەت پێشناوی پادشایانی میسری کەونارا "فیرعەون"ـه کە جۆرێکی دیکەی دەربڕینی "فەرە ئاونا"ی ئاڤێستایی بە واتای "خاوەن فەڕەکان"ـه. کەواتە "فیر" هەمان فەڕ لە فەرهەنگی ئێرانی و هێمای شەرعییەتی (Legitimacy) سیاسی و پادشایی و "ئاونا" بە واتای "خاوەن و بەهرەمەند"ـه و هەمان وشەیە کە تا ئێستا لە زمانی ئینگلیزی بە شێوەی "own" بە کار دەبرێت.

  • زۆربەی حاکمان و پادشایانی سوومێر و بابلی کەونارا خاوەن هاپلۆگرووپگەلی باوکی هیند و ئەورووپیی R بوونە، که ئەو ڕاستییە نیشاندەری کۆچبەریی تۆرەمەکانی ئێرانی و هیند و ئەورووپی کەونارای وەک کاسپییەکان و هیتییەکان بەرەو ئەو شارستانییەتە کەوناراییانەیە کە لە مێژوودا بە کۆچبەری و حکومەتی کاسپییەکان لە بابل ناویان لێ دەبرێت. ئەو کۆچبەرییە هۆکاری گواستنەوەی فەرهەنگ و فەلسەفەی میترایی - زەڕوانی بۆ ئەو شارستانییە کەوناراییانە بووە.

  • ئازەربایجانییەکان بە هۆی نابەهرەمەندی لە هاپلۆگرووپی ژێنێتیکی باوکیی Q و C و بەهرەمەندی لە هاپلۆگرووپگەلی ئێرانی، بە خەڵکانێکی ئێرانی دەناسرێن و ڕەچەڵەکی مەغولیان نییە.

  • خەڵکانی ئەرمەنی بە هۆی بەهرەمەندی لە هاپلۆگرووپگەلی ژێنێتیکی ئێرانی، بە خەڵکانێکی ئێرانی دێنە ئەژمار.

  • زۆربەی سەیدەکان بە هۆی نابەهرەمەندی لە هاپلۆگرووپی ژێنێتیکی باوکیی J1 و بەهرەمەندی لە هاپلۆگرووپگەلی ئێرانی، بە خەڵکانێکی ئێرانی دەناسرێن و هیچ دەروەستیان بە عەرەبستانەوە نییە.

  • هاپلۆگرووپگەلی ژێنێتیکی دایکی یان mtDNA خەڵکانێکی داهێنەری فەرهەنگ و شارستانییەتی ئێرانی لە بواری کۆنینەناسیی BMAC، و بەستێنی شارستانییەتی هیتییەکانی کەونارا، هاپلۆگرووپگەلی H و U و T و I و HV و K و W و X بوونە. این هاپلۆگرووپگەلانە ئەوڕۆکە لە ئێران و ئەورووپا و سەرتاسەری سەرزەوینەکانی هیند و ئەورووپیدا بەدی دەکرێن.

  • گرینگترین هاپلۆگرووپی ژێنێتیکی یانAutosomal DNAی خەڵکانی ئێرانی که ناسێنەری ئەستێری ژێنێتیکی یان Gene poolـیانە، تەنانەت ئەگەر هاپلۆگرووپی باوکی یان دایکیان ئێرانی نەبێت، لە یەک دەچن و هەموویان ئێرانین.

  • هەموو مرۆڤەکان مافی یەکسانیان هەیە، بەڵام لێهاتووییان بەرابەر نییە.

  • تەڤلبوونی هەموو مرۆڤە لێهاتووەکان بە هەر هاپلۆگرووپێکی ژێنێتیکی، به فەرهەنگ و شارستانییەتی ئێرانی وەک شارۆمەندی بە مافی بەرابەر و نەک ئیتنیکی ڕەوایە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە پرێنسیپی "ئێران وڵاتی خەڵک و گەلانی ئێرانی"ـیه.

  • توێژینگەی ئێران زەمین خوازیاری پەسندکرانی یاسای "وڵاتی ئێرانی" لە دوو ئەنجومەنی ئێران (پیران و یانەی نوێنەران)ـه کە بە پێی ئەو یاسایە "شوناسی وڵاتی ئێران" و "پێناسەی گەلی ئێرانی" ئاشکرا ئاراستە بکرێت.

  • بە پێی زانستی کۆمەڵناسی و بە پێی بنەماکانی توێژینگەی ئێران زەمین "گەلی ئێرانی" دەبێ لانی‌کەم لە چوار تایبەتمەندیی پێناسەی ئیتنیکیی ئێرانی سێ تایبەتمەندیانی هەبێت.

  • تایبەتمەندییەکانی "شوناسی ئیتنیکی" بە پێی زانستی کۆمەڵناسی و توێژینگەی ئێران زەمین بریتین لە: ۱) مێژووی هاوبەش بە واتای بەشداری لە دامەزراندنی ئێران؛ ۲) زمانناسی بە واتای بەهرەمەندی لە زمانی هیند و ئێرانی یان لانی‌کەم هیند و ئەورووپی؛ ۳) ئانترۆپۆلۆژی فەرهەنگی بە واتای جەژن و نەریتەکان و ساڵی نوێ و بە فەرمی ناسینی جەژنە گەورەکانی ئێرانیی وەک "نەورۆز" و "مێهرەگان" ۴) ئانترۆپۆلۆژیی بایۆلۆژیکی بە واتای ئێرانی‌بوونی لانی‌کەم یەک لە سێ هاپلۆگرووپگەلی ژێنێتیکی yDNA, mt DNA, Autosomal DNA

  • گەلانی ئێرانی پێکهاتوون لە گەلانی خوارەوە (ئەگەرچی بەو تاقمە نابەسرێنەوە): پارس، ئازەری، کورد، لور، بەختیاری، بەلووچ، گیلەکی، مازەندەرانی، تالێشی، تاجیکی، پەشتون، ئالانی (ئاستیایی)، ئەرمەنی و چەند تۆرەمەی چکۆلەی دیکە.

  • ئاستی هوشیاریی مرۆڤەکان ڕۆڵێکی بنەمایی لە باوەڕ و مەزهەب و گەشەی کۆمەڵایەتی و ئابوورییان و وڵاتەکەیان هەیە.

  • ئاستی هوشیاریی خەڵکانی ئێرانی هاوچەرخ دەبێ لەگەڵ گۆڕانی سیستەمی پەروەردەی منداڵان و گۆڕانی ڕژیمی خۆراکی و هەروەها لە رێگە ئاوێتەبوونی سروشتی و دەسکرد لەگەڵ ڕەگەزە ئەورووپی و کۆچبەریان بۆ ئێران بەرز بێتەوە و ئاستی هوشیاریی مامناوەندی کۆمەڵگا دەبێ هەڵکشێ بۆ ١٠٠.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لای وایە کە ئاکاری مرۆیی وەرگیراوە لە کۆدگەلی فەرهەنگی و بایۆلۆژیکی. لەو ڕووەوە بۆ چاکسازیی ئاکاری تاک لە کۆمەڵگا و لە ئاکامدا بۆ چاکسازیی کۆمەڵگا دەبێ کۆدگەلی فەرهەنگی و کۆدگەلی ژینگەیی خەڵکانی کۆمەڵگایەک چاکسازی بکرێت.

  • چەمکی "کۆدی فەرهەنگی" لە توێژینگەی ئێران زەمین بە واتای "بایەخ" و "سەرچەشنە"‌کانی فەرهەنگیی ئاکاری مرۆییە کە بە گوێرەی توێژینگەی ئێران زەمین دەبێ لە "فەرهەنگی ڕەسەنی ئێرانی کەونارا"، "فەرهەنگ هێند و ئێرانی" و "فەرهەنگ هیند و ئەورووپی" وەرگیرا بێت. یان بە واتایەکی گشتی‌تر "کۆدگەلی فەرهەنگی " و "بایەخ"ـه‌کان لەو قوتابخانە فکرییە دەبێ لە بایەخگەلی "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی" وەرگیرا بێت. ئەو بایەخ و سەرچەشنانەی ئاکاری فەرهەنگی دەبێ هاوکاتی پاراستنی ڕەسەنایەتی کەونارا و سروشتیی، مۆدێرن بکرێنەوە.

  • چەمکی "کۆدی ژینگەیی" لای توێژینگەی ئێران زەمین بە واتای چاکسازیی پارامێترگەلێک لە ئاکاری مرۆییە کە سەرچاوەی ژینگەیی و بایۆلۆژیکیان هەیە و پاش کاریگەری دانان لە سەر مرۆڤێک لە تەواو ماوەی ژیانی، یان بە تەواو مانا نەگۆڕن و یان گۆڕانێکی ئەوتۆیان تێدا ڕوو نادا و سەرچاوە و پاڵنەری ئاکاری نائانقەستی کەسەکانن. ئەو "کۆدگەلە ژینگەیی"ـیە پێکهاتووە لە دوو تاقم و گرووپی گشتیی "ژێنۆتیپ" و "فێنۆتیپ". "ژێنۆتیپ" هەمان ژێنێتیک و هاپلۆگرووپگەلی ژێنێتیکییە و "فێنۆتیپ" هۆکارە سروشتییەکان بۆ گەشەی پۆتانسیەلی ژێنێتیکییە، وەک کوالیتی خۆراک و ئاو لە کاتی بێچم‌گرتن و گەشەی مرۆڤ و لە درێژەی ژیانیدا.

  • کەسانێک لە خەڵکی ئێران کە لە پێگە مەزنە سیاسی و کۆمەڵایەتی و زانستییەکان و بە تایبەت لە پێگەی تیۆریزانانی زانستە مرۆییەکاندا وەردەگیرێن، نابێ ئاستی هوشیاریان کەمتر لە سەد و بیست و پێنج (١٢٥) بێت.

  • دەبێ بەها و ئاوردانەوەیەکی تایبەتی لە تەندروستی و پاکژی دەروونیی خەڵکانی ئێرانی بدرێتەوە و ڕێژە و ئاماری تووشبووانی ئەو نەخۆشیانە دەبێ بۆ لە سەدا ١٠ دابەزێت.

  • دەبێ لە وڵاتی ئێران و وڵاتانی دیکەی شارستانییەتی ئێران زەمینی، ڕێکخراوەگەلی کۆنتڕۆڵی کوالیتی خۆراک و دەرمان و ئاو دامەزرێت. تا کوالیتی خۆراکی خەڵکی کۆنتڕۆڵ بکەن و لە مادەگەلی زیانبەخش و هۆرمۆنە جۆراوجۆرەکان بە تایبەت هۆرمۆنی سترۆژێن پاک بکرێنەوە.

بنەماگەلی شارستانییەت و مێژوویی توێژینگەی ئێران زەمین

  • ئێران زەمین شارستانییەتێکی کۆن و لە یەکەمین شارستانییەتەکانی مرۆییە که لە جیهانی کەونارادا گەورەترین پشکی لە پەرەسەندن و پێشکوتی شارستانییەتی مرۆیی و "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی"دا هەبووە و شارستانییەتی مرۆیی تا ئێستا خۆی بە قەرزداری دەزانێت. ئەگەرچی بە هۆی ڕق و قینی مێژوویی، رۆژئاوا چاوپۆشیی لەو شارستانییەتە کردووە و پێشی بە گەشە و پێشکەوتنی گرتووە.

  • چەمکی "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی"، لای توێژینگەی ئێران زەمین بە واتای گەورەترین شارستانییەت و فەرهەنگەکانی مرۆییە، که لە درێژەی هەزاران ساڵ، لە هیندستان تا ئێران و ڕۆم و سکاتلەند بەربڵاو بووە و دەوڵەمەند بووە بە گەورەترین و پێشکەوتەترین شارستانییەتەکانی مرۆیی و لە "بایەخ"گەلی بنەمایی و دەسکەوت و تایبەتمەندییەکانی وەک "ئازادی"، "مافی مرۆڤ"، "مافی ئاژەڵان"، "مافی ڕوەکان"، "بیرکردنەوە و تێفکرینی قووڵ بۆ ناسینی جیهان و چیەتیی و گەشە و کامڵ‌بوونی"، "بنچینەی هاوبەشی زمانی"، "بنچینەی هاوبەشی ئانترۆپۆلۆژیک"، "بنچینەی هاوبەش لە قووڵایی مێژوو"، "بەرزترین دەسکەوتگەلی زانستی و ئەدەبی و فەلسەفی و ئایینی و دینی و هونەری" و "جوانیناسی" و "مەیلی بە حەقیقەت و ڕاستی"دا هاوبەش بوون و تا بە ئەوڕۆ خاوەن گەورەترین دەسکەوتەکانی مێژووی مرۆیی بوونە. "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی" به سێ لقی خوارەوە دابەش دەبێت کە هەرکام لەوان لە پرێنسیپە بنەماییەکانیدا هاوبەشن، ئەگەرچی جیاوازیگەلێکی ئاقاریشیان پێکەوە هەیە؛ ۱) شارستانییەتی هیندی ۲) شارستانییەتی ئێرانی ۳) شارستانییەتی ئەورووپی.

  • "شارستانییەتی هیندی" و "شارستانییەتی ئێرانی" کە شارستانییەتی هاوبەشی "هیند و ئێرانی"ـشیان پێ دەوترێ، شارستانییەتەکانی برادەر بە بنچینەی هاوبەشن و هەر دوویان "شارستانییەتی زەوی‌تەوەر" یان "شارستانییەتی وشکایی"ـن.

  • "شارستانییەتی ئەورووپی" خوشکی شارستانییەتی "هیند و ئێرانی" بە بنچینەی هاوبەشن. "شارستانییەتی ئەورووپی"، "شارستانییەتی دەریا‌تەوەر" یان "شارستانییەتی دەریایی"ـیه.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە "شارستانییەتی ئێرانی" وەک بەشێک لە "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی"ـیه.

  • توێژینگەی ئێران زەمین باوەڕی وایە کە "بایەخگەلی بنەمایی و پێشەنگ"ی شارستانییەتی ئێرانی و ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی و "پەیوەندیگەلی کۆمەڵایەتی پێشەنگ"ـیان لەگەڵ شارستانییەتەکانی دیکە لە دژایەتییە، بە تایبەت لەگەڵ ئەو شتەی بە هەڵە پێی دەوترێ "شارستانییەتی عەرەبی – ئیسلامی". کەواتە شارستانییەتی حەوت هەزار ساڵەی ئێرانی نزیکەی ١٤ سەدەیە لە ڕەوتی خۆیدا بە چەواشە براوە و هۆکاری دژایەتی و ناکارمەیی پێشهاتەکان دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەی دژوازییەکان کە دەبێ بە جووڵەیەکی شۆڕشگەرانە لە ژێر ناوی "شۆڕشی ئێرانی" ڕیفۆرم و هەمووار بکرێتەوە تا گەڕەنتییەک بێت بۆ ڕاپەڕاندنی "ڕۆنێسانسی ئێرانی" و گەڕانەوە لە هەڵەت و دڕندەیی عەرەبی - ئیسلامی بۆ سەر ڕەوت و ڕەهەندی دروستی ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لای وایە "شۆڕشی ئێرانی" بۆ گۆڕینی ئاراستەی شارستانی و مێژوویی ئێستای ئێران بە هۆی داسەپانی پاش قادسیە و نەهاوەند، واتە دڕندەیی عەرەبی بەرەو ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپییە و ئەم شۆڕشی ئێرانییە دەستبەرکەر و گەڕەنتییە بۆ ڕاپەڕاندنی "ڕۆنێسانسی ئێرانی".

  • توێژینگەی ئێران زەمین لای وایە دیالەکتیکی ئێرانیی مێژوو و شارستانییەتی مرۆیی وەک بەشێکی گرینگ لە دیالەکتیکی هیند و ئێرانی و ئەورووپیی مێژوو و شارستانییەتی مرۆیی دێتە ئەژمار و مایەی ڕەسەنایەتی مێژووییشیەتی.

  • بە پێی هەڵکۆڵین و دۆزینەوە کۆنینەناسییەکان لە بەستێنی شارستانییەتی ئێرانی گەورە و ئێرانویچ لە خوراسانی گەورە لە رۆژهەڵات تا کوردستانی گەورە لە رۆژئاوا، پێشینە و تەمەنی ئەم شارستانییەتە لانی‌کەم بۆ زیاتر لە حەوت هەزار ساڵ لە خوراسان (وەک شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی Andronova و BMAC) هەروەها بۆ زیاتر لە دوازدە هەزار ساڵ لە کوردستان (وەک شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی گەنج دەڕەی هەرسینی کرماشان یان گوبەگلی تەپە (GobekliTepe) لە کوردستانی تورکیا) دەگەڕێتەوە. کەواتە بێ گومان کۆنترین بەستێن و شوێنەواری شارستانییەتی جیهان لە ئێرانی گەورەدا هەڵکەوتووە.

  • وشە و ناوی "ئێران" و بنچینەکانی زۆر کۆن و دێرینە و لە یەکەمین کتێب و بەڵگە و دەقە نووسراوەکانی جیهاندا هاتووە. لە زۆربەی بەشە کۆنەکانی ئاڤێستای بەجێ‌ماوە (کە بە نۆرە لەباری کۆنیەتییەوە بریتین لە فەروەردین یەشت، مێهریەشت، زامیاد یەشت، ئابان یەشت، تیشتەر یەشت، ئەرت یەشت و هووم یەشت)دا ناوی ئێران و داڕشتەگەلێکی پێکهاتوو لە ناوی ئێران بە ئاشکرا هاتووە.
  • بڕگەی 43ی فەروەردین یەشت کۆنترین ناوبردێکە لە "ئێران" لە ئاڤێستای بەجی‌ماوەدا: "ئەوان لە نێوان زەوی و ئاسماندا سەتەویس (ئەستێرەی سیوەیل) دەخەنە وەرسووڕانەوە تا باران ببارێ، بانگی یاریخوازان دەبیستێ تا باران ببارێنێ و ڕەوەکان بڕوێنێت؛ بۆ پاراستنی ئاژەڵان و خەڵکی، بۆ پاراستنی "سەرزەوینە ئێرانییەکان"، بۆ پاراستنی گیانلەبەرانی پێنج‌فاقە، بۆ یارمەتی گەیاندن بە پیاوان و خەڵکانی پێڕەوی ڕاستی". هەروەها دەستەواژەی "سەرزەوینە ئێرانییەکان" لە بڕگەی چوارەمی "مێهر یەشت"یشدا کە پاش فەروەردین یەشت کۆنترین بەشی ئاڤێستایە، هاتووە: "ستایش دەکەم مێهری خاوەنی دەشت و سارا بەرینەکان؛ ئەو کە بە هەموو "سەرزەوینە ئێرانییەکان" ماڵ و ماڵباتی پڕ لە ئاشتەوایی، پڕ لە ئارامی و پڕ لە شادی دەبەخشێت". لە بڕگەی ١٧ی "ئابان یەشت"دا چەمکی کۆنی "ئێرانویچ" بە مانای پێگەی ئێرانییەکان و سەرزەوینی بنچینە و ڕەچەڵەکی ئێرانی، هاتووە: "ئافەرێنەر ئەهوورامەزدا ئەوی ستایش کرد لە ئێرانویچ و لە قەراغ ڕووباری وەنگوهی دائیتیا" و ئاوەها ئاماژەگەلێک بە ناوی "ئێران" و داڕشتەگەلێکی پێکهاتوو لە ناوی ئێران لە سەرتاسەری ئاڤێستای بەجی‌ماوەدا بەرچاو دەکەوێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین به پێی توێژینەوەی زمانناسی ئێرانی و هەروەها بە پێی بەستێنەکانی کۆنینەناسی ژەڤەرفەرهەنگ و ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی لە سەر ئەو بڕوایەیە که "ئێرانویچ" یان "ئەریانم وەئجه" وڵاتی یەکەمی ئاریاییەکان لە پانتاییەکی هەڵکەوتە لە نێوان دەریاچەی خارەزم و لێلاتەکانی پونتیکی قەزوین بووە. ئەگەری زۆری هەیە شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی Andronova و هەروەها Yamna بەستێنە سەرەکییەکانی ئێرانویچ بووبێتن که دواتر لە رۆژهەڵاتەوە بەرەو شوێنەواری کۆنینەناسی BMAC و لە رۆژئاواوە بەرەو شوێنەواری کۆنینەناسی شارستانییەتی هیتی – ئۆرارتووەوە پەرەی سەندبێت. هەروەها توێژینەوە لە شوێنەوارگەلی کۆنتری وەک شوێنەواری کۆنینەناسی دنیپر-دن یان Dnieper–Donets و شوێنەوارە هاوسێکانی دەتوانێ زانیاریی بەسوود بۆ هەڵدانەوەی ئەو ڕاز و نهێنییە مێژووییە بخاتە بەردەستی توێژەران.
  • لە بڕگەکانی سێزدە و چواردە و پازدەی مێهریەشتی ئاڤێستادا کە لە کۆنترین بەشەکانیەتی، بە ئاشکرا ئاماژە بە هێماگەلی شارستانییەتی ئێرانی و ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی کراوە. لە بڕگەی سێزدەهەمدا باسی سەرزەوین و وڵاتانی ئێرانی، لە بڕگەی چواردەهەمدا باسی پادشایانی وڵاتانی ئێرانی و لە بڕگەی پازدەهەمدا ناوی حەوت وڵاتی ئێرانی و وڵاتانی ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپیی "ئەرزەهی"، "سەوەهی"، "فرەدەزەفشو"، "ویدەزەفشو"، "ڤۆئوروبەرشتی"، "ڤۆئوروجەرشتی" و "خوەنیرەس" هاتووە.

  • لە کەتیبەی داریووشی گەورەی هەخامەنشی و لە کەتیبەی کاتیشکای شای گەورەی کووشانیدا باس لە زمانی "ئەریه" و "پێگەی ئاریاییەکان" کراوە.

  • لە کەتیبەی نەخشی ڕۆستەم لە پارس، ئەردەشیری یەکەمی ساسانی نزیکەی دوو هەزار ساڵ لەوە پێش خۆی بە شەهەنشای "ئێران" ناساندووە. ناوی "ئێران" لە کەتیبەیەک بە زمانی پاڵەوی پارسی Eran هاتووە و وەرگێڕانی کەتیبەکە بە پاڵەوی پارتی کراوەتە Aryan.

  • لە دەقە پاڵەوییەکانی ئەشکانی و ساسانی بە تایبەت لە تاقە کتێبی جوگرافیایی بەجێ‌ماوەی ئەودەم بە ناوی "شارستانەکانی ئێرانشار"، ئاماژە بە ناوی "ئێرانشار" و چوار کۆست و بەشی کە بریتی بوون لە خوراسان، خۆروەران، نیمڕۆژ، ئەدوەرباداگان (ئازەربایجان) کراوە.

  • ناوی "ئێران زەمین" لە ئێرانی پاش ئیسلام بۆ یەکەم جار لە سەر سکەکانی نادرشای ئەفشاردا تۆمار کرا. (سکه بر زر کرد سلطنت را در جهان / نادر ایران زمین و سلطان گیتی ستان= سکەیی زێری لێ دا و سەڵتەنەتی لە جیهاندا جیگر کرد / نادری ئێران زەمین و سوڵتانی گەردوون‌ستێن). لە سەردەمی نادرشای مەزن مەبەست لە "ئێران زەمین" هەموو بەستێنە شارستانییەکانی ئێرانی بووە کە ئەو بە چەشنێکی ئەفسانە و ڕازئاسا توانی بۆ یەکەم جار و دواجار (تا کاتی نووسینی ئەم دەقە) لە پاش ساسانییەکان هەموویان بۆ جارێکی دیکە لە چوارچێوەی شهەیلی کۆبکاتەوە. هێمای شێر و خۆر لە سەردەمی ئەو پادشا مەزنە کرایە هێمای فەرمی حکومەت و لە سەر مۆرەکەیدا تۆمار کرا و ئاڵای شێر و خۆر لەو کاتە کرایە ئاڵای فەرمی ئێران. ئەگەرچی بنچینە و ڕەچەڵەکی ئەو هێما و ئاڵایە دەگەڕێتەوە بۆ قووڵایی مێژووی ئێران و لە چاخە جۆراوجۆرەکاندا بە کار هێنراوە. بەڵام تا کاتی نادرشا ئەو هێما و ئاڵایە بەوجۆرە فەرمی و هەمیشەیی نەکرابوو.

  • ناوی ئێران و هاوداڕشتە و دەرهاویشتەکانی ئەو ناوە لە کۆنترین بەڵگە و کەتیبە و نووسراوەی مرۆییدا هاتووە. هەروەها جگە لە ئاماژە پێدرانی لە زۆربەی بەشەکانی ئاڤێستادا کە خۆی کۆنترین دەقی کەوناراییە و پێشینەی هونراوە و بەستەکانی لەباری زمانناسییەوە بۆ لانی‌کەم پێنج هەزار ساڵ لەوە پێش دەگەڕێتەوە، لە کەتیبەگەلی سوومێریشدا هاوداڕشتە و دەرهاویشتەی ئەو ناوە بەرچاو دەکەوێت. لە کەتیبەیەکی سوومێریدا کە تەمەنی بۆ هەزارەی سێهەمی بەر لە زایین (نزیکەی پێنج هەزار ساڵ لەوە پێش) دەگەڕێتەوە و ئێستا لە مۆزەخانەی ئەستەنبۆڵدا پارێزراوە، ناوی "ئاراتە" هاتووە کە دراوسێی رۆژهەڵاتیی "ئۆرووک" لە رۆژهەڵاتی کوێستانەکانی زاگرۆس بووە. شارستانییەتی ئاراتە ئاماژەیە بە ناوی ئێران لە زمانی تۆرەمە ئێرانییەکانی ئالانی و لەگەڵ شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی ناوخۆی بان و بوڕگەی ئێران وەک شارستانییەتگەلی کەونارایی جەیرەفت و سیلکی کاشان و شارە سووتاوی سیستان یەک دەگرێتەوە. لەباری زمانناسییەوە "ئاراتە" لە دوو بەشی "ئارا" و "تە" پێکهاتووە کە بەشی یەکەمی ئاماژە بە ناوی "ئێران" و "ئاریا"یە و بەشی دووهەمی هێمای کۆ و شوێن لە زمانە ئێرانییە رۆژهەڵاتییەکان یان "ئالانی"ـیه‌کانە کە تا ئەوڕۆ لە کۆماری ئاستیا و ئالانیا لە قەفقاز لە ڕاوێژی باودا بە کار دەبرێ و هاوواتایەکە بۆ دەنگی "ن" لە زمانگەلی ئێرانی رۆژئاوایی. بە کورتی "ئاراتە" فۆڕمێکی دیکەی "ئاران" و "ئێران"ـه.

  • شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی شارستانییەتی ئێرانی و خەڵکانی ئێرانی و ئەژدادی ئێرانی یان بە کورتی شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی، بریتییە لە هەموو قۆناغەکانی سێگلەی کۆنینەناسی مرۆیی لە چاخی بەردین تا چاخی مەفرەغ (ژیرێر) و ئاسن و پێکهاتووە لە شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی خوارێ (هەڵبەت تەنیا بەوانە نابەسترێتەوە):

شوێنەواری کۆنینەناسیی Andronova، BMAC یان شوێنەواری کۆنینەناسی خوراسانی گەورە و ئێرانویچ و بەلخ، شوێنەواری کۆنینەناسیی ئانۆ، شوێنەواری کۆنینەناسیی YAZ، شوێنەواری کۆنینەناسیی Yamna، شوێنەواری کۆنینەناسیی Dnieper-Donets، شوێنەواری کۆنینەناسیی Vinča، شوێنەواری کۆنینەناسیی تەپۆڵکەی سیلکی کاشان، شوێنەواری کۆنینەناسیی شاری سووتاوی سیستان، شوێنەواری کۆنینەناسیی حیرەفتی کێرمان، شوێنەواری کۆنینەناسیی تەپۆڵکەی حەسەنلوو، شوێنەواری کۆنینەناسیی زێوییە لە کوردستان، شوێنەواری کۆنینەناسیی گەنج دەڕەی هەرسینی کرماشان، شوێنەواری کۆنینەناسیی گوبەگلی تەپە لە کوردستانی تورکیا، شوێنەواری کۆنینەناسیی قەڵای هەولێر لە هەرێمی کوردستان، شوێنەواری کۆنینەناسیی شارستانییەتی هیتی لە کوردستانی تورکیا، شوێنەواری کۆنینەناسیی شارستانییەتی ئۆرارتوو لە کوردستانی تورکیا، شوێنەواری کۆنینەناسیی شاری ئەشکانی پالمیرا لە سووریا، شوێنەواری کۆنینەناسیی تیسفوون لە عێراق، شوێنەواری کۆنینەناسیی شارستانییەتی سەند و هاراپا لە هیند و پاکستان، شوێنەواری کۆنینەناسی کوکوتن-تریپۆلی لە ئۆکراین، شوێنەواری کۆنینەناسیی ڕووباری دانۆب لە ئەورووپا، شوێنەواری کۆنینەناسیی میسری کەونارا پاش چوونی هیکسۆسەکان، شوێنەواری کۆنینەناسیی سوومێری کەونارا، شوێنەواری کۆنینەناسی بابل پاش چوونی کاسپی و سکاکان، شوێنەواری کۆنینەناسی لورستان لە چاخی مەفرەغ، شوێنەواری کۆنینەناسی خارەزم، شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی سکا و سەرمەت لە سەرتاسەری ئەورووپا و "کورگان"ـه‌کانیان، شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی پارس لە چاخە جۆراوجۆرەکاندا، شوێنەواری کۆنینەناسی شارە ڕەی، شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی گیلان و مازەندەران، شوێنەواری کۆنینەناسی ئازەربایجان، شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی ئەرمەنستان و گورجستان و ئاستیا و ئالانیا و سەرتاسەری قەفقاز و ئەفغانستان و باکووری هیند.

  • بۆ پاوەجێی و گەشە و وریایی خەڵکانی ئێرانی دەبێ ڕوانگەی شارستانی هەمبەر بە ڕوانگەی وڵاتی و نیشتمانی لە یەکەمایەتیدا بێت.

  • شارستانییەتی ئێرانی لە یەکە و سۆبژێکتگەلێک بە ناوی وڵاتانی ئێرانی و سەرزەوین و خەڵکانی ئێرانی لە وڵاتانی دیکەدا پێک هاتووە.

  • خەڵک و گەلانی ئێرانی لە دیاری کردنی شوناسی خۆیان و پەیوەندی لەگەڵ شارستانییەتەکانی دیکە، دەبێ ئاسۆی ڕوانینیان زیاتر پەرە پێ بدەن و شوناسی خۆیان لە ناو شارستانییەتی ئێرانیدا پێناسە بکەن.

  • شارستانییەتی ئێرانی یان ئێرانی فەرهەنگی یان ئێران زەمین یان "جیهانی ئێرانی" یان یەکێتی وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی، پێکهاتووە لە وڵاتان و گەلان و خەڵکانی ئێرانی. (تاجیکستان، ئەفغانستان، ئێران، ئاران (باکۆ)، کوردستان (لە عێراق، تورکیا و سووریا)، بەلوچستان (لە پاکستان، ئاستیا و ئالانیا، ئەرمەنستان، تاجیکانی ئاسیای ناوەندی، پارسەکانی هیند، ئێرانیان کۆچبەر لە وڵاتانی دیکە، هەروەها ئەو سەرزەوینانەی کە لەباری مێژووییەوە پەیوەستی ئێران و شارستانییەتی ئێرانین وەک بەحرەینی داگیرکراو و نەخجەوان و تاڵێشی باکووری و دوورگەی ئاریایی لە کەنداوی فارس کە لە لایەن ئیماراتی عەرەبییەوە داگیر کراوە).

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە پڕێنسیپی "ئێران وڵاتی خەڵکان و گەلانی ئێرانی"ـیه. لەو ڕووەوە بڕوای بە خاوەندارێتی مێژوویی بۆ وڵاتی ئێران و شارستانییەتی ئێرانییە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین خوازیاری پەسندکرانی یاسای "وڵاتی ئێرانی" لە دوو ئەنجومەنی ئێران (پیران و یانەی نوێنەران)ـه کە بە پێی ئەو یاسایە "شوناسی وڵاتی ئێران" و "خاوەندارێتی مێژوویی وڵاتی ئێران" ئاشکرا ئاراستە بکرێت.

  • بە پێی زانستی کۆمەڵناسی و بە ئاوردانەوە بە بنەماکانی توێژینگەی ئێران زەمین "گەلی ئێرانی" دەبێ لانی‌کەم لە چوار تایبەتمەندیی پێناسەی ئیتنیکیی ئێرانی سێ تایبەتمەندیانی هەبێت.

  • تایبەتمەندییەکانی "شوناسی ئیتنیکی" بە پێی زانستی کۆمەڵناسی و توێژینگەی ئێران زەمین بریتین لە: ۱) مێژووی هاوبەش بە واتای بەشداری لە دامەزراندنی ئێران؛ ۲) زمانناسی بە واتای بەهرەمەندی لە زمانی هیند و ئێرانی یان لانی‌کەم هیند و ئەورووپی؛ ۳) ئانترۆپۆلۆژی فەرهەنگی بە واتای جەژن و نەریتەکان و ساڵی نوێ و بە فەرمی ناسینی جەژنە گەورەکانی ئێرانیی وەک "نەورۆز" و "مێهرەگان" ۴) ئانترۆپۆلۆژیی بایۆلۆژیکی بە واتای ئێرانی‌بوونی لانی‌کەم یەک لە سێ هاپلۆگرووپگەلی ژێنێتیکی yDNA, mt DNA, Autosomal DNA

  • گەلانی ئێرانی پێکهاتوون لە گەلانی خوارەوە (ئەگەرچی بەو تاقمە نابەسرێنەوە): پارس، ئازەری، کورد، لور، بەختیاری، بەلووچ، گیلەکی، مازەندەرانی، تالێشی، تاجیکی، پەشتون، ئالانی (ئاستیایی)، ئەرمەنی و چەند تۆرەمەی چکۆلەی دیکە.

  • دوو وڵاتی ئەرمەنستان و ئاران (باکۆ) لە نێوان وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی و یەکێتی وڵاتانی ئێرانی خاوەن پێگەیەکی تایبەتین. ئەو دوو وڵاتە ئەگەرچی زمانی فەرمیان ئێرانی نییە، بەڵام زمانی هەر دوو وڵات کەتۆتە ژێر کاریگەریی زمانگەلی ئێرانی، بە ڕادەیەک کە لە ئێستا وەک زمانی نیوە ئێرانی هەڵدەسەنگێندرێن. زمانی ئەرمەنی زمانێکی هیند و ئەورووپیە که زۆر لە ژێر کاریگەریی زمانی پاڵەوی و ئاڤێستاییە. هەروەها زمانی ئازەری زۆر کەوتۆتە ژێر کاریگەریی زمانەکانی سەکایی کەونارا و پارسی. هەروەها لە گۆشەنیگای تایبەتمەندییەکانی دیکەی فەرهەنگی و مێژوویی و ئانترۆپۆلۆژیکی ئەو دوو گرووپە جەماوەرییە بەردەوام بەشێکی دانەبڕاوەی شارستانییەتی ئێرانی بوونە، بە چەشنێک کە بۆ نمونەی فەرهەنگی ئەرمەنی قەرزداری فەرهەنگی هیند و ئەورووپیی کۆنی ئۆرارتوویی و هیتیی کەونارایە و ئەوانیش خۆیان لە ئەجێنداکانی سازێنەری شارستانییەتی ئێرانی بوونە. هەروەها ئازەرییەکانی ئاران (باکۆ) دادەشکێنەوە بەلای ئازەربایجانی ئێران و ئازەربایجانیش وەک لە ناوە ئێرانییەکەیدا دیارە، وڵاتی ئاگری زەردەشت و موغەکان و لە گرینگترین و پیرۆزترین ناوچە و سەرزەوینەکانی زەردەشتی لە درێژەی مێژوو بووە و بە پاژێکی ماد (میدیا) و ڕووداوێکی دەروونیی شارستانییەتی ئێرانی دێتە ئەژمار. شایانی باسە دوو گەلی ئێرانی تالێشی و هیند و ئێرانی و ئەورووپی ئەرمەنیش لە ئاراندا بە فراوانی هەن و زمانی ئازەری تەنیا زمانی ئەو زێدە نییە.

  • شوناسی نەتەوەیی و شارستانی ئێرانی لە دژی شوناسی مرۆیی جیهانی نییە، بەڵکوو تەواوکەر و کامڵ‌کەریەتی. توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که شوناسگەلی نەتەوەیی و شارستانیی ڕەسەنی جیهانی وەک شوناسی ئێرانی هەرمانە و هەوڵ بۆ لە ناوبردنیان خەیانەت به میراتی فەرهەنگی مرۆییە. شوناسی مرۆیی دەبێ بە شوناسگەلی نەتەوەیی و شارستانی دابەش بکرێت هەتا ئەو فرەچەشنییە بەستێن و ئەنگێزەی ڕکابەری و پێشکەوتی کۆمەڵگای مرۆیی دابین بکات. جیهانی تاک نەتەوەیی یان جیهانی بێ نەتەوایەتی بەوجۆرە لە هەندێک قوتابخانە‌ی فکری بانگەشەی بۆ دەکرێ وەک کاپ و مۆندیالی جیهانی تۆپی پێ یان ڕکابەرییە ئۆلۆمپیکەکان بە بەشداریی تاقە یەک یانە دەچێت. ئاوەها جیهانێکی بێ نەتەوایەتی هیچ نییە جگە لە ئاوێکی مەند و چەقبەستوو کە لە ئاکامدا دەبێتە گەنداو.

  • گەلان و وڵاتانی سەر به فەرهەنگ و شارستانییەتی ئێران زەمینی دەبێ لە پێناو کردنەوە و پەرەدان بە یەکێتییەکانی ئابووری و سیاسی و سەربازی هەنگاو بنێن.

  • شارستانییەتی ئێران زەمینی لە پەیوەندی لەگەڵ شارستانییەتی رۆژئاوایی پێناسە دەکرێ و نەک لە هەمبەری.

  • شارستانییەتی ئێران زەمینی و شارستانییەتی رۆژئاوایی دوو لقی ژەڤەرشارستانییەت هیند و ئێرانی و ئەورووپین.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که سەردەمی شهەیلی ئەشکانی باشترین و سەرکەوتووانەترین ئەزموونی ئێرانییەکان بۆ وەبەرهێنانی دەسکەوتە گرینگەکانی شارستانییەتی رۆژئاوایی (یۆنانی - ڕۆمی) هاوکاتی پاراستنی سەربەخۆیی فەرهەنگی و سیاسیی خۆیەتی. ئەو ئەزموونە نمونەیەکی سەرکەوتوو لە یەکگرتوویی و ئاوێتەکاریی فەرهەنگی مەزنی هیند و ئێرانی و ئەورووپی (فەرهەنگی ئێرانی و رۆژئاوایی)ـیه. لەو سەردەمە زێڕینەدا هەم یۆنان و ڕۆم لە ئێران زەمین فێربوون و هەمیش ئێران زەمین لەوان. ئەو سەردەمە فەرهەنگی و مێژووییە کە پێی دەوترێ هێلێنیزمی یۆنانی، دەبێ بنچینە قوولەکانی جگە لە یۆنان لە ئێرانی کەونارادا بۆێی بگەڕێی. ئەو ئەزموونە سەرکەوتووە مێژووییە دەتوانێ سەرچەشن و نمانەیەک بێت بۆ "مۆدێرنیتەی ئێرانی" لە سەردەمی مۆدێرندا.

  • شارستانییەتی ئێران زەمینی و شارستانییەتی هیندی دوو شارستانییەتی هاوزادن و دوو لقی ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپین و دەبێ پێکەوە بە ئاراستەی یەکگرتوویی ستراتژیکی شارستانێتیدا هەنگاو بنێن.

  • شارستانییەتی ئێران زەمینی بەرەوڕووی هەڕەشەی شارستانییەت‌ئاسا (؟ دڕندەیی) عەرەبی و مەغولییە.

  • شارستانییەتی ئێران زەمینی بەو پێیەی پاش هێرشی بەربڵاوی گەلانی دڕندەی عەرەب و مەغول، تووشی چەواشە و دابڕان لە ڕەوتی گەشەی سروشتی خۆی بووە، دەبێ لە شارستانییەکانی دیکەی هیند و ئەورووپی که تووشی دابڕان و چەواشەکاری لە ڕەوتی سروشتی خۆیان نەبوونە یان کەمتر بە چەواشەدا چوون، وەک شارستانییەتی هیند و شارستانییەتی ئەورووپی نمانە وەربگرێ و ئەو نمانە و سەرچەشنانە خۆجێی و لۆکاڵی بکاتەوە.

  • شارستانییەتی ئێران زەمینی دەبێ بە چەشنێکی چالاک بەرەو یەکگرتوویی ستراتژیک بە سێ بەشی شارستانییەتی ئەورووپی (رۆژهەڵاتی (سلاڤی) و رۆژئاوایی (ئەنگلۆساکسون) و باشووری (گڕێکۆ و ڕۆمەن)) هەنگاو بنێت.

  • شارستانییەتی ئێران زەمینی دەبێ پەیوەندییەکی دۆستانە و بە پێی ڕێزی بەرامبەری لەگەڵ شارستانییەتەکانی ئاسیای رۆژهەڵاتی و باشووری رۆژهەڵاتیدا هەبێت.

  • شارستانییەتی ئێران زەمینی دەبێ پەیوەندییەکی دۆستانە و بە پێی ڕێزی بەرامبەری لەگەڵ ئیسرائیل و شارستانییەتی جوودا هەبێت.

  • شارستانییەتی ئێران زەمینی دەبێ پەیوەندییەکی دۆستانە و بە پێی ڕێزی بەرامبەری لەگەڵ ئەمریکای لاتیندا هەبێت.

  • شارستانییەتی ئێران زەمینی دەبێ پەیوەندییەکی دۆستانە و بە پێی ڕێزی بەرامبەری لەگەڵ ئەفریقادا هەبێت.

  • پەیوەندی دەروون شارستانییەتی ئێران زەمینی تەنانەت لە پەیوەندیی دەرەوە شارستانییەتەکەیشی گرینگترە و لەو پەیوەندییەدا بەهێزترین وڵاتی ئەو شارستانییەتە یان وڵاتی ئێران و هاوپەیمانانی دەبێ داکۆکی و پاڵپشتیی جیدی بکات لە مافی وڵاتان و گەلان و خەڵکانی شارستانییەتەکانی دیکەی ئێران زەمینی. وەها پاڵپشتییەکی دەروون شارستانییەتی ئێران زەمینی بۆ وڵاتی ئێران قووڵایی ستراتژیکی و پێگە و ناوچەگەلی مەودا و ناوبڕ دروست دەکات و بەرژەوەندیی نیشتمانی وڵاتی ئێرانیش بەڕادەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.

  • شارستانییەتی ئێران زەمینی و وڵاتانی نابێ ئەندامی هیچ ڕێکخراوێکی مەزهەبی و بەرەی مەزهەبی بێت، ئەوە هاوکاتی ئازادیی تەواوی هەموو مەزهەب و ئاینییەکان لە هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەو شارستانییەتەیە.

  • شارستانییەتی ئێران زەمینی دەبێ ئاسایشی ستراتژیک و سەربازیی خۆی لە یەکێک یان (ئەگەر مومکینە) لە هەر سێ رێگەی خوارەوە دابین بکات: ئا) گەشەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ب) ئەندامێتی ناتۆ یان ڕێکخراوی ئاسایشی شانگهای پ) هاوپەیمانی ستراتژیکی ئەتۆمی لەگەڵ هیند.

  • وڵاتی ئێران بە هۆی بەهرەمەندی لە سەرچاوەگەلی سروشتی و مرۆیی بەرفراوان دەبێ وەک خۆرێک لە ناوەندی سامان یان کۆمەڵەی وڵاتانی ئێرانی شارستانییەتی ئێران زەمینی بدرەوشێتەوە و ڕۆڵی رێبەری بگێڕێت.

  • وڵاتانی شارستانییەتی ئێران زەمینی هەروەها دەبێ پێڕەوی لە پرێنسیپی بنەمایی سیاسەتی دەرەکیی هاوبەش بکات و ئاسایشی سنوورەکانی یەکتری لە رێگەی کۆنتڕۆڵی گرووپگەلی ئاژاوەگێڕ و تێکدەر دەستەبەر بکەن. هەروەها وڵاتی ئێران وەک گەورەترین و دوڵەمەندترین وڵاتی ئەو شارستانییەتە دەبێ و ئەرکی سەر شانیەتی کە یارمەتی سەربازی و ئەمنیی وڵاتانی دیکەی ئێرانی بدات. هاوکات دەبێ پەیمانە ئەمنییە دووقۆڵییەکان لە نێوان وڵاتی شهەیلی ئێران و وڵاتانی دیکەی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین واژۆ بکرێت.

  • وڵاتانی ئێرانیی ئەندامی شارستانییەتی ئێران زەمینی دەبێ پابەندی پاراستنی تەواویەتی سەرزەوینیی یەکتری بن.

  • وڵاتانی ئەندامی شارستانییەتی ئێران زەمینی دەبێ سەربەخۆیی خەڵکانی ئێرانی لە وڵاتانی نائێرانی کە داگیریان کردوون، بە فەرمی بناسن و چالاکانە پەیجۆری دۆز و داخوازیی خەڵکانی ئێرانی لە وڵاتانی نائێرانی بن و بەوجۆرە بەرگری لە بەرژەوەندی و قووڵایی ستراتژیکی شارستانییەتی ئێران زەمین بکەن.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لە سەر ئەو بڕوایە کە بەشە داگیرکراوەکانی ئێران زەمین لە لایەن وڵاتانی دیکە و هەروەها خەڵکانی ئێرانیی وڵاتانی دیکە مافی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لەو وڵاتانەیان هەیە، بەڵام وڵاتی شهەیلی ئێران هیچ جۆرە ئیدعای خاوەندارێتیی هەمبەر بەو سەرزەوینانە نییە، بەڵکوو تەنیا سەربەخۆییان بە فەرمی دەناسێ و پێشوازی دەکات لە هاتنیان بۆ بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین و یەکێتی وڵاتانی ئێران زەمینی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لە سەر ئەو بڕوایە کە وڵاتانی ئێرانی و خەڵکانی ئێرانیی هەڵکەوتوو لە وڵاتانی ناهیند و ئەورووپی بە نیسبەتی خەڵکان و سەرزەوینە ئێرانییەکانی ناو وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی هیند و ئەورووپی، لە یەکەمایەتیی سەربەخۆیی دان.

بنەماگەلی فەرهەنگی، کۆمەڵناسی و ئایینی ئێران زەمین

  • فەرهەنگی ئێران زەمینی فەرهەنگێکی بەربڵاوە و بەربڵاوێتی بە دژی یەکگرتووێتی نابینێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە دیالەکتیکی ئێرانی مێژوو و شارستانییەتی مرۆیی وەک بەشێکی گرینگ لە دیالەکتیکی هیند و ئێرانی و ئەورووپیی مێژوو و شارستانییەتی مرۆیی و ڕەسەنایەتیی مێژوویی هەیە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "شارستانییەتی ئێرانی" وەک بەشێک لە "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی"ـیه.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "بایەخەکان" و "پەیوەندیگەلی کۆمەڵایەتی"ی تایبەتی "فەرهەنگ و شارستانییەتی ئێرانی" وەک بەشێک لە بایەخەکان و پەیوەندیگەلی کۆمەڵایەتی "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی"ـیه.

  • چەمکی "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی"، لە توێژینگەی ئێران زەمین بە واتای گەورەترین شارستانییەتەکان و فەرهەنگەلی مرۆییە، که لە درێژەی هەزاران ساڵ، لە هیندستان تا ئێرام و ڕۆم و سکاتلەند درێژەی بووە و گەورەترین و پێشکەوتەترین شارستانییەتە مرۆییەکانیان بەرهەم هێناوە و لە "بایەخ"ـه بنەماییەکان و دەسکەوت و تایبەتمەندییەکانی وەک "ئازادی"، "مافی مرۆڤ"، "مافی ئاژەڵان"، "مافی ڕوەکان"، "بیرکردنەوە و هزرینی قووڵ بۆ ناسینی جیهان و چیەتیی و گوورانی"، "بنچینەی هاوبەشی زمانی"، "بنچینەی هاوبەشی ئانترۆپۆلۆژیک"، "بنچینەی هاوبەشی لە قووڵایی مێژوو"، "بەرزترین دەسکەوتگەلی زانستی و ئەدەبی و فەلسەفی و دینی و ئایینی و هونەری" و "جوانیناسی" و "ئارەزووی حەقیقەت و ڕاستی"دا هاوبەشن و گەورەترین دەسکەوتەکانی مێژووی مرۆییان تا بەوڕۆ هەبووە. "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی" به سێ لقدا دابەش دەکرێن کە هەرکام لەوان پێکەوە لە پرێنسیپە بنەماییەکاندا هاوبەشن (ئەگەرچی جیاوازیگەلێکی ئاقاریشیان پێکەوە هەیە)؛ ۱) شارستانییەتی هیندی ۲) شارستانییەتی ئێرانی ۳) شارستانییەتی ئەورووپی.

  • چەمکی "کۆدی فەرهەنگی" لە توێژینگەی ئێران زەمین بە واتای "بایەخ" و "سەرچەشنە"‌کانی فەرهەنگیی ئاکاری مرۆییە که لە توێژینگەی ئێران زەمین دەبێ لە "فەرهەنگی ڕەسەنی ئێرانی کەونارا"، "فەرهەنگ هێند و ئێرانی" و "فەرهەنگ هیند و ئەورووپی" وەرگیرابێت. یان بە واتایەکی گشتی‌تر "کۆدگەلی فەرهەنگی" و "بایەخ"ـه‌کان لەو قوتابخانە هزرییە دەبێ لە بایەخەکانی "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی" وەرگیرابێت. ئەو بایەخ و سەرچەشنانەی ئاکاری فەرهەنگی دەبێ هاوکاتی پاراستنی ڕەسەنایەتی کەونارا و سروشتیی، مۆدێرن بکرێنەوە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "ڕۆنێسانسی ئێرانی" لە درێژایی و هاوتەریبیی "ڕۆنێسانسی ئەورووپی"ـیه.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "شۆڕشی ئێرانی" لە هەموو بوارەکان بە تایبەت لە بواری فەرهەنگ و ئایینەکانە کە بە بێ شۆڕشی ئێرانیی جیدی، "ڕۆنێسانس" ئێرانی گەڕەنتی ڕاپەڕاندنی لە دەزگای فەرهەنگ و دەسەڵاتی ئێرانیدا نابێت.

  • فەرهەنگ و ئایین و نەریتەکانی ئێرانی کەونارا دەبێ لە لایەن هۆگرانیان و بە یارمەتیی دەوڵەتییەوە ببووژێتەوە بە تایبەت گرینگترین لایەنەکانی وەک فەرهەنگ و ئایینی زەڕوانی، فەرهەنگ مێهری یان میترائیزم و فەرهەنگی زەردەشتیی ڕەسەنی گاهانی نەک فەرهەنگی نیوە زەردەشتیی فەقێیانەی ساسانی.

  • فەرهەنگی ئێران زەمینی زەردەشت وەک فەیلەسوفێک و کتێبەکەی واتە گاتاکان وەک کتێبێکی فەلسەفی بە پێی پرێنسیپەکانی دیالەکتیکی فەلسەفیی تێز و ئانتی تێز و جیهانی سەرتر (فەڕوەشی) وەک قوتابخانەی فەلسەفیی لەدایکبووی جیهانی مۆسۆلەکانی ئەفلاتوون بە فەرمی دەناسێت.

  • قوتابخانە و فەرهەنگی ئێران زەمینی لەو باوەڕەیە که فەلسەفە لە گەشبینانەترین حاڵەتدا بۆ کەسانێک بە ئاستی هوشیاری(IQ)ی ژێر (٨٠)ـه‌وە فام ناکرێت، لەو ڕووەوە ئەو کەسانە ئازاد دادەنێ تا فەلسەفەی زەردەشت بکەنە ئایین و مەزهەبی زەردەشتی، بەو مەرجەی کە کتێبی گاتاکانی زەردەشتی بنەمای ئەندێشەی ئەو نوێ زەردەشتیانە بێت، نەک خورافەکانی ناو هەندێک لە کتێبگەلی سەردەمی ساسانی.

  • توێژینگە و فەرهەنگی ئێران زەمین، فەلسەفەی کۆنی زەڕوانی و زەڕوانی - مێهری بە هاوسەنگترین فەلسەفەگەلی ئێرانی کەونارا لەباری بوونناسی یان ئۆنتۆلۆژی لەگەڵ فیزیکیای مۆدێرن و تیۆرییەکانی تەقینەوەی گەورە و بیگ بانگ و مادە و دژە مادە و دووفاقێتیی جیهانی هەبوون و ڕەسەنایەتی زەمانی دەزانێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که لە گەشبینانەترین حاڵەتدا فەلسەفە بۆ کەسانێک بە ئاستی هوشیاری(IQ)ی ژێر (٨٠)ـه‌وە فام ناکرێت، کەواتە ئەو کەسانە ئازاد دادەنێ تا فەلسەفەی زەڕوانی - مێهری بکەنە ئایین و مەزهەب، بەو مەرجەی خۆیان لە خورافە و دەمارگرژیی فەقێیانە بە دوور بگرن.

  • توێژینگەی ئێران زەمین "میترا" بە هاوواتای هێنەری تیشکی ڕەها و ڕووناکی هەرمان دەزانێ و لەو باوەڕەیە که لە سەردەمی کەونارادا چەندین جار سیمبۆل و ڕەمزەکانی میترا تووشی گۆڕان هاتووە. میترای مێهریەشتی ئاڤێستا کە لە ئێرانویچدا ستایش کراوە، بەرامبەری ئەستێرەی جودەی بووە و گەردوونەکانیشی بەرامبەرن لەگەڵ کەلووی ورچی گەورە و ورچی بچووک. لە ڕۆمی کەونارادا پێیان وابوو [میترا] دەروەستی بە هەسارەی زوحەل (Saturn)ـه‌وەیە. بەڵام پاش ماوەیەک هەم لە ئێرانی کەونارا و هەمیش لە ڕۆمی کەونارادا خۆریان بە ڕەمز و سیمبۆلی زانیوە؛ ئەوە لە کاتێکدایە کە لە دەسپێکەوە میترا نەک خودی خۆر، بەڵکوو پەرەنگی ئەرخەوانیی بەر لە هەڵاتنی خۆر لە بەرەبەیانان بووە. "میترا" داوەری نێوان تاریکی و ڕۆشنایی و ناردراوەی زەڕوانە بۆ داوەریی لە نێوان چاکە و خراپە و لە نێوان دوو منداڵەکەی واتە ئەهوورامەزدا و ئەهریمەن.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "شۆڕشی ئێرانی" لە بەستێنی فەرهەنگی و بایەخگەلی کۆمەڵایەتی و شارستانییەت و ئایینی ئێرانی و گۆڕانی ئاراستەی شارستانییەت لە دڕندەیی عەرەبییەوە بۆ ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی و "تەکوزی نوێێ فەرهەنگی و شارستانییەتی" ئێرانییە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "دیموکراسی نەتەوەیی"ـیه. ئەوە بە واتای "جەماوەرسالاری"ی ئەو حزب و پارتانەیە که وڵات – نەتەوەی ئێران و شوناسی ئێرانی و ڕەسەنایەتی مێژوویی ئێران و جیهانی ئێرانی (شارستانییەتی ئێرانی) بە فەرمی بناسن و به هیچ چەشنێک نابێ جیهان وەتەن بن؛ چ جیهان وەتەنی کۆمۆنیستی و چ جیهان وەتەنی ئیسلامخواز و ...

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە دابەش کردنی بەرپرسایەتی و کارەکان بە پێی پێشینەی پسپۆڕی و ئاستی خوێندەواریی کەسەکانە. لەو ڕووەوە ئەم قوتابخانەیە بە توندی دژی دەستێوەردانی تەکنۆکراتەکان لە زانستە مرۆییەکان و زانستەکانی دیکەیە کە تێیدا پسپۆڕیی پێویستیان نییە. ئەم قوتابخانەیە دەستێوەردانی تەکنۆکراتگەلی ئەندازیار، پزیشک و ددان‌پزیشک و هتد لە تیۆریگەلی زانستە مرۆییەکان و تیۆریگەلی سیاسی بە کارەساتبار دەزانێت. ئەگەرچی پێشوازی دەکات لە بەشدارییان وەک چالاکی سیاسی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە سکۆلاریزمی فەڕەنسی یان "لائیسیته" یان جودایی دین و مەزهەب هەم لە حکومەت و هەم لە سیاسەتە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین عەلەمانییەت (سکۆلاریزم) نەک تەنیا بە دەسکەوتی چاخی ڕۆشنگەری، بەڵکوو هاوکات بە یەکێک لە تایبەتمەندیگەلی فەرهەنگی ڕەسەنی ئێرانیش دەزانێت. لە ئەدەبی کەونارایی و هەروەها لە ئۆستوورە ئێرانییەکاندا کە لە شانامەی فێردەوسیی مەزندا دەرکەوتۆتەوە، بەردەوام ئاماژە بە "هەم شاهی و هەم مووبێدی" دراوە و لەو ڕووەوە جەمشیدشای پادشای پێشدادی، کاتێک ئیدعای هاوکاتی شاهی و مووبێدی (ئاوێتەیی حکومەت و سیاسەت لەگەڵ دین و مەزهەب)ـی کرد، لۆمە کرا و پاش ئەو ئیدعایە فەڕی شاهی و فەڕی یەزدانی (شەرعییەت و ڕەوایی سیاسی)ـیه‌کەی دۆراند.

  • توێژینگەی ئێران زەمین سکۆلاریزم بە مەرجی پێویست و لائیسیته بە مەرجی تەواوکەر بۆ گەشە و باش‌بوونی وڵاتان و سەرزەوینە تەواو لە مەزهەب گلاوە ئێرانییەکان دەزانێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین هیچ دینێکی فەرمی نییە، بەڵام هەموو ئایین و دینەکان جودا لەوەی کە سەرچاوەی ئێرانیان هەبێت یان نا، ئازادن و هیچ بەربەستێکیان بۆ نییە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بە پێی فەرهەنگی ڕەسەنی ئێرانی بە تایبەت بە پێی فەلسەفەی زەردەشتی و پرێنسیپە دیاری کراوەکان لە جێ جێی گاتاکاندا بە تایبەت لە بڕگەکانی پێنج، ده و یازده لە هاتی سی و یەکەمی گاتاکان یان وتەکانی زەردەشت، بڕوای بە هەڵبژاردنی ئازاد و ئازادانە و تاکەکەسیانەی خەڵکییە، لەو ڕووەوە جەختی لە جەماوەرسالاری یان هەڵاواردن و هەڵبژاردنی ئازادانەی خەڵکی لە هەموو پرسەکاندا کردووە. بەو مەرجەی کە ئەو "هەڵبژاردنە ئازادە"، لەناوبەری "جیهانی ئێرانی" و "شارستانییەتی ئێرانی " و "وڵاتی ئێران" نەبێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لە سەر ئەو بڕوایە کە کۆمەڵگە مرۆییەکان ٤ قۆناغی گەشەکردن لە بابەتی پێگەیشتنی فکری و جیهانبینی تێدەپەڕێنن؛ قۆناغی یەکەم کە پاشکەوتووترین و دەمارگرژترین کۆمەڵگان بە کۆمەڵگای ئایینی ناویان لێ دەبرێت. نمونەی ئاوەها کۆمەڵگایەک لە سەردەمی کەونارا تا ئێستا فروانە. قۆناغی دووهەم کۆمەڵگاگەلی فەلسەفین کە جیهانبینیی بەرچاوتریان بە پێی پرێنسیپی ئاوەزمەندانە و بیرۆکەی فەلسەفییەوە هەیە. نمونەی ئاوەها کۆمەڵگایەک دەتوانێ کۆمەڵگای ئێرانی کەونارا لە سەردەمی زەردەشت (هەڵبەت نەک ئایینی نوێ-زەردەشتی کە لە سەردەمی ساسانییەکان سەری هەڵدا) بە ئەندێشەی ئاوەزمەندانە و هزرسالارانە و فەلسەفیی یان کۆمەڵگای یۆنانی کەونارا بە ئەندێشەی فەلسەفیان بێت. قۆناغی سێهەم کە دەسکەوتی سەردەمی ڕۆشنگەری و ڕۆنێسانسی ئەورووپییە، کۆمەڵگای زانستییە کە لێرەدا زانست پێناسەی تایبەتی خۆی هەیە و بەرامبەرێکە بۆ (Science) نەک زانیاری؛ کۆمەڵگاگەلێک کە ڕوانگە و جیهانبینییان بە پێی خوێندنەوەی ئابژێکتیڤی شتەکان یان "زانست (Science)" سەریان هەڵداوە، پێشکەوتەترین، وردبینانەترین و کامڵترین و جێ متمانەترین جیهانبینیان هەیە. نمونەی بەرچاوی ئاوەها کۆمەڵگایەک دەتوانێ تا ڕادەیەک هەموو وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی رۆژئاوا و زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتیی شارستانییەتی ئەورووپی بێت. هەروەها هەندێک وڵاتی ئاسیای رۆژهەڵاتی و باشووری رۆژهەڵاتیش هەنگاویان ناوەتە ئاوەها قۆناغێکی زانستی. قۆناغی چوارەم کە هەندێک لە وڵاتان وردە وردە پێی گەیشتوون، کەم کردنەوەی مەودای "زانست (Science)ی فیزیکیا" لەگەڵ "فەلسەفە" لە رێگەی "فەلسەفەی شیکارانە"ـیه. چەند کەسایەتی لە مێژووی فەلسەفە و زانستی وەک "بێرتراند ڕاسێل" و "ستفان هاوکینگ" هەوڵیان داوە لە پێناو گەیاندنی مرۆڤایەتی بەو قۆناغە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە کانسێپت (تیۆر)ـی کۆمەڵناسیی "منی ئێرانی" هەیە کە لە لایەن ڕەزا هازلی (کەی ئەشکان ئەردەڵان ئەفشار نادری) ئاراستە کراوە. لە تیۆری کۆمەڵناسیی "منی ئێرانی"، "شوناسی ئێرانی" خۆی بە پێی بایەخگەلی مۆدێرن و تیۆری "منی خۆپێوانە" لە کۆمەڵناسی و دەروونناسی و بنچینەکانی زمانناسی، مێژوویی، فەرهەنگی و ئانترۆپۆلۆژیک پێناسە دەکاتەوە.

  • شوناسی نەتەوەیی و شارستانییەتی ئێرانی لە دژی شوناسی مرۆیی جیهانی نییە، بەڵکوو تەواوکەر و کامڵ‌کەریەتی. توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که شوناسگەلی نەتەوەیی و شارستانیی ڕەسەنی جیهانی وەک شوناسی ئێرانی هەرمانە و هەوڵ بۆ لەناوبردنیان خەیانەت به میراتی فەرهەنگی مرۆییە. شوناسی مرۆیی دەبێ بە شوناسگەلی نەتەوەیی و شارستانی دابەش بکرێت هەتا ئەو فرەچەشنییە بەستێن و ئەنگێزەی ڕکابەری و پێشکەوتی کۆمەڵگای مرۆیی دابین بکات. جیهانی تاک نەتەوەیی یان جیهانی بێ نەتەوایەتی بەوجۆرە لە هەندێک قوتابخانە‌ی فکری بانگەشەی بۆ دەکرێ وەک کاپ و مۆندیالی جیهانی تۆپی پێ یان ڕکابەرییە ئۆلۆمپیکەکان بە بەشداریی تاقە یەک یانە دەچێت. ئاوەها جیهانێکی بێ نەتەوایەتی هیچ نییە جگە لە ئاوێکی مەند و چەقبەستوو کە لە ئاکامدا دەبێتە گەنداو.

  • "شوناسی ئێرانی"، بەشێکە لە "ژەڤەر-شوناسی هیند و ئێرانی و ئەورووپی" و لە درێژایی و هاوتەریبیی ئەودایە نەک لە دژایەتیی.

  • "منی ئێرانی"، بەشێکە لە "ژەڤەر-منی هیند و ئێرانی و ئەورووپی" است و لە درێژایی و هاوتەریبیی ئەودایە نەک لە دژایەتیی.

  • "شوناسی ئێرانی" و "منی ئێرانی" دەبێ جگە لە زەینی خۆئاگا، لە زەینی ناخۆئاگای هەر مرۆڤێکی "شارستانییەتی ئێرانی" لە ڕەوتی پڕۆسەی پەروەردە و ڕاهێنانی باڵادا بنیشێت، تا "کۆدگەلی فەرهەنگی" و "بایەخەکان" و "پەیوەندیگەلی کۆمەڵایەتی"ـی هاوشێوە و هاوئاهەنگ و پێشکەوتە ساز بێت. شایانی باسە که زەینی ناخۆئاگا تا لە سەدا ۹۵ی چالاکییە مرۆییەکان کۆنتڕۆڵ دەکا. ئەوە لە کاتێکدایە کە پشکی زەینی خۆئاگا نزیکەی لە سەدا (٥)ـه.

  • "شوناسی ئێرانی" که لە ڕووی تیۆری "منی ئێرانی" پێناسە دەکرێت، بە پێی تایبەتمەندییە چوارقۆڵییەکانی زمانی، مێژوویی، فەرهەنگی و ئانترۆپۆلۆژیک بێچم دەگرێت. تایبەتمەندی مەزهەبی ڕۆڵێکی لە دیاری کردنی ئەو شوناسەدا نییە.

  • شوناسی ئێرانی شوناسێکی شارستانی و بان‌نیشتمانی دەبێ کە وڵاتانی نۆگلەی شارستانییەتی ئێرانی (تاجیکستان، ئەفغانستان، ئێران، کوردستان (لە عێراق، سووریا و تورکیا)، بەلووچستان (لە پاکستان)، ئاران (باکۆ)، ئەرمەنستان، ئیریستۆن (ئاستیا و ئالانیا)، تالشی باکووری) لە خۆ دەگرێت و بەو پێیەی دەکەوێتە ئاستێکی بەرزتر لە شوناسە نەتەوەیی و خۆجێیەکان، بەرەنگاری شوناسە چکۆلەکان نابێت، بەڵکوو هەموو شوناسە نەتەوەیی و خۆجێیەکان ژێرکۆگای ئەو ژەڤەر-شوناسە شارستانییەتە دەبن.

  • "منی ئێرانی" لە چوار "منی ئێرانی" کە بریتین لە "منی ئێستای ئێرانی"، "منی ڕابردووی ئێرانی"، "منی داهاتووی ئێرانی" و "گەڵاڵەی زەینی و وێناکراوی منی ئێرانی لە خۆی" پێکهاتووە. هەرکام لە بەشە چوارگلەکەی "منی ئێرانی" خۆی بە چوار تایبەتمەندیی زمانناسی، مێژوویی، فەرهەنگی و ئانترۆپۆلۆژیک پێناسە دەکرێن.

  • بەشی یەکەمی "منی ئێرانی" یان "منی ئێستای ئێرانی"، شوناسی ئێرانیی کەسێکە کە لە ئێستادا خاوەن لانی‌کەم سێ تایبەتمەندی لە تایبەتمەندییە چوارقۆڵییەکانی زمانناسی، مێژوویی، فەرهەنگی و ئانترۆپۆلۆژیکی ئێرانی بێت.

  • بەشی دووهەمی "منی ئێرانی" یان "منی ڕابردووی ئێرانی"، شوناسی ئێرانیی کەسێکە کە لە ڕابردوودا خاوەن لانی‌کەم سێ تایبەتمەندی لە تایبەتمەندییە چوارقۆڵییەکانی زمانناسی، مێژوویی، فەرهەنگی و ئانترۆپۆلۆژیکی ئێرانی بووبێت.

  • بەشی سێهەمی "منی ئێرانی" یان "منی داهاتووی ئێرانی"، شوناسی ئێرانی ئێرانیی کەسێکە کە لە داهاتوودا خاوەن لانی‌کەم سێ تایبەتمەندی لە تایبەتمەندییە چوارقۆڵییەکانی زمانناسی، مێژوویی، فەرهەنگی و ئانترۆپۆلۆژیکی ئێرانی دەبێت.

  • بەشی چوارەمی "منی ئێرانی" یان "گەڵاڵەی زەینی و وێناکراوی منی ئێرانی لە خۆی"، شوناسی ئێرانی ئێرانیی کەسێکە کە پێکهاتەی زەینی و ڕاڤە و هەستی ئەو هەمبەر بە خۆی، لە لانی‌کەم سێ تایبەتمەندی لە تایبەتمەندییە چوارقۆڵییەکانی زمانناسی، مێژوویی، فەرهەنگی و ئانترۆپۆلۆژیکی ئێرانی دایە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین باوەڕمەند و پابەندە بە ڕاگەیێندراوێ جیهانی مافی مرۆڤ و لەو بڕوایە کە ئەو ڕاگەیێندراوە دەقی بەڕۆژکراوەی یەکەمین ڕاگەیێندراوی مێژوویی مافی مرۆڤە کە لە گلیلی کوروشی مەزن و فەرمانی ئەو پاش گرتنی بابلدا وەرگیراوە. توێژینگەی ئێران زەمین لای وایە گلیلی کوروش و ڕاگەیێندراوی مافی مرۆڤ لە پێناو و درێژەی بایەخگەلی فەرهەنگی ڕەسەنی ئێرانی و بایەخەکانی ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپین.

  • هەموو خەڵکی لە باوەڕی فەرهەنگی دینی و ئایینیی خۆیاندا ئازادن و هیچ کەس مافی سەپاندنی هیچ باوەڕێکی بە سەر دیتراندا نییە.

  • سەپاندنی باوەڕ و شێوازێکی تایبەتی ژیان بە سەر خەڵکیدا نە تەنیا پێشێل‌کەری مافی مرۆڤی مۆدێرنە، بەڵکوو فەرهەنگی ڕەسەنی ئێرانی بەردەوام لە درێژەی مێژوو (چ لە مێژووی ئێران و چ لە ئۆستوورەگەلی ئێرانی)دا دژی وەستاوە. ئاکاری مرۆیی و بەرزەڕەوشانەی کوروش لە پاسەوانیی مافی هەموو خەڵکانی شهەیلی ئێران و بە تایبەت گلیلی ئەو لە لایەکەوە و لە لایەکی دیکەوە شکستی ئەسفەندیار پاڵەوانی زەردەشتی لە ڕۆستەمی مێهرپەرەست لە ئۆستوورەگەلی ئێرانی کە بە پێچەوانەی لێدوانەکانی خود زەردەشتی مەزن، هەوڵی زەردەشتی کردنی زۆرەملانەی مێهرپەرەستانی ئێرانیی لە سیستان بووە، لە نمونەکانی هاوئاهەنگی مێژوویی و ئۆستوورەکانی ئێرانی بۆ ئیدانەی سەپاندنی باوەڕ و پێشێل‌کردنی بنەمایی مافی مرۆڤە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که هەر کەس لە کورتخایەندا دین و مەزهەبی خۆی و یان بێ دینی و بێ مەزهەبیی بە پێی خووخدە و نەریت و بانگەشە هەڵدەبژێرێ، بەڵام لە درێژخایەندا بە پێی ئاستی هوشیاری و کەسایەتی دەروونی و ناوەڕۆک و زەینییەتی خۆی هەڵدەبژێرێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که سەردەمی شهەیلی ئەشکانی باشترین و سەرکەوتووانەترین ئەزموونی ئێرانییەکان بۆ وەبەرهێنانی دەسکەوتە گرینگەکانی شارستانییەتی رۆژئاوایی (یۆنانی - ڕۆمی) هاوکاتی پاراستنی سەربەخۆیی فەرهەنگی و سیاسیی خۆیەتی. ئەو ئەزموونە نمونەیەکی سەرکەوتوو لە یەکگرتوویی و ئاوێتەکاریی فەرهەنگی مەزنی هیند و ئێرانی و ئەورووپی (فەرهەنگی ئێرانی و رۆژئاوایی)ـیه. لەو سەردەمە زێڕینەدا هەم یۆنان و ڕۆم لە ئێران زەمین فێربوون و هەمیش ئێران زەمین لەوان. ئەو سەردەمە فەرهەنگی و مێژووییە کە پێی دەوترێ هێلێنیزمی یۆنانی، دەبێ بنچینە قوولەکانی جگە لە یۆنان لە ئێرانی کەونارادا بۆێی بگەڕێی. ئەو ئەزموونە سەرکەوتووە مێژووییە دەتوانێ سەرچەشن و نمانەیەک بێت بۆ "مۆدێرنیتەی ئێرانی" لە سەردەمی مۆدێرندا.

  • بەرزترین و جوانترین دەرکەوتەی هونەر و فەرهەنگ و چەشن و شێوازی شێوەکاری و بیناسازی و نژیارڤانی و مۆسیقا و ئەدەب و شانۆ و بالە و ...، شێوازی کلاسیکە. بەڵام بەو پێیەی ئەو جۆرە هونەرە زۆر گرانباییە، دەکرێ لە چەشنە ساکارکراوە و کەم تێچووەکانی هونەر و شێوازەکانی دیکەش کەڵک وەرگیرێت.

  • لە بیناسازی و شارسازییەکاندا، دەبێ نمانە و سەرچەشنی نژیارڤانیی ئێرانی کەونارا لە یەکەمایەتیدا بێت، تا شوناسی مێژوویی وڵاتانی ئێران زەمین بپارێزرێن.

  • ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنە نیشتمانییەکانی وڵاتانی ئێران زەمینی بەرپرسن لە بەرهەم هێنانی کۆمەڵێکی زۆری فیلمی بەڵگەیی و سینەمایی سەبارەت بە فەرهەنگ و شارستانییەت و هونەر و زانست و تەکنۆلۆژیا و ئەدەبیات و مێژووی ئێرانی کەونارا.

  • کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی جیهانی ئێرانی دەبێ فیلمگەلێکی بەڵگەیی فەرهەنگی و مێژوویی سەبارەت بە ئێرانی کەونارا به زمانەکانی ئێرانی و ئەورووپی و زمانە گرینگەکانی ئاسیایی بە شێوەی ٢٤ کاتژمێرە بۆ جیهان بڵاو بکەنەوە. هەر لەو پێناوەدا دەبێ کەناڵگەلی پسپۆڕانەی بڵاوکردنەوەی دیکۆمێنتاری مێژوویی بکرێنەوە.

  • تەکنۆلۆژیای هەواڵ و میدیاکانی هەواڵ و ڕووداوەکانی جیهانی کە لە ڕوانگەی توێژینگەی ئێران زەمینەوە شرۆڤە و ڕاپۆرت دەدەن، یەگجار زۆر گرینگن. لەو ڕووەوە دەبێ کەناڵەکانی هەواڵی ڕادیۆیی و تەلەڤیزیۆنی و ئینتەرنێتی و مانگیلەیی و سەتەلایتی بە زمانەکانی شارستانییەتی ئێرانی و زمانە پڕ ئاخێوەرەکانی جیهانی دامەزرێندرێن، هەتا ڕوانگەکانی ئێران زەمینی لە ناوخۆی وڵاتان و گەلان و نەتەوەکانی شارستانییەتی ئێرانی لە لایەکەوە و لە لایەکی دیکەوە لە ناو خەڵکان و وڵاتانی دیکەی ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی و خەڵکانی دیکەی جیهاندا پەرە پێ بدەن و بەوجۆرە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئێران زەمین و یەکێتی وڵاتانی ئێرانی بن.

  • خەت و نویساری وڵاتانی شارستانییەتی ئێران زەمینی دەبێ بکرێتە دەستخەتی ئێرانیک که بەرهەمی توێژینەوەکانی زەبیح بێهرووز و توێژینەوە و هەڵەچنییەکانی ڕەزا هازلی (کەی ئەشکان ئەردەڵان ئەفشار نادری)ـه.

  • جەماوەری ئێران زەمین لەباری فەرهەنگییەوە بە هۆی بوونی ڕەچەڵەک و بنچینەی هاوبەشی زەڕوانی - میترایی لە گەڵ ناوەند و بنکەکانی دەسەڵاتی جیهانی و ڕێکخراو و جڤات و لۆژەکانی سەر بەوان، دەبێ هاوکاری و هاوبیریی نزیکی لە گەڵیاندا بێت و خەڵکانی ئێرانی دەبێ بە ڕێژەیەکی زۆرتر ببنە ئەندامی ئەو جۆرە ڕێکخراوانە کە بەشێکن لە کانوونەکانی دەسەڵاتی جیهانی و چالاکیی زیاتری تێدا بنوێنن و پێگەیەکی جیدی‌تری تێدا دەستەبەر بکەن. ئەم پرێنسیپە بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ئێران و شارستانییەتی ئێرانی لە کانگاکانی دەسەڵاتی جیهانی و ڕێکخراوگەلی مێژوویی دەسەڵاتدا زەرووری و ناچارەکییە.

  • رۆژژمێری فەرمی ئێران زەمین، رۆژژمێرێکی حەوت هەزار و حەوتسەد ساڵەی مێهری دەبێ کە مامۆستا سیاوەش ئاڤێستا بە پێی لێکدانەوەی زەردەشت و خەیام و کارەکانی مامۆستا زەبیح بێهرووز و مامۆستا ئەحمەد بیڕێشک و بەراوەردایان لەگەڵ شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی ئێرانویچ یان BMAC و ANDRONOVA دایڕشتووە و پاشان بە پێشنیاری ڕەزا هازلی (کەی ئەشکان ئەردەڵان ئەفشار نادری)، لێکدانەوەکان وردبینانەتر کران. هەروەها بەکار هێنانی رۆژژمێری سێ هەزار ساڵەی زەردەشتیی مامۆستا زەبیح بێهرووزیش گرفتێکی نییە و لە پەنای رۆژژمێری مێهری مۆڵەت پێ دراوەیە. (ئەوساڵ 7755 ی میترایی، 3755ی زەردەشتی، 2017 ی زایینییە)

  • دەبێ توێژینەوە و لێکدانەوە لە بواری زمانەکان و ئەدەبی کەونارایی هێند و ئێرانی و هیند و ئەورووپی پەرە بستێنیت، لەو پێناوە دەبێ بزووتنەوەی وەرگێڕانی دەق کۆنەکان لە زمانەکانی سەنسێکریت و ئاڤێستایی و پاڵەوی و لاتین بۆ سەر زمانی دەری یان شێوەزاری پارسی دەست پێ بکات.

  • ڕاهێنان و فێرکاریی زمانگەلی کەونارایی، ئێرانی، هیند و ئێرانی و هیند و ئەورووپی لە ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی دەبێ پەرە بستێنێت. تا ئاستێک کە خوڵقاندن و پەرەسەندنی ئەدەبی نوێی پاڵەوی، ئاڤێستایی، سەنسێکریتی و لاتینیی بە دواوە بێت.

  • ناوی فەرمی زمانی فەرمی وڵاتی ئێران و یەکێک لە زمانە فەرمییەکانی وڵاتانی ئێران زەمینی، بە هەمان شێوە کە لە کەتیبەی داریووشی مەزن لە ئێراندا و کەتیبەی کانیشکا لە ئەفغانستاندا هاتووە، زمانی "ئاریە"ـیه کە لە درێژەی زەمان بە گۆڕان لە دەنگ و واکەکانی بە پێی زانستی زمانناسی بۆتە زمانی "ئاری" و پاشان بە هۆی یاسای زمانناسی هیند و ئەورووپیی گۆڕانی دەنگی "ئا" بۆ "د" گۆڕاوە و بۆتە "دەری". هەروەها شایانی باسە که پیتی بناسی "د" لە زمانە هیند و ئەورووپییەکاندا زۆر باوە و ئەو دەنگە لەگەڵ پیتی Theی ئینگلیزی بنچینەیەکی هاوبەشیان هەیە. بۆ وێنە ئەوڕۆکە لە زمانی پەشتۆ بە ئەفغانستان دەڵێن "د ئەفغانستان". کەواتە ناوی "دەری"ـیش لە دوو بەشی "د" و "ئاری" پێکهاتووە و پیتی "د"ی دەسپێک وەک پیتی بناس دەرکەوتووە. پاش ئیسلام زمانی ئاری یان دەری بە شێوەزاری پارسی بە کورتی ناوی زمانی پارسی لێ نرا.

  • زمانی فەرمی وڵاتی شهەیلی بژێرەیی ئێران و یەکێک لە زمانە فەرمییەکانی وڵاتانی دیکەی بەستێنی شارستانییەتی ئێرانی زمانی دەری بە شێوەزاری پارسی دەبێت. بەڵام هەر وڵاتێک بۆی هەیە زمانی دەری وەک زمانی فەرمی یەکەم یان دووهەم بە کار بێنێت.

  • ڕاهێنان و فێرکاریی زمانە جۆراوجۆرەکانی ئێرانی (دەری، پارسی، تاجیکی، پەشتۆن، کوردی، لوری، گیلەکی، مازنی، تالێشی، ئەرمەنی، بەلووچی و ...) لە وڵاتی ئێران و هەموو وڵاتانی شارستانییەتی ئێران زەمین لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن ئازادە.

  • لە وڵاتی ئێران، تەنها زمانی فەرمی و زمانی ڕاهێنانی دەوڵەتی، زەمانی دەری دەبێت.

  • ڕاهێنان و فێرکاری بە زمانەکانی دیکەی ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی لە قوتابخانە تایبەتییەکان و بۆ ڕاهێنانی تایبەتی و بە مەرجی ڕاهێنان و فێرکاریی قووڵی زمانی دەری، ئازاد دەبێت.

  • دەبێ هەوڵ بۆ یەکخستنی ئەلف‌وبێ و وشەنامەیەکی سێ لقی گرینگی زمانی دەری واتە ۱) دەری - تاجیکی ۲) دەری - پەشتۆ و ۳) دەری - پارسی لە لایەن فەرهەنگستانی گەورەی زمانی دەری کە فەرهەنگستانەکانی هەر سێ وڵاتی تاجیکستان، ئەفغانستان و ئێران چاوەدێری دەکات، ڕاپەڕێندرێت.

  • ئەلف‌وبێی هەر سێ لقی زمانی دەری دەبی بکرێتە ئەلف‌وبێی "ئێرانیک".

  • جەژنی نەورۆز و مێهرەگان و سەدە وەک گەورەترین جەژنەکانی ئێرانی لە وڵاتانی شارستانییەتی ئێران زەمینی دەبێ بە تەواوەتی ببووژێتەوە و بکرێتە جەژن.

  • جەژنی لە دایکبوونی مێهر یان شەو چلە دەبێ بکرێتە جەژنێکی فەرمی.

  • جەژنی لە دایکبوونی زەردەشت دەبێ بکرێتە جەژنێکی فەرمی.

  • تەواو جەژنە نەوتەوەیی و ئایینییەکانی ئێرانی کەونارا دەبێ ببووژێنەوە.

  • مۆدێرنە و مۆدێرنیزم لە دژی ئەندێشەی ئاوەزمەندی ئێرانی که بە تایبەت لە فەلسەفە گاهانی زەردەشتیدا خۆیا بووە، نییە و ئەو دووە لە درێژەی یەکتری و تەواوکەری یەکترین و توێژینگەی ئێران زەمین بە تەواو مانا بڕوای بە ئاوەزگەرییە و بە تاقە رێگەی ئیدارەی کۆمەڵگای دەزانێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین حکومەت بە دیاردەیەکی زەوینی دەزانێ و لەو باوەڕەیە که تەواو بناغەکانی حکومەت و هێزی سێگلەی (بەڕێوەبەری، یاسادانەری و داد) دەبێ بە پێی فەلسەفەی سیاسی چاخی ڕۆشنگەری و تیۆری گرێبەستی کۆمەڵایەتی لە بەرهەمی رۆشنبیران و بیرمەندانی وەک تۆماس هابز، جان لاک، ژان ژاک ڕۆسۆ و شاڕڵ دۆ مۆنتێسکیو پێناسە بکرێت.

  • جەژن و ڕێوڕەسم و نەریتەکانی فەرهەنگی و خۆراک و پیشەگەلی دەستی و ...ـی شارستانییەتی ئێران زەمینی دەبێ جیهانی بکرێ و لە وڵاتانی دیکە پەرەی پێ بدرێت.

  • ناوی "دەریای خەزەر" دەبێ بکرێتەوە بە "دەریای کاسپی" یان "دەریای کاسپییەن" بە ناوی تۆرەمەی ئێرانی کەونارایی کاسپی کە ناوی باوانی هاوبەشی مازەندەرانی و گیلانی و تالێشییەکانە.

  • ناوی دەریای عەرەب دەبێ بکرێتەوە بە دەریای پارس.

  • دەبی بۆ پاراستنی ناوی کەنداوی فارس (خەلیگی پارس یان شاخابی پارس) کەمپەینێکی جیهانی وەڕێبخرێت و هێڵێکی ئاسمانی بە هەمان نێو کە گەورەترین هێڵی فرۆکەیی و ئاسمانی جیهان بێت، دابمەزرێت و بکرێتەوە.

  • بە کردنەوەی فەرهەنگستانی زمانی دەری بەستێنی جێگرەوەدۆزی بۆ وشەگەلی بیانی و بە تایبەت وشەگەلی عەرەبی لە زمانی دەری و گەیاندنیان بە لانی‌زۆری لە سەدا ٢٠ی گەنجێنەی وشەکان بڕەخسێت. لەم فەرهەنگستانەدا دەبێ تەرکیزی تایبەتی بخرێتە سەر جێگرەوەدۆزیی وشەگەلی عەرەبی و ڕیزمانی زمانی عەرەبی و لە بری ئەوان وشەگەلێک بە بنچینەی ئاڤێستایی و سەنسێکریتی و پاڵەوی و تەنانەت لاتین دانرێت. چونکە زمانی لاتینیش بە جۆرێک زمانی هیند و ئێرانی و ئەورووپییە و خاوەن بنچینەی قووڵی مێژوویی و یەکسان لەگەڵ زمانی دەری پارسییە. هەروەها دەکرێ لە گەنجێنەی وشەکانی دیکەی زمانگەلی ئێرانیی هاوچەرخیش بۆ دەوڵەمدنی زمانی دەری کەڵک وەرگیرێت.

  • دەبێ عەرەب‌سڕینەوە لە فەرهەنگی ئێران زەمین دەست پێ بکات و ئەوە بە واتای دژایەتی عەرەب نییە، بەڵکوو تەنیا بە مەبەستی پاراستنی خۆمانە. لەو ڕووەوە دەبێ بەرەنگارییەکی زۆر جیدی لەگەڵ عەرەب‌نوێنی و دەرکەوتەکانی فەرهەنگی عەرەبی لە وتنەوەی وشەکانییەوە بگرە تا ڕێنووس و نویسار و دەستخەت و دەرکەوتەکانی دیکەی دەست پێ بکات.

  • ئیسلام دەبێ لە عەرەب‌بوون جودا بکرێتەوە و لەو پێناوەدا دەبێ قورئان تەنیا بە زمانی دەری پارسی یان بە زمانەکانی دیکەی ئێرانی و نەک بە زمانی عەرەبی بڵاوبکرێتەوە. هەر لەو پەیوەندییەدا دەبێ نوێژ و دابونەریت و ڕێوڕەسمی ئەو ئێرانیانەی پابەندی ئیسلام ماونەتەوە، بە زمانی دەری بێت. هەروەها ناوەڕۆکی ئیسلام دەبێ لە قوتابخانەیەکی فێقهییەوە بۆ قوتابخانەیەکی کەسێنی ئەخلاقی بگۆڕدرێ و چاکسازییەکی زۆر لە هەندێ باوەڕی وەک "وەحی"دا بدرێ و دەبێ زەوینی بکرێتەوە، تا هەلی چاکسازی و هەمووارکردنی بڕەخسێت. لە هەر حاڵدا چاکسازی لەو دینەدا کە ئێران و ناوچە و جیهانی بەرەوڕووی ئاژاوە کردووە، زۆر پێویستە و واباشە لە ناوخۆوە و لە لایەن خود بڕوامەندانی ئەنجام بدرێ تا کاریگەریی زیاتری هەبێت.

  • فەرهەنگی ئێرانی و ئێران زەمینی دەبێ لە حاڵەتی بەرگریی بێتە دەرێ و هەڵوێستێکی هێرشبەرانە بە خۆوە بگرێت.

  • دەبێ پشکنینی کۆنینەناسیی زۆر بەربڵاو لە هەموو شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی ئێران زەمیندا ئەنجام بدرێت.

  • دەبێ موزەخانەگەلی کۆنینەناسیی زۆر گەورە لە ناوەندی پارێزگاکان و لە پایتەختی وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێرانیدا چێ بکرێت.

  • شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی شارستانییەتی ئێرانی و خەڵکانی ئێرانی و ئەژدادی ئێرانی یان بە کورتی شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی، بریتییە لە هەموو قۆناغەکانی سێگلەی کۆنینەناسی مرۆیی لە چاخی بەردین تا چاخی مەفرەغ (ژیرێر) و ئاسن و پێکهاتووە لە شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی خوارێ (هەڵبەت تەنیا بەوانە نابەسترێتەوە):

شوێنەواری کۆنینەناسیی Andronova، BMAC یان شوێنەواری کۆنینەناسی خوراسانی گەورە و ئێرانویچ و بەلخ، شوێنەواری کۆنینەناسیی ئانۆ، شوێنەواری کۆنینەناسیی YAZ، شوێنەواری کۆنینەناسیی Yamna، شوێنەواری کۆنینەناسیی Dnieper-Donets، شوێنەواری کۆنینەناسیی Vinča، شوێنەواری کۆنینەناسیی تەپۆڵکەی سیلکی کاشان، شوێنەواری کۆنینەناسیی شاری سووتاوی سیستان، شوێنەواری کۆنینەناسیی حیرەفتی کێرمان، شوێنەواری کۆنینەناسیی تەپۆڵکەی حەسەنلوو، شوێنەواری کۆنینەناسیی زێوییە لە کوردستان، شوێنەواری کۆنینەناسیی گەنج دەڕەی هەرسینی کرماشان، شوێنەواری کۆنینەناسیی گوبەگلی تەپە لە کوردستانی تورکیا، شوێنەواری کۆنینەناسیی قەڵای هەولێر لە هەرێمی کوردستان، شوێنەواری کۆنینەناسیی شارستانییەتی هیتی لە کوردستانی تورکیا، شوێنەواری کۆنینەناسیی شارستانییەتی ئۆرارتوو لە کوردستانی تورکیا، شوێنەواری کۆنینەناسیی شاری ئەشکانی پالمیرا لە سووریا، شوێنەواری کۆنینەناسیی تیسفوون لە عێراق، شوێنەواری کۆنینەناسیی شارستانییەتی سەند و هاراپا لە هیند و پاکستان، شوێنەواری کۆنینەناسی کوکوتن-تریپۆلی لە ئۆکراین، شوێنەواری کۆنینەناسیی ڕووباری دانۆب لە ئەورووپا، شوێنەواری کۆنینەناسیی میسری کەونارا پاش چوونی هیکسۆسەکان، شوێنەواری کۆنینەناسیی سوومێری کەونارا، شوێنەواری کۆنینەناسی بابل پاش چوونی کاسپی و سکاکان، شوێنەواری کۆنینەناسی لورستان لە چاخی مەفرەغ، شوێنەواری کۆنینەناسی خارەزم، شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی سکا و سەرمەت لە سەرتاسەری ئەورووپا و "کورگان"ـه‌کانیان، شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی پارس لە چاخە جۆراوجۆرەکاندا، شوێنەواری کۆنینەناسی شارە ڕەی، شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی گیلان و مازەندەران، شوێنەواری کۆنینەناسی ئازەربایجان، شوێنەوارە کۆنینەناسییەکانی ئەرمەنستان و گورجستان و ئاستیا و ئالانیا و سەرتاسەری قەفقاز و ئەفغانستان و باکووری هیند.

  • دەبێ کۆمیتەگەلێکی تایبەتی بۆ بە فەرمی ناسینی کۆمەڵکوژی و ژینۆساید و کوشت‌وبڕی ئێرانییەکانی کەونارا لە لایەن عەرەبە موسڵمانەکانەوە دابمەزرێ و بە گۆژمەی دەوڵەتی ئێران مۆنێمێنت و بینای یادەوەری بۆ قوربانیان و کوژراوانی ئەو ڕووداوانە لە هەموو شار و گوندەکانی ئێران و لە هەموو پایتەختی وڵاتانی جیهانی چێ بکرێت.

  • دەبێ هەموو بینا و کۆشک و قەڵا و ئاگردانەکانی کەونارایی نۆژەن بکرێنەوە.

  • دەبێ لە هەموو شارەکانی ئێرانی و بە تایبەت لە ناوەندی پارێزگاکانی وڵاتی ئێران و وڵاتانی دیکەی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمینی ئەنستیتۆ و بنیات و زانکۆگەلی تایبەتیی ئێرانناسی و بە پێوەری توێژینگەی ئێران زەمینی بۆ ڕاهێنانی کادێر و کارگێڕی ئیداری و ڕێکخراوەیی و هەواڵگریی نیشتمانپەروەر و ئێران‌گرا دابمەزرێت.

  • دەبێ بە تێچووی دەوڵەتی شهەیلی بژێرەیی ئێران کورسیگەلی ئێرانناسی لە زانکۆ ناسراوەکانی جیهان بکرێتەوە.

  • دەبێ فێستیڤاڵ و کۆڕبەندی هونەری و فەرهەنگی و سینەمایی گرینگ لە شهەیلی بژێرەیی ئێران و وڵاتانی دیکەی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین بە مژاری فەرهەنگ و هونەری ئێرانی دابمەزرێت.

  • دەبێ شهەیلی ئێران و وڵاتانی دیکەی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین ئامادەبوونێکی بەربڵاوی لە فێستیڤاڵ و پیشانگاکانی جیهانیدا هەبێت.

  • پاش گۆڕینی دەستخەت و ڕێنووسی زمانی دەری و زمانەکانی دیکەی ئێرانی، دەبێ بەهایەکی تایبەتی بە پەرەدانیان لە جیهاندا بدرێ و دەبێ زمانی دەری پارسی وەک یەکێک لە زمانە فەرمییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بناسرێت.

  • دەبێ تۆرنەمێنت و پێشبڕکێگەلی گرینگی وەرزشی لە شهەیلی بژێرەیی ئێران و وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین بەڕێوە بچێت.

  • دەبێ وەرزشگەلی کەونارایی ئێران جگە لە زۆرەبانی، واتە وەرزشگەلی زۆرخانەیی و شاقۆڵانێ ئێرانی ببووژێنەوە و مێهرەجانیان بۆ بەڕێوە ببرێ و ببنە بەشێک لە وەرزشگەلی فەرمی ئۆلەمپیک.

  • دەبێ چیرۆکە مێژوویی و ئەدەبییەکانی شانامەی فێردەوسی لە رێگەی گرێبەست لەگەڵ هالیڤوود بکرێنە فیلم و بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ئاستی جیهانیدا نمایش بکرێن.

  • دەبێ سەمفۆنیاگەلی کلاسیکی کەسایەتییە مێژووییەکان و زانایان و پادشایانی گەورەی ئێرانی و بەستێنی شارستانییەتی ئێرانی داڕێژرێت.

  • دەبێ سەما و بالەی کلاسیکی چیرۆکە مێژووییەکان و ئۆستوورەگەلی شانامە بە هاوکاری لەگەڵ بالشۆی تیاتری مسکۆ بەرهەم بێت و لە هەموو جیهاندا نمایش بکرێت.

بنەماگەلی سیاسی و بەڕێوەبەریی ئێران زەمین، شهەیلی بژێرەیی

(کۆماری پەرلەمانی بە پاراستنی نەریتگەلی ئێرانی)

بۆ وڵاتی ئێران

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە پرێنسیپی "ئێران وڵاتی خەڵکان و گەلانی ئێرانی"ـیه.

  • توێژینگەی ئێران زەمین خوازیاری پەسندکرانی یاسای "وڵاتی ئێرانی" لە دوو ئەنجومەنی ئێران (پیران و یانەی نوێنەران)ـه کە بە پێی ئەو یاسایە "شوناسی وڵاتی ئێران" و "پێناسەی گەلی ئێرانی" ئاشکرا ئاراستە بکرێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "دیموکراسی نەتەوەیی"ـیه. ئەوە بە واتای "جەماوەرسالاری"ی ئەو حزب و پارتانەیە که وڵات – نەتەوەی ئێران و شوناسی ئێرانی و ڕەسەنایەتی مێژوویی ئێران و جیهانی ئێرانی (شارستانییەتی ئێرانی) بە فەرمی بناسن و به هیچ چەشنێک نابێ جیهان وەتەن بن؛ چ جیهان وەتەنی کۆمۆنیستی و چ جیهان وەتەنی ئیسلامخواز و ...

  • توێژینگەی ئێران زەمین به توندی دژی هەر جۆرە "سەیدکراسی" و یان "مەغول‌کراسی" و یان دەسەڵاتی سیاسی کەسانێکە کە ڕەچەڵەکی ئێرانیان نییە یان ڕەچەڵەکی خۆیان لە ڕابردووی دوورەوە بە نازناوی ڕەگەزپەرەستانەی وەک "سەید" بە واتای ئاغا و باڵادەست و سەروەر بردۆتەوە سەر حیجاز و عەرەبستان یان وڵاتانی دیکە و لای وایە هەموو ئەو نازناوە ڕەگەزپەرەستانە بە هۆی پەیوەندی خوێنی یان کەسێنی یان سەرزەوینی بە تایبەت نائێرانین و دەبێ بسڕێنەوە.

  • بە پێی زانستی کۆمەڵناسی و بە ئاوردانەوە لە بنەماکانی توێژینگەی ئێران زەمین "گەلی ئێرانی" دەبێ لانی‌کەم لە چوار تایبەتمەندیی پێناسەی ئیتنیکیی ئێرانی سێ تایبەتمەندیانی هەبێت.

  • تایبەتمەندییەکانی "شوناسی ئیتنیکی" بە پێی زانستی کۆمەڵناسی و توێژینگەی ئێران زەمین بریتین لە: ۱) مێژووی هاوبەش بە واتای بەشداری لە دامەزراندنی ئێران؛ ۲) زمانناسی بە واتای بەهرەمەندی لە زمانی هیند و ئێرانی یان لانی‌کەم هیند و ئەورووپی؛ ۳) ئانترۆپۆلۆژی فەرهەنگی بە واتای جەژن و نەریتەکان و ساڵی نوێ و بە فەرمی ناسینی جەژنە گەورەکانی ئێرانیی وەک "نەورۆز" و "مێهرەگان" ۴) ئانترۆپۆلۆژیی بایۆلۆژیکی بە واتای ئێرانی‌بوونی لانی‌کەم یەک لە سێ هاپلۆگرووپگەلی ژێنێتیکیی yDNA, mt DNA, Autosomal DNA.

  • گەلانی ئێرانی پێکهاتوون لە گەلانی خوارەوە (ئەگەرچی بەو تاقمە نابەسرێنەوە): پارس، ئازەری، کورد، لور، بەختیاری، بەلووچ، گیلەکی، مازەندەرانی، تالێشی، تاجیکی، پەشتون، ئالانی (ئاستیایی)، ئەرمەنی و چەند تۆرەمەی چکۆلەی دیکە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "ڕۆنێسانسی ئێرانی" لە درێژایی و هاوتەریبیی "ڕۆنێسانسی ئەورووپی" و "چاخی ڕۆشنگەری"ـیه.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "شۆڕشی ئێرانی" لە بواری سیاسی وەک گەڕەنتیی ڕاپەڕاندنی "ڕۆنێسانسی ئێرانی" و گۆڕانی ئاراستەی شارستانییەتی ئێران لە دڕندەیی عەرەبییەوە بۆ ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپییە.

  • سیستەمی حکومەتی وڵاتی ئێران و وڵاتانی دراوسێی شارستانییەتی ئێران زەمینی دەبێ شهەیلی بژێرەیی جەماوەسالاری پەرلەمانی (کۆماری پەرلەمانی بە پاراستنی نەریتەکانی ئێرانی) بێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین حکومەت بە دیاردەیەکی زەوینی دەزانێ و لەو باوەڕەیە که تەواو بناغەکانی حکومەت و هێزی سێگلەی (بەڕێوەبەری، یاسادانەری و داد) دەبێ بە پێی فەلسەفەی سیاسی چاخی ڕۆشنگەری و تیۆری گرێبەستی کۆمەڵایەتی لە بەرهەمی رۆشنبیران و بیرمەندانی وەک تۆماس هابز، جان لاک، ژان ژاک ڕۆسۆ و شاڕڵ دۆ مۆنتێسکیو پێناسە بکرێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین، لە سەر ئەو باوەڕەیە کە بە پێی ئاوەزگەری و فەلسەفەی سیاسیی مۆدێرن، چەمکی "فەڕ" یان "خۆڕنە" لە ئاڤێستا کە لە فەلسەفە‌ی سیاسی ئێرانی کەونارا ئاماژەی پێ دراوە، دەبێ دیسان پێناسە بکرێتەوە و لایەنی ئاسمانی و یەزدانی و خودایی لێ بسڕێتەوە. بەو پێیە مەبەست لە "فەڕ" یان "خۆڕنە"ی هەر کەسێک لە ڕاستیدا، "شەرعییەت و ڕەوایی" بە واتای لێهاتوویی و شیاوێتی و تایبەتمەندییەکانی ئەو کەسەیە و دروەستی بە تایبەتییەکی خودایی، ئاسمانی یان ژەڤەر-زەوینییەوە نییە. لە ئاوەها پێناسەیەکی زانستی و زەوینی لە "فەڕ" یان "خۆڕنە" کە هاوسەنگە لەگەڵ تیۆری گرێبەستی کۆمەڵایەتیی ناو بەرهەمەکانی تۆماس هابز و جان لاک، مەبەست لە "فەڕی یەزدانی"، تایبەتمەندیی باشی ئەخلاقی و مەبەست لە "فەڕی پادشایی" تایبەتمەندی و شێاوێتیی تاکێک بۆ حکومەت و مەبەست لە "فەڕی ئێرانی" تایبەتمەندی فەرهەنگی، زمانی، مێژوویی و ئەنترۆپۆلۆژیکیی تاکێکە کە پەیوەستە بە شارستانییەتی ئێران زەمین و لەو لێکدانەوەیەدا "فەڕ" یان "خۆڕنە" بە واتای هەمان تایبەتمەندی و پەسن و ئاوەڵناوەوە دێت. و فەڕە سێگلەکەی "یەزدانی، پادشایی و ئێرانی" هەمان "شەرعییەت و ڕەوایی" سێ‌قۆڵی بۆ کەس یان کەسانێکی خاوەن دەسەڵاتی سیاسییە.

  • بە پێی پێناسەی مۆدێرن "فەڕ" یان "خۆڕنە" کە لە بڕگەی پێشوودا هاتووە، بەرزترن پۆستی سیاسیی ئێران زەمین بە هەڵبژاردنی ئازادی خەڵکی لە هەڵبژاردنێکی ئازاد، "شهەیلی بژێرەیی"ـیه کە دەبێ خاوەن فەڕی سێگلەی "فەڕی یەزدانی"، "فەڕی پادشایی" و "فەڕی ئێرانی" یان بە واتایەکی دیکە "شەرعییەتی و ڕەوایی" بێت. هەروەها دەبێ پارێزەران یان پادشایانی ناوچەیی دەست‌نیشان کراوی سەرۆک وەزیرانیش لە ئاستێکی نزمتر لە شەهەنشا خاوەن ئەو فەڕە سێگلەیە بن.

  • "کاریزمایی و فەڕەهمەندی (شەرعییەت و ڕەوایی)" "شهەیلی بژێرەیی" ئێران هەمان بەهرەمەندی لە سێ فەڕی "یەزدانی، پادشایی و ئێرانی" لە مانای مۆدێرنیدا لە لایەن "شەهەنشای هەڵبژاردە"ـی خەڵکی یان نوێنەرانی لە هەڵبژاردنە ئازادەکانە.

  • لە درێژەی مێژووی ئێراندا سیستەمی حکومەتی شهەیلی یان پاشاێتی بە شوناسی هەزاران ساڵەی ئێرانەوە گرێی خواردووە، بە ڕادەیەک کە سەرترین و گەورەترین شاکارەکانی ئەدەبی و ئۆستوورەیی و مێژووی ئێران ناوی "شانامەی" لێ نراوە. لەو ڕووەوە توێژینگەی ئێران زەمین بە پاراستنی ئەو ناو و ڕەوتە، ناوەڕۆکەکەی مۆدێرن کردووە و نزیکی کردۆتەوە لە پێکهاتەی کۆماری پەرلەمانیی تا هەم نەریتی "شهەیلی ئێرانی" و ڕەسەنایەتی مێژوو و شارستانییەتی ئێرانی بپارێزرێ و هەمیش ناوەڕۆکی مۆدێرنی جەماوەرسالارانەی بە بژاردەیی کردن و نامیراتی کردنی شەهەنشا بۆ دوو خولی سنوورداری حەوت ساڵەوە دەوڵەمەند بکرێت. ئەگەرچی لەو حکومەتەشدا دەسەڵاتی سەرەکی بە سەرۆک وەزیرانە کە لە لایەن پارت و حزبە سیاسییەکانی هەڵبژاردەی خەڵکی لە پەرلەمان هەڵدەبژێردرێ و لە لایەن شەهەنشای هەڵبژاردەوە، حوکمی پێ دەدرێتێت.

  • چەمکی "شهەیلی" لە درێژەی مێژووی ئێران بە تایبەت لە سەردەمی کەونارا، بۆ جۆرێکی تایبەتی لە حکومەتی ناکۆجێ کە هەندێ جار بە شێوەی فیدراتیو و هەندێ جاریش بە شێوەی کۆنفێدراتیوی دەرکەوتووە، بە کار دەبرێت. لەو جۆرە حکومەتەدا سەرەڕای پادشای ناوچەیی و خۆجێی کە گەلێ جار دەسەڵاتی لێدانی سکە و دراوی تایبەت بە خۆی و سوپای خۆجێی هەبووە، شەهەنشای گشتی لە ئێران زەمین هۆکار و ئەجێندای یەکپارچەیی شارستانییەتی و سەرزەوینی جەماوەری شارستانییەتی ئێرانی بووە که ئەو جۆرە پادشایە، بە شای هەموو ئەو پادشایانە دێتە ئەژمار. نمونەی بەرچاوی ئەو حکومەتە لە شهەیلی ساتراپی و فێدراتیوی هەخامەنشی یان لە شهەیلی کۆنفێدراڵی ماد و ئەشکانی لە مێژوودا دەبینین. توێژینگەی ئێران زەمین ئەو حکومەتە ناکۆجێ مێژووییەی ئێرانی بە تەرکیزی زیاتر و بە پێی هەلومەرجی رۆژی خەڵکانی ئێرانی و هەلومەرجی جیهانی، لە پێکهاتەی فیدراتیو و کۆنفیدراتیووە بۆ پێکهاتەی ناکۆجێ بەڵام یەکپارچە (یۆنیتاری= unitarian) دەگۆڕێت.

  • چەمکی "پادشایی" لە درێژەی مێژوو ئێران، بە دوو چەشن بەکار براوە؛ یەکەم پادشایانی ناوچەیی و خۆجێی تۆرەمەکانی ئێرانی بوون کە لە ڕاستیدا ڕۆڵی پارێزگارانیان بە دەسەڵاتی زیاترەوە گیراوە و هەموو لە ژێر فەرمانی شەهەنشای ئێران زەمین بوون که شای هەموویان بووە. ئەو شەهەنشایە جارێک لە ماد و جارێک لە پارس و گەلێ جاریش لە خوراسانی گەورە و پارتدا بووە. بۆ نمونەی ئەو پادشا خۆجێیە دەکرێ ئاماژە بە پادشایی تەبەرستان، پادشایی گیلانشاهان لە گیلان، پادشایی سیستان، پادشایی مەرو و خوراسان، پادشایی کوردانشای ماتیکان لە کوردستان، پادشایی ئاتۆرپاتگان، پادشایی شەڕوانشاهان، پادشایی ماد و میدیا، پادشایی پارت، پادشایی پارس، پادشای سکاکان و ... بکرێت. جۆری دووهەمی چەمکی پادشایی، پادشایی ناکۆجێی سەرتاسەری ئێرانە کە ئەو جۆرە بە تایبەت لە سەردەمی پاش ساسانی (پاش ئیسلام)، بۆ جۆرێکی تایبەتی لە حکومەتی کۆجێ کە تێیدا هەمووی دەسەڵات لە کەسایەتی خود پادشادا چڕ دەبۆوە و شا لە هەموو کاروبارە چکۆلە و گەورەکان لە سەرتاسەری ئێراندا دەستێوەردانی دەکرد، بەکار براوە. توێژینگەی ئێران زەمین بەو پێیەی پادشایان بە پارێزگارانی ئێرانی دەزانێ، زۆرتر داکۆکی لە پێناسەی جۆری یەکەم دەکات و جۆری یەکەم و کەونارایی پادشایی لە ناو سیستەمی شهەیلی بە ڕیفۆڕمەوە بە کار دێنێت. توێژینگەی ئێران زەمین بە هیچ چەشنێک پادشایی کۆجێی ڕەها یان سەڵتەنەتی کۆجێی ڕەها کە جۆری چەواشەکراوە و عەرەبی – ئیسلامیی پێهکاتەی حکومەتیی بەردەوام ناکۆجێی شارستانییەتی ئێرانی بە تایبەت لە پاش ئیسلامە، بە فەرمی ناناسێت. هەڵبەت دەبێ ئاگادار بن کە لێرەدا مەبەست لە ناکۆجێی، فیدراڵیزم نییە.
  • چەمکی "شەهەنشای میراتی" لە توێژینگەی ئێران زەمین بەرامبەری چەمکی "مونارک (monarch)" لە تێرمۆنۆلۆژیای زانستگەلی سیاسی بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییە تایبەتییەکانی وڵاتی ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی لە گۆشەنیگای مێژوویی، شارستانێتی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، شوناسی و نەریتی سیاسییە. کەواتە بە پێی هەلومەرجی ئەوڕۆکەی فەرهەنگ و شارستانییەتی ئێران و جیهان، و ئەگەری زۆری گۆڕانی حکومەتی میراتی بۆ حکومەتی دەستەودایرەیی، توێژینگەی ئێران زەمین "حکومەتی میراتی" و لەوان "شەهەنشای میراتی" پێشنیار ناکات.

  • چەمکی "شەهەنشای هەڵبژاردە" لە توێژینگەی ئێران زەمین بەرامبەری چەمکی "سەرۆک کۆمار" لە تێرمۆنۆلۆژیای زانستگەلی سیاسی بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییە تایبەتییەکانی وڵاتی ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی لە گۆشەنیگای مێژوویی، شارستانێتی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، شوناسی و نەریتی سیاسییە. "شەهەنشای هەڵبژاردە" لە ڕاستیدا هەمان "سەرۆک کۆمار" لە سیستەمی "کۆماری پەرلەمانی"ـه که ڕۆڵی دەستوور و ڕواڵەتیی بۆ ڕاپەڕاندنی ڕێوڕەسمە نیشتمانییەکان هەیە و هێمایەکە بۆ یەکگرتوویی نەتەوەیی. ئەو شەهەنشا هەڵبژاردەیە گرینگترین ئەرک و دەسەڵاتی پاراستنی "بنیات و یەکگرتوویی نەتەوەیی" و "تەواوەتی سەرزەوینی"ی ئێرانە و ئامرازی دەسەڵاتەکەی "گاڕدی شهەیلی" و "ڕێکخراوی هەواڵگری گاڕدی شهەیلی"ـه.

  • چەمکی سیستەمی حکومەتی "شهەیلی میراتی" لە توێژینگەی ئێران زەمین بەرامبەری چەمکی "پادشایی" یان "مونارکی" لە تێرمۆنۆلۆژیای زانستگەلی سیاسی بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییە تایبەتییەکانی وڵاتی ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی لە گۆشەنیگای مێژوویی، شارستانێتی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، شوناسی و نەریتی سیاسییە. توێژینگەی ئێران زەمین بە پێی هەلومەرجی ئەوڕۆکەی ئێران و جیهان و پێشینەی گۆڕانی سیستەمی میراتی بۆ هێژمۆنیای دارودەستەیەکی سەر بە خێزانی ڕانت‌خۆران، ئاوەها سیستەمێک بۆ ئێران پێشنیار ناکات.

  • چەمکی سیستەمی حکومەتی "شهەیلی بژێرەیی" لە توێژینگەی ئێران زەمین بەرامبەری چەمکی "کۆماری" لە تێرمۆنۆلۆژیای زانستگەلی سیاسی بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییە تایبەتییەکانی وڵاتی ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی لە گۆشەنیگای مێژوویی، شارستانێتی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، شوناسی و نەریتی سیاسییە. وەها حکومەتێک ئایدیاڵ و ئامانجی کۆتایی "توێژینگەی ئێران زەمین"ـه.

  • چەمکی سیستەمی حکومەتی "شهەیلی میراتی جەماوەرسالاری پەرلەمانی" لە توێژینگەی ئێران زەمین بەرامبەری چەمکی "پاشاێتی پەرلەمانی" لە تێرمۆنۆلۆژیای زانستگەلی سیاسی بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییە تایبەتییەکانی وڵاتی ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی لە گۆشەنیگای مێژوویی، شارستانێتی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، شوناسی و نەریتی سیاسییە. توێژینگەی ئێران زەمین بە پێی هەلومەرجی ئەوڕۆکەی ئێران و جیهان و پێشینەی گۆڕانی سیستەمی میراتی بۆ هێژمۆنیای دارودەستەیەکی سەر بە خێزانی ڕانت‌خۆران، ئاوەها سیستەمێک بۆ ئێران پێشنیار ناکات.

  • چەمکی سیستەمی حکومەتی "شهەیلی بژێرەیی جەماوەرسالاری پەرلەمانی" لە توێژینگەی ئێران زەمین بەرامبەری چەمکی "کۆماری پەرلەمانی" لە تێرمۆنۆلۆژیای زانستگەلی سیاسی بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییە تایبەتییەکانی وڵاتی ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی لە گۆشەنیگای مێژوویی، شارستانێتی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، شوناسی و نەریتی سیاسییە. وەها حکومەتێک ئایدیاڵ و ئامانجی کۆتایی "توێژینگەی ئێران زەمین"ـه.

  • چەمکی سیستەمی حکومەتی "شهەیلی بژێرەیی جەماوەرسالاری سەرۆکایەتی" لە توێژینگەی ئێران زەمین بەرامبەری چەمکی "کۆماری سەرۆکایەتی" لە تێرمۆنۆلۆژیای زانستگەلی سیاسی بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییە تایبەتییەکانی وڵاتی ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی لە گۆشەنیگای مێژوویی، شارستانێتی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، شوناسی و نەریتی سیاسییە. لە گۆشەنیگای توێژینگەی ئێران زەمین لە "قۆناغی تێپەڕین" و "قەیران" لە وڵاتدا، ئاوەها حکومەتێک گونجاوە. لەم حکومەتەدا "دەسەڵاتی شەهەنشای هەڵبژاردە" لە هەلومەرجی نائاسایی و قەیرانیدا بەرز دەبێتەوە تا "یەکگرتوویی و تەکوزی بنیاتی ئێران زەمین" و " تەواوەتی سەرزەوینی"ـی بپارێزرێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین سیستەمی حکومەتی شهەیلی بژێرەیی جەماوەرسالاری سەرۆکایەتی (کۆماری سەرۆکایەتی) بە هۆی چڕبوونەوەی دەسەڵاتی لە ڕادەبەدەر لای یەک کەس پێشنیار ناکات. لە سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ وڵاتی ئێران بە شان و پێکهاتەی جوارجۆری فەرهەنگی و ئیتنیکیی، ئەگەری جێبەجێ کردنی میکانیزمی (Check & Balances) یان هەمان سیستەمی باڵانس و چاودێری لە نێوان هێزە سێگلەکان زۆر دژوار دەبێت. هەروەها ئەزموون نیشانی داوە کە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین، سیستەمی سەرۆکایەتی به ئاسانی پۆتانسیەلی گۆڕان بۆ حکومەتی سەرەڕۆ و دیکتاتۆری چ لە جۆری ئۆتۆریتێر و یان تۆتالیتێری دەبێت. بەڵام، لە "قۆناغی تێپەڕین" و "قەیران" لە وڵاتدا، ئاوەها حکومەتێک گونجاوە. لەم حکومەتەدا "دەسەڵاتی شەهەنشای هەڵبژاردە" لە هەلومەرجی نائاسایی و قەیرانیدا بەرز دەبێتەوە تا "یەکگرتوویی و تەکوزی بنیاتی ئێران زەمین" و " تەواوەتی سەرزەوینی"ـی بپارێزرێت.

  • چەمکی "شهەیلی شارستانییەتی ئێرانی" لە توێژینگەی ئێران زەمین، بەرامبەری چەمکی "یەکێتی وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی" یان "یەکێتی جیهانی ئێرانی" لە تێرمۆنۆلۆژیای زانستگەلی سیاسی بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییە تایبەتییەکانی وڵاتی ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی لە گۆشەنیگای مێژوویی، شارستانێتی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، شوناسی و نەریتی سیاسییە. لەم "شهەیلی شارستانییەتی ئێرانی" هەندێ لە وڵاتانی یەکێتی دەتوانن بە شێوە و لە ژێر ناوی "کۆماری"ـیش بوونیان هەبێت. میکانیزمی وەها یەکێتیک دەبێ لە "کۆمەڵگای هاوبەش" بۆ "کۆنفدراڵیزم" و سپس "فیدراڵیزم" هەنگاو بنێت، تا ببێتە مایەی بەرزبوونەوەی هاوڕایی نێوان چەند وڵاتی ئێرانی لەگەڵ شارستانییەتی هاوبەش.

  • چەمکی "شەهەنشای نۆرەیی شارستانییەتی ئێرانی" لە توێژینگەی ئێران زەمین بەرامبەری چەمکی "سەرۆکی نۆرەیی یەکێتی وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی" لە تێرمۆنۆلۆژیای زانستگەلی سیاسی بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییە تایبەتییەکانی وڵاتی ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی لە گۆشەنیگای مێژوویی، شارستانێتی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، شوناسی و نەریتی سیاسییە که گەلی جار بە شێوەی نۆرەیی و سووڕانەوە لە نێوان وڵاتانی جۆراوجۆری شارستانییەتی ئێرانی بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵدەبژێردرێت.

  • چەمکی "پادشایی پارێزگایی" بە ئاستی دووهەم لە دابەشکارییە نیشتمانییەکانی وڵاتی یەکپارچە (یۆنیتاری) ئێران دەوترێ و لە تێرمۆنۆلۆژیای زانستگەلی سیاسی بەرامبەرێکە بۆ "حکومەتی خۆجێی پارێزگایی" و لەباری یاسایی و سیاسییەوە جیاوازە لەگەڵ "حکومەتی ناوچەیی" کە لە وڵاتانی فیدراڵدا بوونی هەیە. وەها حکومەتێک دوو تایبەتمەندیی حکومەتە ناوچەییەکان واتە "تەواوەتی سەرزەوینی" و "مافی سەروەری نیشتمانی"ی نییە و تەنیا خاوەن ژێهاتی بەڕێوەبەری و خۆبەڕێوەبەرییە. پادشایی پارێزگایی "مافی سەروەری نیشتمانی (ساورنتی= sovereignty) دەوڵەتی ناوەندی" و "نەبوونی مافی سەروەری (ساورنتی) پارێزگایی" و "نەبوونی تەواوەتی سەرزەوینی پارێزگایی" و "تەواوەتی سەرزەوینی کۆی وڵات" قبووڵ دەکات. پادشایی پارێزگایی بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییە تایبەتییەکانی وڵاتی ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی لە گۆشەنیگای مێژوویی، شارستانێتی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، شوناسی و نەریتی سیاسی دادەمەزرێت. پادشایی پارێزگایی خاوەن پادشاییەکی پارێزگاییە کە لە لایەن حکومەتی ناوەندی و لە لایەن خەڵکی هەمان پارێزگا بۆ ماوەی حەوت ساڵ دیاری دەکرێت کە دەسەڵاتەکەی هێماین و زۆر بەرتەسک و تەنیا بۆ کاروباری بەپەلە و نائاساییە. هەروەها پادشایی پارێزگایی خاوەن دەوڵەتی پارێزگایی و ئەنجومەنی پارێزگایی "یانەی نوێنەرانی پارێزگایی"ـه کە لە رێگەی هەڵبژاردنی خۆجێی لە لایەن خەڵکی هەمان پارێزگا بۆ ماوەی حەوت ساڵ هەڵدەبژێردرێن. جگە لەوە لە شار و گوندەکانی هەر پارێزگایەک ئەنجومەنگەلی شاری و گوندی "ئەنجومەنی شار و گوند" لە لایەن خەڵکی و بۆ ماوەی حەوت ساڵ هەڵدەبژێردرێن.

  • چەمکی "پادشای پارێزگایی" بەرامبەری "پارێزگار" لە تێرمۆنۆلۆژیای زانستگەلی سیاسی لە وڵاتی یەکپارچە (یۆنیتاری)ی ئێرانە. پادشای پارێزگایی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ناوەندی و بە پشت‌ڕاست کردنەوەی دوو ئەنجومەنی پیران و نوێنەران و حوکم پێدران لە لایەن "شەهەنشای هەڵبژاردەی کۆی وڵات"، بۆ ماوەیەکی سنوورداری حەوت ساڵە و بە لانی‌زۆرە بۆ دوو خول لە نێوان خەڵکی هەمان پارێزگا هەڵدەبژێردرێت. پادشای پارێزگایی پۆستێکی ڕواڵەتییە و بەرپرسایەتیی زۆر کەمی لە ئەستۆیە و ئیدارەی کاروباری هەر پارێزگایەک لە ئەستۆی دەوڵەت و پەرلەمان و پەرلەمانی خۆجێی (یانەی نوێنەرانی خۆجێی) و ئەنجومەنگەلی شاری و گوندی ئەو پارێزگایە کە ڕاستەوخۆ لە لایەن خەڵکی ئەو پارێزگایەوە هەڵدەبژێردرێن. "پادشای پارێزگایی"، گەڕەنتی و دەستەبەرکەری یەکپارچەیی وڵاتە و لە ئەگەری سەربەخۆیی‌خوازیی دەوڵەتی پارێزگایی، ئەرکی هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەت و ئەنجومەنی پارێزگایی و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی نوێی لە ئەستۆیە. پادشای پارێزگایی لە لایەن سەرۆک وەزیران و بە پشت‌ڕاست کردنەوەی دوو ئەنجومەنی پیران و نوێنەران یان تەنیا بە حوکمی "شەهەنشای هەڵبژاردەی سەرتاسەری ئێران" لا دەبرێت.

  • چەمکی "شای ژن" لە تێرمۆنۆلۆژیای توێژینگەی ئێران زەمین به شەهەنشای ژن دەوترێت و لەگەڵ چەمکی "شاژن" بە واتای هاوسەری شا جیاوازە.

  • چەمکی "وەزیری یەکەمی" پارێزگایی لە تێرمۆنۆلۆژیای توێژینگەی ئێران زەمین بە بەرزترین بەرپرسی بەڕێوەبەریی هەر پارێزگایەک دەوترێت کە سەرۆکایەتی دەوڵەتی خۆجێی لە ئەستۆیە. وەزیری یەکەمی هەر پارێزگایەک لە نوێنەرانی خەڵکی لە ئەنجومەنی خۆجێی هەمان پارێزگا هەڵدەبژێردرێت که زۆرجار لە پارت و حزبی براوەی هەڵبژاردنەکان لە هەڵبژاردەی ئەنجومەنی پارێزگاییە. وەزیری یەکەمی پارێزگایی هەمان سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی خۆجێی و ناوچەییە کە ئەرکی هاوئاهەنگ‌کردنی سیاسەتەکانی دەوڵەتی خۆی لەگەڵ سیاسەتەکانی دەوڵەتی ناوەندیی و پێشخستنی لە پێناو و لە درێژەی ئەوی لە ئەستۆیە. "وەزیری یەکەمی پارێزگایی" هەم دەتوانێ لە لایەن "پادشای پارێزگایی" لاببرێت و هەمیش لە لایەن "سەرۆک وەزیران دەوڵەتی ناوەندی" و هەمیش بە پرسیار و لێ‌پرسینەوەی "ئەنجومەنی پارێزگایی" یان "یانەی نوێنەرانی خۆجێی".

  • چەمکی "بنیاتی ئێرانی" لە تێرمۆنۆلۆژیای توێژینگەی ئێران زەمین بریتییە لە سنوورەکانی شوناسی، ڕەچەڵەکی، مێژوویی، فەرهەنگی و هەروەها به تەواوەتی سەرزەوینی وڵاتی ئێران و بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین و جیهانی ئێرانی. بەرپرسایەتی سەرەکیی ڕاگرتن و پاراستنی "بنیاتی ئێرانی" لە ئەستۆی شەهەنشای هەڵبژاردە ئێران، پادشایانی پارێزگایی (پارێزگاران) و سەرۆک کۆماران و پادشایانی وڵاتانی دیکەی ئێرانییە.

  • یاسای بنەڕەتیی داهاتووی وڵاتی ئێران و وڵاتانی دیکەی ئێران زەمین (شارستانییەتی ئێرانی) یان "جیهانی ئێرانی" دەبێ لە هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ هەموو پرێنسیپە سیاسی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی توێژینگەی ئێران زەمین بێت.

  • بۆ پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی وڵاتی ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێران زەمینی سەرەڕای بوونی بەربڵاوێتیی زۆری ئیتنیکی، باشترین سیستەم و دەستەبەرکەری یەکپارچەیی سیستەم، حکومەتی شهەیلی بژێرەییە.

  • بۆ یەکگرتوویی ستراتژیکی نێوان لایەنگرانی پاشاێتی پەرلەمانی (شهەیلی میراتی جەماوەرسالاری پەرلەمانی) و کۆماریخوازانی ئێرانی، باشترین حکومەت "شهەیلی بژێرەیی جەماوەرسالاری پەرلەمانی" (کۆماری پەرلەمانی بە پاراستنی نەریتە ئێرانییەکان) دەبێت.

  • حکومەتی "شهەیلی بژێرەیی جەماوەرسالاری پەرلەمانی" لە ڕاستیدا هەمان سیستەمی کۆماری پەرلەمانییە که سەرۆک کۆماری بەرپرسێکی ڕواڵەتی بە دەسەڵاتی سنووردار و بەرتەسکە و بە "شەهەنشای هەڵبژاردە" ناوی لێ دەبرێت. ئەو شەهەنشایە بۆ خولێکی حەوت ساڵە لە نێوان نوێنەرانی ئەنجومەنی پیران (سنا) هەڵدەبژێردرێ و بە لانی‌زۆرەوە بۆ سێ خولی حەوت ساڵە دەتوانێ لەو پۆستەدا بمێنێتەوە. دیارە بەو پێیەی کە بناغەی حکومەت پەرلەماییە، سەرۆک وەزیران پۆستی یەکەمی سیاسیی وڵات دەبێت. لەم پێکهاتەیە پادشا تا ڕادەیەک بەرامبەری سەرۆک کۆماری ڕواڵەتی لە حکومەتەکانی کۆماری پەرلەمانییە و دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری لە حکومەتگەلی کۆماری سەرۆکایەتی نابێت. ئەگەرچی بە هۆی ئەوەی بەرپرسایەتی سەرەکیی پاراستنی "بنیاتی ئێرانی" بە شەهەنشای هەڵبژاردەیە، ئامرازە پێویستەکانی دەسەڵاتیش بۆ ئەو بابەتە، لەوان "گاڕدی شهەیلی ئێران" و "ڕێکخراوی هەواڵگری گاڕدی شهەیلی ئێران" و هەروەها مافی ڤێتۆکردنی ئەو بابەتانەی "یەکگرتوویی نەتەوەیی" و "بنیاتی ئێرانی" دەخاتە مەترسییەوە، لە ئەستۆی ئەودا دەبێت.

  • حکومەتی شهەیلی (پادشایی فیدراتیو و کۆنفێدراتیو و ناکۆجێ) بەردەوام لە مێژووی ئێران زەمین بوونی بووە. بەردەوام پادشاییگەلێکی وەک پادشایی تەبەرستان (مازندەران)، پادشایی گیلان (گیلانشاهان)، ئاتۆرپاتگان و شەڕوانشاهان، کوردستان (کوردانشای ماتیکان و کوردوئۆن تا حکومەتی ئەردەڵانەکان)، سیستان (چ لە سەردەمی کەونارا و چ تا سەردەمی مەلەک مەحموودی سیستانی)، خوراسان (لە پادشایی کووشانیان تا پادشایی ئەفغان و پادشایی ئەفشارییان)، کێرمان و پارس (لە پادشایانی ناوچەیی سەردەمی ماد تا پادشایانی فەراتدارانی پارس لە سەردەمی ئەسکەندەر و جێنشینانی)، لورستان (لە پادشایی کاسپی تا حکومەتی بنەماڵەی زەند، ئەرمەنستان و ... گەلێ جار بە دەسەڵاتی بەربڵاوی ئابووری (لێدانی سکە و دراو) و سەربازی (بوونی هێزی سەربازیی خۆیان) لە ئارادا بوونە. خاڵی ترۆپکی ئەو جۆرە حکومەتە لە سەردەمی ئەشکانی و مادەکاندا بووە. هۆکاری یەکگرتوویی لەو حکومەتە کەسایەتی شەهەنشا (شای شاهان) بووە. هەروەها وەها پێکهاتەیەک لە ئاڤێستا و کتێبە کەوناراییەکان بە "حەوت وڵاتی زەوی" لە سەرزەوینی یەکەمی ئاریاییەکان یان ئێرانویچ ناسراوە و هاوکات وەها پێکهاتەیەک لە ئۆستوورە و ئەدەب و وێژە و مێژووی ئێران زەمین لەوان لە شانامەی فێردەوسیی مەزندا بەرچاو دەکەوێت. بەڵام توێژینگەی ئێران زەمین بە ئاوردانەوە لە واقیعەکانی ئەوڕۆی شارستانییەتی ئێرانی و هەڕەشەگەلی هاوچەرخ کە لە جیهانی کەونارادا نەبووە، جۆرێکی کۆجێتر لەو حکومەتە پێشنیار دەکات و ئەویش حکومەتی یەکپارچە (یۆنیتاری)ـیه بەڵام بە ئیدارەی ناکۆجێی پارێزگایی.

  • حکومەتی پاشاێتی (حکومەتی کۆجێ) لە درێژەی مێژوو ئێران به حکومەتێک دەوترێ کە تێیدا دەسەڵاتی ئابووری (لێدانی سکە و دراو) و سەربازی (بوونی سوپا)ی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران کۆجێ‌تر بووە و تەنانەت حاکمانی ناوچەیی و خۆجێی و گەلێ جار پادشایانی خۆجێی لە لایەن پادشای ناوەندییەوە دیاری دەکران، یان دەبێ لە لایەن ئەوەوە پشت‌ڕاست بکرێنەوە. لە نمونەکانی ئەو جۆرە حکومەتانە لە مێژووی ئێران زەمین حکومەتی ساسانی لە سەردەمی کەونارا و حکومەتی پاڵەوی لە سەردەمی هاوچەرخە. لە هەر دووی ئەو حکومەتانە بە هۆی تەرکیز و داکۆکیی لە رادەبەدەری ناوچەگەلی ئێران زەمین لە دەوڵەتی ناوەندی، لاواز کەوتن و هەر دووی ئەو حکومەتانەدا ئێران کەوتنە بەر شاڵاوی داگیرکاریی عەرەبەکان و عەرەب‌ئاساکان و خۆبەعەرەب‌کردووان. بە هۆی بوونی تەنیا ستوون و کاریتەیەک و تێکشکانی ئەو ستوونە، تێکرای خێوەتەکە ڕووخا.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بە لێکدانەوەی قووڵ و وردبینانەی مێژووی شارستانییەتی ئێرانی، جۆری کۆجێ‌تر کراوەی حکومەتی پاشاێتی ئێرانی لە ژێر ناوی "شهەیلی بژێرەیی" یان "کۆماری پەرلەمانی بە پاراستنی نەریتگەلی هەزاران ساڵەی ئێرانی" بۆ ئێران زەمین پێشنیار دەکات. کە لە ڕاستیدا سەنتێز و ئاوێتەیەکە لە شهەیلی ئەشکانی و ساسانی و هەڵبەت پێکهاتە مۆدێرنەکانی حکومەتی لە سیستەمی کۆمارییە.

  • گەلی ئێران گەلێکی یەکەی پێکهاتوو لە گرووپگەلی ئیتنیکی و تۆرەمە جۆراوجۆرەکانە. هەندێک لەو تۆرەمانە لە دەرەوەی سنوورە سیاسییەکانی ئێران، وەک نەتەوەیەک دەرکەوتوون، بەڵام پێناسەی ئەو تۆرەمانە لە ناوخۆی سنوورە سیاسییەکانی ئێران گرووپی ئیتنیکی یان هۆز و تۆرەمەیە. بۆ وێنە تۆرەمەکانی ئازاەری و تالێشی لە ناوخۆی ئێران بەشێکن لە گەلی ئێرانی، بەڵام لە دەرەوەی ئێران بەشێکن لە گەلی ئاران (باکۆ). یان گەلی کورد لە ناوخۆی ئێران، بەشێکن لە نەتەوەی ئێران، بەڵام لە وڵاتانی دیکە دەتوانن نەتەوەی خۆیان پێک بێنن. یان هۆزی پارس لە ناوخۆی ئێران بەشێکن لە گەل و نەتەوەی ئێرانی و لە ئەفغانستان بەشێکن لە گەلی ئەفغانستان و لە تاجیکستان بەشێکن لە گەل و نەتەوەی تاجیکستانی. بە هەمان شێوە لە وڵاتانی ئەورووپیدا بۆ نمونە گرووپی ئیتنیکیی فەڕەنسی لە بەلژیکا بەشێکە لە نەتەوەی بەلژیکا و لە فەڕەنسەدا گەلی فەڕەنسی پێک دێنن.

  • نەتەوە - دەوڵەتان چەمکێکی یاسایی و سیاسیی تا ڕادەیەک نوێ لە مێژووی مرۆییە و پاش شەڕەکانی سی ساڵەی مەزهەبی لە ئەورووپا و بە پەیمانی "ڤێستفالی" لە ساڵی ١٦٤٨ی زایینی سەری هەڵداوە. بە پێی ئەو پەیمانە، "نەتەوە – دەوڵەت" هۆز و ئیتنیک یان کۆمەڵێک ئیتنیکن کە خاوەن "مافی سەروەری نیشتمانی" و "تەواوەتی سەرزەوینی"ـن. ئیتنیستیە هاوکات دەتوانێ پەیوەستی چەندین "دەوڵەت - نەتەوە"ـی هاوڕەگەز بێت. بۆ وێنە هۆزی ئەڵمانی یان ژێرمەن لە وڵاتی ئاڵمانیا بەشێکە لە دەوڵەت – نەتەوەی ئەڵمانی و لە وڵاتی نەمسا بەشێکە لە دەوڵەت – نەتەوەی نەمسایی و لە وڵاتی سویسرا بەشێکە لە دەوڵەت – نەتەوەی سویسرایی و لە وڵاتی لێختنەشتاین بەشێکە لە دەوڵەت – نەتەوەی لێختنەشتاین و لە وڵاتی لۆکزامبۆڕگ بەشێکە لە دەوڵەت – نەتەوەی لۆکزامبۆڕگ.

  • لە گۆشەنیگای فەلسەفییەوە، نە نەتەوە سەرترە لە هۆزە و ئیتنیک و نە ئیتنیک بە سەر نەتەوەدا سەرە. ئەو دوو پێناسەیە تەنیا دوو پێناسەی یاسایی و سیاسین لە ڕەوت و پڕۆسەی گەشەی مێژووی مرۆیی و بە تێبینی سیاسی داڕێژراون.

  • لە درێژەی مێژووی شارستانییەتی ئێران زەمین و وڵاتانی ئێرانی دوو جۆرە حکومەت لە ئارادا بووە. جۆری یەکەمیان حکومەتی پاشاێتی بووە کە حکومەتێکی کۆجێیە و ئەوی دیکەیان حکومەتی شهەیلییە کە حکومەتێکی ناکۆجێ بووە. ئەگەرچی گەلێ‌جار، ئەو دوو جۆرە حکومەتە میراتین، بەڵام نمونەی زۆرمان هەیە لە هەڵبژاردن یان لابردنی پادشا یان شەهەنشا لە لایەن گەورەکانی ئێران چ لە ئێرانی کەونارا (بۆ وێنە لە سەردەمی مادەکان و ئەشکانی و هەخامەنیشی)، چ لە پاش ئیسلام (بۆ وێنە لە سەردەمی نادرشای ئەفشار و هەڵبژاردرانی بۆ شەهەنشایی لە دەشتی موغان لە لایەن نزیکەی بیست هەزار کەس لە گەورەکانی وڵات و نوێنەرانی خەڵکی).

  • ئەگەرچی زۆربەی حکومەتگەلی ئێرانی پێش لە ئیسلام شهەیلی میراتی و ناکۆجێ بووە، بەڵام لە توێژینگەی ئێران زەمینی جۆری هەموار کراوە و کۆجێ‌تر کراوەی شهەیلی ئەشکانی وەک شهەیلی ئایدیاڵ و ئامانجی ئەو قوتابخانەیە بە ناوی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری پەرلەمانی بە پاراستنی نەریتگەلی هەزاران ساڵەی ئێرانی)ی نیوەکۆجێ دەناسرێت.
  • حکومەتگەلی شهەیلی و پادشایی وەها گرێیان خواردووە بە مێژوو و شوناسی وڵاتی ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێران زەمین‌ـه‌وه کە "شانامە" بە شاکاری ئەدەبی، مێژوویی و ئۆستوورەی ئێرانی دێتە ئەژمار. لەو ڕووەوە تەنانەت داوا لە کۆماریخوازانی ئێرانی دەکرێت کە لە ئەگەری ڕاپەڕاندن و دابەزاندنی ناوەڕۆکی کۆماری پەرلەمانی لە ئێرانی داهاتوودا، فۆڕم و ڕواڵەت و ناوی شهەیلی بژێرەیی جەماوەرسالار بپاریزن. پاراستنی فۆرمی مۆدێرن کراوەی ئەو نەریتە، پاراستنی ڕەسەنایەتی مێژووی ئێرانە.

  • باشترین سیستەم بۆ بهترین نظام برای یەکێتی وڵاتانی شارستانییەتی ئێران زەمین (تاجیکستان، ئەفغانستان، ئێران، کوردستان (کوردستانی داگیرکراو لە عێراق، سووریا و تورکیا) و ئاستیا و ئالانیا و ئەرمەنستان و بەلووچستان (در پاکستان) و کۆماری ئاران (باکۆ) و..) سیستەمی شهەیلی نۆرەییە. بەوجۆرەی کە هەرکام لەو وڵاتانە دەبێ خاوەن پادشا یان شەهەنشا یان سەرۆک کۆمارێک بن و شەهەنشای هێمایینی هەموویان دەبێ هەر ساڵێک بدرێتە سەر سەرکردەی یەک لەو وڵاتەنە و لە ناویاندا بسووڕێتەوە. لەو چەمکەدا "شهەیلی شارستانییەتی" یان یەکێتی وڵاتانی ئێرانی مەبەستە و نەک "شهەیلی نیشتمانی".

  • ئەگەرچی نۆرمی ئایدیاڵ بۆ سیستەمی سیاسیی وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین پادشایی و یان شهەیلی بژێرەییە، بەڵام توێژینگەی ئێران زەمینی پێداگر نییە لە سیستەمێکی تایبەتی بۆ وڵاتانی دیکەی بەستێنی شارستانییەتی ئێرانی. لە بەرامبەردا داکۆکی لە پاراستی ڕواڵەتکاری و نەریتی هەزاران ساڵایە شهەیلی بۆ وڵاتی ئێران دەکات. توێژینگەی ئێران زەمین تەنانەت سیستەمی کۆماری وڵاتانی شارستانییەتی ئێران زەمینی بە سیستەمێکی گونجاوی هەڵسەنگاندن و هاوکاری لەگەڵ "حکومەتی شهەیلی شارستانییەتی ئێرانی" دەزانێت. لەو پێناوەدا تەنانەت سەرۆک کۆماری وڵاتێکی ئێرانی دەتوانێ شەهەنشای شارستانییەتی ئێرانی بۆ ماوەی یەک ساڵ بێت. مەبەست لە "شەهەنشای شارستانییەتی ئێرانی" لێرەدا هەمان سەرۆکی نۆرەیی یەکێتی وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانییە. بۆ دامەزراندنی "یەکێتی" پێویست ناکات که هەموو وڵاتانی ئەندام خاوەن سیستەمێکی سیاسی بن. باشترین نمونەی یەکێتی، "یەکێتی ئەورووپا"یە کە یەکێتی و کۆنفدراسیۆنێکی پێکهاتووە لە وڵاتانێک بە حکومەتگەلی سیاسیی جۆراوجۆری "پادشایی میراتی پەرلەمانی" و "کۆماری پەرلەمانی" و "کۆماری سەرۆکایەتی" بەڵام بە بنچینە و ڕەچەڵەکی شارستانییەتی و فەرهەنگی و بایەخی و پەیوەندیگەلی کۆمەڵایەتیی هاوشێوەی یەکتری.

  • شهەیلی وڵاتی ئێران و پادشایی وڵاتانی دراوسێی ئێرانی (لە ئەگەری حەز و مەیلی وڵاتانی دراوسێ) دەبێ هەڵبژاردەیی بن و شەهەنشای هەڵبژاردە دەبێ ڕەمزی و هێماییەک بێت لە یەکگرتوویی نەتەوەیی و تەواوەتی سەرزەوینی وڵاتەکەیان. ئەم هەڵبژاردنە لە لایەن ئەنجومەنی پیران (سنا) و بە لانی‌زۆرەوە بۆ سێ خول ئەنجام دەدرێت، بەڵام پادشایانی پارێزگایی یان هەمان پارێزگاران بە بەرپرسایەتیی سنووردار دەبێ لە لایەن سەرۆک وەزیران و بە پشت‌ڕاست کردنەوەی ئەنجومەنی پیران (سنا) و ئەنجومەنی نوێنەران دادەنرێت و بۆ ماوەیەکی زەمانی حەو ساڵە و بە لانی‌زۆرەوە بۆ دوو خول هەڵدەبژێردرێت.

  • لە خود وڵاتی ئێران و وڵاتانی دیکەی دراوسێی شارستانییەتی ئێران زەمینی (لە ئەگەری حەز و مەیلی وڵاتانی دراوسێ) بە شێوەیەکی ڕەمزی و هێمایین و بە بەرپرسایەتیی تەنانەت کەمتر لە پارێزگار، دەبێ خاوەن پادشاگەلێک بن کە لە لایەن سەرۆک وەزیران و پشت‌ڕاست کرانەوەی دوو ئەنجومەنی پیران (سنا) و یانەی نوێنەران لە پارێزگاکان بۆ پارێزگاری لە ماوەی سنوورداری حەوت ساڵە و بۆ لانی‌زۆر دوو خول دیاری بکرێن. ئەو پادشا پارێزگاییانە بەرپرس دەبن لە هائاهەنگیی دەوڵەت و پەرلەمانی پارێزگایی لەگەڵ دەوڵەت و ئەنجومەنگەلی پیران (سنا) و یانەی نوێنەرانی سەرتاسەری. پادشایانی پارێزگایی لە سێ رێگەوە لە پۆستەکەیان دوور دەخرێنەوە؛ یەکەم، لە حوکمی حکومەتی پادشای هەڵبژاردە، دووهەم، لە رێگەی سەرۆک وەزیران دەوڵەتی ناوەندی، سێهەم، لە رێگەی لێ پرسینەوەی ئەنجومەنی پارێزگایی (یانەی نوێنەرانی پارێزگایی).

  • شەهەنشای ئێران بە شێوەی هێمایین هەم شای پاشا هێمایینەکانی دیکە یان هەمان پارێزگارەکانە و هەمیش بە شێوەی نۆرەیی و وەرسووڕان لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی دیکەی ئێران زەمینی، دەتوانێ شای پادشایانی دیکە و یان سەرۆک کۆمارانی دیکەی وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین بۆ ماوەی یەک ساڵ بێت.

  • نازناوی شا پارێزگاران نازناوێکی تەواو ڕواڵەتی و هێمایینە و دەبێ بە کار بهێنرێت و جیاوازە لە چەمکی شەهەنشا. بە کار هێنانی ئەو نازاناوە بۆ پارێزگاران بۆ ئەوەیە کە چەمکی شەهەنشای هەڵبژاردە ئێران (شای شایانی هەڵبژاردەی ئێران) لە گۆشەنیگای ئەدەبی و فەلسەفی و مێژووییەوە دروست بێت. بازنەی دەسەڵاتی ئەم پادشا پارێزگاییانە یان پارێزگاران تەنانەت لە پارێزگارانی ئێستاش کەمترە و لە لایەن سەرۆک وەزیران و پشت‌ڕاست کرانەوەی دوو ئەنجومەنی پیران (سنا) و نوێنەران بۆ ماوەی لانی‌زۆر دوو خولی حەوت ساڵەی سنووردار دیاری دەکرێن. پادشایانی پارێزگایی لە سێ رێگەوە لە پۆستەکەیان دوور دەخرێنەوە؛ یەکەم، لە حوکمی حکومەتی پادشای هەڵبژاردە، دووهەم، لە رێگەی سەرۆک وەزیران دەوڵەتی ناوەندی، سێهەم، لە رێگەی لێ پرسینەوەی ئەنجومەنی پارێزگایی (یانەی نوێنەرانی پارێزگایی). کاروباری بەڕێوەبەری و یاسادانەریی سنوورداری پارێزگایی لە پارێزگاکان لە ژێر چاوەدێریی دەوڵەتی پارێزگایی و پەرلەمانی پارێزگاییە که ڕاستەوخۆ لە لایەن خەڵک و جەماوەری هەمان پارێزگا هەڵدەبژێردرێن و هیچ دەروەستی بە پێگەی هێمایینی پادشایی پارێزگایی یان پارێزگارەوە نییە. پادشای پارێزگایی لە راستیدا دانراوەی حکومەتی ناوەندی بۆ پاراستنی "شهەیلی ئێران ‌زمین" و "یەکگرتوویی نەتەوەیی" و "تەواوەتی سەرزەوینی"ی وڵاتانە.

  • ئیشی سەرەکی پادشای هەڵبژاردە (سەرۆک کۆماری پەرلەمانی)، پاسەوانی لە بنیاتی وڵات و نەتەوەی یەکپارچەی ئێرانی و جیهانی ئێرانییە. هەروەها شەهەنشای هەڵبژاردە‌ی (سەرۆک کۆمار) ڕەمز و سێمبۆلی یەکگرتوویی نەتەوەیی تۆرەمە جۆراوجۆرەکانی ئێرانییە. لەو ڕووەوە شەهەنشات هەڵبژاردە (سەرۆک کۆمار) بە بەکار هێنانی گاڕدی هەرمانی شهەیلی (گاڕدی سەرۆک کۆماری) و ڕێکخراوی هەواڵگری گاڕدی هەرمانی شهەیلی (ڕێکخراوی هەواڵگری گاڕدی سەرۆک کۆماری) که ڕاستەوخۆ لە ژێر چاوەدێریی ئەون، بەرپرسە لە بەرگری کردن لە بنیاتی ئێرانی، شوناس و فەرهەنگی ئێرانی، دیموکراسی و لائیسیته و هاوڕێێ کردنی شارستانییەتەکانی دیکەی هیند و ئەورووپی و وڵاتانی ئێرانی و بەرژەوەندیی خەڵکانی ئێرانی و نەریتی هەزاران ساڵەی شهەیلی (شارستانییەتی) ئێرانی. دیارە "شەهەنشای هەڵبژاردە" بۆ ڕاپەڕاندنی بەرپرسایەتییەکانی لە پێناو پاراستنی یەکگرتوویی نەتەوەیی و تەواوەتی سەرزەوینی و شوناسی ئێرانیی وڵات و شارستانییەتی ئێرانی، خاوەن مافی ڤێتۆ بۆ هەر هەنگاوێکی سیاسی و یاساییە بەو مەرجەی تەواوەتی سەرزەوینی و شوناسی ئێرانیی وڵات پێشێل نەکات و لەو رێگەدا "گاڕدی شهەیلی" و "ڕێکخراوی هەواڵگری گاڕدی شهەیلی" دوو باڵی شەهەنشان کە لە پرسەکانی سەرەوە حوکم و پێگەیان بە نیسبەتی "سوپای شهەیلی ئێران" و "ڕێکخراوی هەواڵگری شهەیلی ئێران" لە یەکەمایەتیدان.

  • ڕەگەزایەتی هیچ ڕۆڵێک ناگێڕێت لە وەئەستۆگرتنی بەرپرسایەتیی شهەیلی بژێرەیی (سەرۆک کۆماری) ئێران زەمین.

  • ڕەگەزایەتی هیچ ڕۆڵێک ناگێڕێت لە وەئەستۆگرتنی بەرپرسایەتییەکانی وڵاتی و لەشکەری و بەڕێوەبەریی وەک بەرپرسایەتییەکان و پیشەکان.

  • ئەنجومەنی پیران (سنا) بەرپرسە لە لێکدانەوەی ساڵانەی ئەرک و ڕۆڵی شەهەنشای هەڵبژاردە (سەرۆک کۆمار) بۆ پاسەوانی و پاراستنی "بنیاتی ئێران" و "شوناسی ئێرانی" و "تەواوەتی سەرزەوینی" و "مافی سەروەری نیشتمانی" و ئەگەر لەو پێناوەدا ئەرکەکانی بە باشی ڕانەپەڕاند، بانگهێشتی ئەنجومەنی پیران بکرێت و لێ پرسینەوەی لێ بکرێت و ئەگەر ڕازی نەکرا، ئەو لە شهەیلی هەڵبژاردەیی ئێران (سەرۆک کۆماری) دوور بخرێتەوە و کەسی لێهاتووی دیکە کە توانای پاسەوانی لە بنیاتی ئێرانی و بابەتەکانی دیکەی سەرەوەی هەیە بە شەهەنشایی (سەرۆک کۆماری) هەڵبژێرن. هەروەها هەر حەوت ساڵ جارێک ڕۆڵی شەهەنشای هەڵبژاردە بخرێتە بەر تیشکی هەڵسەنگاندنی گشتیی ئەنجومەنی پیران و بە هیچ چەشنێک نابێ زیاتر لە سێ خولی حەوت ساڵە لە لایەن ئەنجومەنی پیرانەوە هەڵبژێردرێت.

  • بنەماڵەگەلی دێرین و مێژووسازی ئێرانی، چ خێزانە کەوناراییەکانی بەر لە ئیسلام، وەک سازادەکانی باوەندی تەبەرستان، شازادەگەلی گیلانشایی لە گیلان و شازادەکانی ئەردەڵان کە شازادەی ساسانیی کوردستانن و چ شازادەی خێزانەکانی پاش ئیسلام وەک شازادەکانی سەفەوی و ئەفشاری و زەندی و پاڵەوی دەبێ بە هاوڕێی کەسایەتیی و مێژووسازان و گەورەکانی دیکەی ئێران زەمین لە پێکهێنانی ئەنجومەنی پیران (سنا)ی ئێراندا ڕۆڵی کارا بگێڕێن.

  • وڵاتی ئێران و وڵاتانی دیکەی شارستانییەتی ئێرانی هەرکام خاوەن دوو ئەنجومەنی ناوەندی دەبن؛ یەکەم، ئەنجومەنی سەرتاسەری کە تێیدا خەڵکی ڕاستەوخۆ نوێنەرانیان لە نێوان حزب و پارتە ڕاستە و چەپە سەرتاسەرییەکان هەڵدەبژێرن. ئەم ئەنجومەن پێی دەوترێت، ئەنجومەنی نوێنەرانی خەڵکی یان "یانەی نوێنەران" و هەر پارێزگایەک بە پێی جەماوەرەکەی نوێنەرێکی لە پەرلەمانی ناوەندیی نوێنەران دەبێ و پارتی براوەی هەڵبژاردنەکان بە فەرمانی هێمایینی شەهەنشای هەڵبژاردە، دەوڵەت پێک دێنێت. دووهەم، ئەنجومەنی پیران یان سنا کە بە "ئەنجومەنی مەهستان" ناوی لێ دەبرێت و تێیدا خەڵکی ڕاستەوخۆ گەورەکانی وڵاتی و لەشکەری و کەسایەتییە بەرزەکانی فەرهەنگی و هونەری و زانستی و سیاسی و خێزانە دێرینەکانی ئێرانی و ئاریستۆکراتەکان هەڵدەبژێرن و ڕەوانەی ئەو ئەنجومەنە دەکەن. مەرجی بەربژێربوون لە ئەنجومەنی پیران (مەهستان) دژوارتر دەبێ و ئەو کەسانە دەبێ پێگەیەکی بەرزی زانستی و فەرهەنگی و خزمەت بە نیشتمانیان هەبێت. لە ئەنجومەنی مەهستان ژمارەی نوێنەرانی هەر پارێزگایەک یەکسانە و هیچ دەروەستی بە ڕێژەی حەشیمەتی ئەو پارێزگایە نابێت.

  • ئەنجومەنی پیران (مەهستان)ی ئێران یان بەرامبەرەکەی لە وڵاتانی شارستانییەتی ئێران زەمینی دەسەڵاتی هەڵبژاردن و دوورخستنەوەی شەهەنشای هەڵبژاردە (سەرۆک کۆمار)یان لە ئێران، یان شەهەنشای هەڵبژاردە (سەرۆک کۆمار)یان لە وڵاتانی دراوسێ ئێران زەمینی دەبێت.

  • شەهەنشای هەڵبژاردە (سەرۆک کۆمار) ڕۆڵێکی ڕەمزی و هێمایینی لە یەکێتی تۆرەمە ئێرانییەکاندا دەبێ و وەک فەرماندەی هێمایینی سوپای شهەیلی ئێران (سوپای نیشتمانی ئێران) وێنا دەکرێت. هەروەها بە فەرمانی هێمایینی شەهەنشای هەڵبژاردە (سەرۆک کۆمار)، سەرۆک وەزیران دەوڵەت پێک دێنێت و هەمدیسان بە فەرمانی هێمایینی ئەو دوو ئەنجومەنی پیران (سنا) و نوێنەران چالاکییەکانیان دەست پێ دەکەن. شەهەنشای هەڵبژاردە (سەرۆک کۆمار) هەروەها فەرماندەیی فەرمی و ڕاستەقینەی گاڕدی هەرمانی شهەیلی (گاڕدی سەرۆک کۆماری) و ڕێکخراوی هەواڵگریی ئەو گاڕدە لە ئەستۆ دەبێت.

  • دەوڵەتی ناوەندی بە پێی هەڵبژاردنی سەرتاسەری حزبەکان، و ئەو حزبەی کە زۆرینەی دەنگەکانی مسۆگەر کردووە و یان هاوپەیمانییەک لە چەند حزب و پارت و بە پێی سیستمەی پەرلەمانی بە لانی‌زۆرەوە بۆ ماوەی حەوت ساڵ هەڵدەبژێردرێت. هەر سەرۆک وەزیرانیش بە لانی‌زۆرەوە دوو خولی حەوت ساڵە دەتوانێ لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا بمێنێتەوە.

  • "ڕێکخراوی هەواڵگری شهەیلی ئێران" پێگەیەکی بان‌حزبی دەبێ و سەربەخۆ لە دەوڵەت ئیش دەکا، بەڵام بەرپرسە لە پێدانی ڕاپۆرت بە سەرۆک وەزیران و دوو ئەنجومەنی پیران (سنا) و یانەی نوێنەران و هاوکاری کردنی دەوڵەت و ڕێکخراوی هەواڵگری گاڕدی هەرمانی شهەیلی (سەرۆک کۆماری). شایانی باسە که "ڕێکخراوی هەواڵگری شهەیلی ئێران" سەربەخۆیە لە "ڕێکخراوی هەواڵگری گاڕدی هەرمانی شهەیلی ئێران" و لە لێکدانەوە و شرۆڤەی زانیارییەکان دووهەمین پێگەی لە پاش پێگە و سەرچاوەی سەرەکی واتە "ڕێکخراوی هەواڵگری گاڕدی شهەیلی"، هەیە. هەر دوو ڕێکخراوی هەواڵگری بۆ پاسەوانی و پاراستنی بنیاتی ئێران و شوناسی ئێرانیهاوئاهەنگیی تەواویان لەگەڵ شەهەنشای هەڵبژاردە دەبێ و بۆ ئاسایشی وڵات و تەواوەتی سەرزەوینی و مافی سەروەری نیشتمانیی، دوو چاوی شەهەنشای هەڵبژاردە بە ئەژمار دێن.

  • سەربەخۆیی هێز و دەزگای سێگلەیی (بەڕێوەبەری، یاسادانەری و داد) بە فەرمی دەناسرێت.

  • دەزگا و هێزی دادی وڵات خاوەن چوار ئاستە کە بریتییە لە دوو ئاستی پارێزگایی و دوو ئاستی سەرتاسەری.

  • دوو ئاستی پارێزگایی دەزگای داد بریتییە لە دادگەکانی شاری و دادگەکانی پارێزگایی کە دەبێ دادوەر و لیژنەی داوەریی ئەو دادگەیانە لە خەڵکی هەمان پارێزگا بن.

  • دوو ئاستی سەرتاسەری و ناوەندیی دەزگای داد بریتییە لە دادگەکانی وڵاتی و دیوانی باڵای وڵات.

  • چوار ئاستی دەزگای داد دەبێ لە درێژەی یەکتری و لە پێناو یاسای بنەڕەتیی وڵاتی شهەیلیی ئێران ئیش بکەن.

  • دەزگا و هێزی بەڕێوەبەریی وڵات پێکهاتووە لە دەزگای بەڕێوەبەریی سەرتاسەری یان هەمان دەوڵەتی ناوەندی و دەزگای بەڕێوەبەریی خۆجێی یان دەوڵەتە خۆجێیەکان و ئەو دووە دەبێ لە درێژەی یەکتریدا ئیش بکەن.

  • هێز و دەزگای یاسادانەریی وڵات پێکهاتووە لە دەزگای یاسادانەریی سەرتاسەری بە دوو ئەنجومەنی پیران (مەهستان) و یانەی نوێنەران و هەروەها دەزگای یاسادانەری خۆجێی کە بریتییە لە ئەنجومەنگەلی پارێزگایی (یانەی نوێنەرانی پارێزگایی). هەڵبەت ئەو ئەنجومەنانە دەبێ لە درێژەی یەکتری و لە پێناو یاسای بنەڕەتیی وڵاتدا ئیش بکەن.

  • بەرپرسایەتیی سیاسەتگەلی دەرەکی و بەرگری وڵات و پلانە قەبەکانی ئابووری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی، لە ئەستۆی دەوڵەتی سەرتاسەریی وڵاتی شهەیلی بژێرەیی ئێران دەبێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بەو تەواو مانا لەو بڕوایە که دەسەڵاتی حکومەتی دەبێ بە پێی پلانێکی کۆگری ناسراو بە لێکدانەوە و باڵانس (Checks & Balances) لە نێوان هێزی سێگلەدا دابەش بکرێت تا هەلی کەڵک‌ئاوەژۆیی لە دەسەڵات لە لایەن هەرکام لەو هێزانە بگاتە لانی‌کەم یان کەمترین ئاستی خۆی.

  • دیوانی باڵای دادی وڵات هەلی ئەوەی هەیە کە دەست بە سەر ئەو فەرمانە بەڕێوەبەرییانەی سەرۆک وەزیران کە بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتییە، بگرێت و ڤێتۆیان بکات.

  • سەرۆک وەزیران هەلی ڤێتۆکردنی یاساگەلی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەبێت، بەڵام مافی ڤێتۆی یاساگەلی ئەنجومەنی پیران یان "مەهستان"ی نییە.

  • لێ پرسینەوە و لابردنی "سەرۆک وەزیران" دەبی لە لایەن هەر دوو ئەنجومەنی نوێنەران و مەهستانەوە پەسند بکرێت. هەروەها لە هەلومەرجی نائاساییدا کە "تەواوەتی سەرزەوینی"ی وڵات لە مەترسی دایە و "بنیاتی ئێران" و "شوناسی ئێرانی" و ئاسایش و مافی سەروەری نیشتمانی وڵات هەڕەشەیان لە سەرە، شەهەنشای هەڵبژاردە دەتوانێ بە حوکمی حکومەتی سەرۆک وەزیران لە پۆستەکەی دوور بخاتەوە و دەوڵەت هەڵوەشێنێتەوە و داوا لە حزبی زاڵ کە زۆرینەی یانەی نوێنەرانی پێیە بکات بۆ پێکهێنانی دەوڵەت و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ.

  • دیوانی باڵای دادی وڵات توانای ڤێتۆی یاساگەلی هەر دوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیران (مەهستان)ی دەبێت.

  • دیوانی باڵا وڵات وەک بەرزترین پێگەی داد خاوەن حەوت دادوەری سەرەکی دەبێ کە سێ دادوەریان دەبێ بە پێشنیاری سەرۆک وەزیران و بە پشت‌ڕاست کرانەوەی هەر دوو ئەنجومەنی پیران (سنا) و یانەی نوێنەران بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێن و سێ دادوەریان بە پێشنیاری سەرۆکی ئەنجومەنی پیران (سنا) و بە پشت‌ڕاست کرانەوەی هەر دوو ئەنجومەنی مەهستان و یانەی نوێنەران بۆ ئەو پۆستە دیاری بکرێن و دادوەرێکیشیان دەبێ بە پێشنیاری شەهەنشای هەڵبژاردە و بە پشت‌ڕاست کرانەوەی هەر دوو ئەنجومەنی مەهستان و یانەی نوێنەران بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێت. شایانی باسە که سەرۆکایەتی دیوانی باڵای دادی وڵات بەو دادوەرە دەبێت کە بە پێشنیاری شەهەنشای هەڵبژاردە و بە پشت‌ڕاست کرانەوەی دوو ئەنجومەنەکە لەو پۆستەدا دانراوە.

  • پێوەر و بنەمای یاسا و زانستی داد لە ئێران، یاساگەلی سکۆلاری فەڕەنسا و لائیک دەبێ و بە هیچ چەشنێک هیچ مەزهەبێک بۆی نییە دەستێوەردان لە یاساگەلی داد، مەدەنی، جنایی لائیکی وڵاتدا بکات.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بە تەواو مانا بڕوای بە سکۆلاریزمی فەڕەنسی یان لائیسیته هەیە. ئەو قوتابخانەیە دین و مەزهەب هەم لە حکومەت و هەمیش لە سیاسەت بە جودا دەزانێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین عەلەمانییەت (سکۆلاریزم) نەک تەنیا بە دەسکەوتی چاخی ڕۆشنگەری، بەڵکوو هاوکات بە یەکێک لە تایبەتمەندیگەلی فەرهەنگی ڕەسەنی ئێرانیش دەزانێت. لە ئەدەبی کەونارایی و هەروەها لە ئۆستوورە ئێرانییەکاندا کە لە شانامەی فێردەوسیی مەزندا دەرکەوتۆتەوە، بەردەوام ئاماژە بە "هەم شاهی و هەم مووبێدی" دراوە و لەو ڕووەوە جەمشیدشای پادشای پێشدادی، کاتێک ئیدعای هاوکاتی شاهی و مووبێدی (ئاوێتەیی حکومەت و سیاسەت لەگەڵ دین و مەزهەب) کرد، لۆمە کرا و پاش ئەو ئیدعایە فەڕی شاهی و فەڕی یەزدانییەکەی دۆراند و ئەوە نیشاندەری لە دەست دانی شەرعییەتی سیاسییەتی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین سکۆلاریزم بە مەرجی پێویست و لائیسیته بە مەرجی تەواوکەر بۆ گەشە و باش‌بوونی وڵاتان و سەرزەوینە تەواو لە مەزهەب گلاوە ئێرانییەکان دەزانێت و لەو باوەڕەیە کە گرتنەبەری سکۆلاریزم بە تەنیا لە وڵاتانی لە مەزهەب‌ گلاوەدا وەڵامدەر نییە، ئەگەر بە پرێنسیپی لائیکەوە پڕهێز نەکرێن.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لە سەر ئەو بڕوایەیە کە دۆخی سەخڵەتی فناتیزم و پاشکەوتوویی مەزهەبی لە ئێران تەنیا بە "سکۆلاریزمی فەڕەنسی" یان "لائیسیته" چارەسەر دەبێ، واتە مەزهەب دەبێ هەم لە دەزگای دەوڵەت و هەمیش لە دەزگای سیاسەت جودا بن. وەرگرتنی مەزهەب لە دەزگای سیاسەت تەنانەت ئەگەر لە دەوڵەتیش جودا بێت، رێگە بۆ کەڵک‌ئاوەژۆیی شەلاتی و شڵتاغە سیاسییەکان لە هەندی بڕوای خۆرافی خێڵەکی و پۆپۆلیزمی مەزهەبی لە پێناو گەیشتن بە دەسەڵات خۆش دەکات. بەو شێوە پڕۆسەی گەشەی فەرهەنگی مرۆیی دەبێتە قوربانیی زێدەخوازی و پۆپۆلیزمی مەزهەبی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لە هەموو کاروباری کۆمەڵایەتیدا بە تەواو مانا بڕوای بە ئاوەزگەرییە و بە تاقە رێگەی ئیدارەی کۆمەڵگای دەزانێت. ئەو قوتابخانەیە لەو باوەڕەیە کە زەردەشت یەکەمین فەیلەسوفی ئاوەزگەری مێژووی مرۆیی و لە ڕاستیدا بنیاتنەری ڕاسیۆنالیزمی سەرەتاییە.

  • حکومەت و سیستەمی وڵاتداری ناکۆجێ دەبێ، بەڵام بە هیچ چەشنێک فیدراڵی نابێت.

  • حکومەت و وڵاتی ئێران سیستەمی یەکپارچە (یۆنیتاری سیستەم) دەبێ کە هیچ ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی و خۆبەڕیوەبەری تێدا بەدی ناکرێت.

  • حکومەتە خۆجێیەکان لە هەر پارێزگایەکدا پێک دێت. بەوجۆرە کە هەر پارێزگایەک خاوەن پەرلەمانێکی پارێزگایی لە نوێنەرانی خەڵکی هەمان پارێزگا دەبێ کە بۆ یاسادانەری لە پرسە ناخۆییە هاوپەیوەندەکان بە هەمان پارێزگا خاوەن دەسەڵاتی سنووردارە؛ بەو مەرجەی کە ئەو یاسایانە لە دژی یاسای بنەڕەتیی کۆی وڵاتدا نەبن. حزبە سیاسییەکان و کۆتلە پارێزگاییەکانیان لە خەڵکی هەمان پارێزگا و نوێنەرانی سەربەخۆی دانیشتووی هەمان پارێزگا مافی ڕکابەری لە پەرلەمانەکانی پارێزگاییان دەبێت. بەشداریی حزبە پارێزگایی و ناوچەییەکان لە پەرلەمانگەلی سەرتاسەریی وڵات، چ ئەنجومەنی پیران و یانەی نوێنەرانی ناوەندی و چ یانەی نوێنەرانی پارێزگایی بێ گومان قەدەغە دەبێت. هەروەها دەوڵەتی پارێزگایی بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری بەڕێوەبەریی پارێزگا بە سەرۆکایەتی وەزیری یەکەمی پارێزگایی (سەرۆک وەزیرانی پارێزگایی) بە پێی کۆتلەی پارێزگایی حزبی سەرتاسەریی براوەی هەڵبژاردنەکان لە یانەی نوێنەرانی پارێزگایی و بۆ ماوەی سنوورداری حەوت ساڵە و بە لانی‌زۆرەوە بۆ دوو خول، پێک دێت.

  • پادشایانی پارێزگایی یان هەمان پارێزگاران ڕۆڵی هاوئاهەنگیکەری سیاسەتی دەوڵەتی ناوەندی و دەوڵەتانی پارێزگاییان لە ئەستۆ دەبێت و دەسەڵاتی بەڕێوەبەریان لە وەزیری یەکەمی پارێزگایی (سەرۆک وەزیرانی پارێزگایی) کەمتر دەبێت. ئەو پادشایانە کە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی کۆی ئێران و بە پشت‌ڕاست کردنەوەی دوو ئەنجومەنی ناوەندی دیاری دەکرێ و حوکم و مۆڵەتیان لە لایەن پادشای هەڵبژاردەی ئێرانەوە دەدرێ، لە هەلومەرجی نائاساییدا توانای هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی خۆجێی و پەرلەمانی خۆجێیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کۆی ئێران و یان بە حوکمی حکومەتیی شەهەنشای هەڵبژاردە دەبێت. هەلومەرجی نائاسایی لە سەرودەمی جودایی‌خوازیی دەوڵەت و پەرلەمانی خۆجێی و پێشێل کرانی یاسای بنەڕەتی و سەروەریی نەتەوەیی و تەواوەتی سەرزەوینی وڵات یان لە هەلومەرجی هەڵگیرسانی شەڕدا دەردەکەوێت.

  • پادشایانی پارێزگایی یان هەمان پارێزگاران کە لە لایەن سەرۆک وەزیران و بە پشت‌ڕاست کردنەوەی دوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیران (سنا) بۆ ماوەی حەوت ساڵ و بە لانی‌زۆرەوە بۆ دوو خول هەڵدەبژێردرێن و حوکم و مۆڵەتیان لە لایەن شەهەنشای هەڵبژاردەوە دەردرێت، یاسایی و ڕەوایی بوونیان لە دەزگای سەرۆک وەزیرانی کۆی ئێران و دوو ئەنجومەنی سەرتاسەری ئێران و شەهەنشای هەڵبژاردە ئێران وەردەگرن و لە ئەگەری ناهەماهەنگی لەگەڵ سیاسەتە گشتییەکانی ئێران لە لایەن سەرۆک وەزیرانی کۆی ئێران و یان بە دەنگی دوو ئەنجومەن و یان بە حوکمی حکومەتیی شەهەنشای هەڵبژاردە لادەبرین.

  • هێزی سەربازی بە ناوی گاڕدی هەرمانی شهەیلی (گاڕدی سەرۆک کۆماری) بە جیهازاتی بەرفراوان لە پەنای سوپا دادەمەزرێت کە ئەرکی ئەو پاراستنی شارستانییەتی حەوت هەزار ساڵەی ئێرانی و سیستەمی شهەیلی بژێرەیی (سەرۆک کۆماری) ئێران زەمین دەبێ و خاوەن ڕێکخراوی هەواڵگریی سەربەخۆی خۆی دەبێ کە لە ژێر چاوەدێریی شەهەنشای هەڵبژاردە (سەرۆک کۆمار) ئیش دەکات.

  • هێزی پێشەنگەکانی ئێرانی بە ناوی "پێشمەرگانی ئێران زەمین" پێک دێت کە ئەرکی ڕاهێنانی نیشتمان پەرەستانەی گەنجان و ڕێکخستنی هێزی سەربازی، نیوە سەربازی و زانستی و کارناسی و پڕۆفێشناڵی ئەوانی لە ئەستۆیە تا پاسەوانی لە بنیاتی ئێران و ئێرانییەکان بکەن. ئەو هێزە جەماوەرییە دەبێ لە خوێندنگەی مامناوەندی، زانکۆ و ڕێکخراو و ناوەندە نەتەوەیی و دەوڵەتییەکان بەشداریی چالاکانەیان ببێت. ئەو هێزە لە ژێر چاوەدێریی "ڕێکخراوی هەواڵگری گاڕدی هەرمانی شهەیلی" ئیش دەکات.

  • شەهەنشای هەڵبژاردە مافی دەستێوەردان لە دیاری کردنی دەوڵەت و سەرۆک وەزیران و وەزیران و سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی وڵاتی نابێت، بەو مەرجەی کە سیاسەتی دەوڵەت هەڕەشە نەبێ بۆ سەر "تەواوەتی سەرزەوینی" و "مافی سەروەری نیشتمانی" و "بنیاتی ئێران" و "شوناسی ئێرانی" و "شارستانییەتی ئێرانی". لە هەلومەرجێکی ئاوا نائاساییدا شەهەنشای هەڵبژاردە مافی هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەت و کشاندنەوەی سەرۆک وەزیرانی دەبێ، بەڵام مافی دانان و دیاری کردنی سەرۆک وەزیران و دەوڵەتی نوێی نابێ و دەبێ فەرمانی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ بە حزبی زاڵ و دەسەڵاتدار لە پەرلەمان بدات.

  • شەهەنشا و سەرۆک وەزیران و دیوانی باڵای دادی وڵات، هیچکام مافی هەڵوەشاندنەوەی دوو ئەنجومەنیان نابێت.

  • ئەنجومەنی پیران (سنا) باڵاترین پێگەی بڕیاردانی وڵات لە هەلومەرجی قەیران و سەرهەڵدانی قەیران دەبێت.

  • پارێزگاکان بە پێی ئاستی حەشیمەتیان بودجە وردەگرن، بەڵام پارێزگا بێ بەشەکان بودجەیەکی زیاتریان بە نیسبەتی ئاستی حەشیمەتیان وەدەگرن، تا کاتێک کە ئاستی ئیمکاناتی گشتی لەو پارێزگایانە بگاتە ئاستی ستانداری گشتیی وڵات.

  • دابەشکاریی وڵاتی ئێران، لە ٥ پاژ پێکهاتووە کە بە نۆرە بریتین لە ١) ناوچەی ئابووری ٢) پادشایی پارێزگایی ٣) شارستان ٤) قەزا و شارۆچکە ٥) گوندستان.

  • وڵاتی یەکپارچە (یۆنیتاری) ئێران خاوەن حەوت ناوچەی ئابووری دەبێت. هەر ناوچەیەکی ئابووری پێکهاتووە لە چەندین پارێزگا که هاوبەشی جوگرافی و مێژوویی و فەرهەنگی و گواستنەوە (هاتوچۆ) و ژێرخانگەلی ئابوورییان پێکەوە هەیە. ئەو ناوچانە لە ڕێکخراوی پلان و بودجەی وڵاتدا خاوەن پلان و گەڵاڵەی هاوبەشی گەشەسەندن دەبن و پلانگەلی بەرز و قەبەی ئابووری و نیشتمانی لە لایەن وەزارەتخانەکانی دەوڵەتی ناوەندی و ڕێکخراوی پلان و بودجەی سەرتاسەریی وڵات بە هاوکاریی دەوڵەتانی خۆجێی پارێزگاکانی سەر بەو ناوچانە، بەڕێوە دەبرێت. بەڕێوەبەریی هەر ناوچەیەکی ئابووری لە ئەستۆی نوێنەری هەمان ناوچەی ئابووری لە ڕێکخراوی پلان و بودجە و وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی ناوەندیدا دەبێت. نوێنەرانی ناوچەگەلی ئابووری لە دەوڵەتی ناوەندی دەبێ لە خەڵکی خۆجێی هەمان ناوچەی ئابووری بن و پۆستی نوێنەرایەتیی ناوچەی ئابووری دەبێ بە شێوەی نۆرەیی یەکساڵە لە نێوان نوێنەرانی پارێزگاکانی هەمان ناوچەی ئابووریدا بگەڕێت. ئەو نوێنەرە لە لایەن ئەنجومەنی خۆجێی هەرکام لە پارێزگاکانی سەر بەو ناوچە ئابوورییە لە نێوان ئەندامانی ئو ئەنجومەنە، بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵدەبژێردرێت. نوێنەری هەر ناوچەیەکی ئابووری لە دەوڵەتی ناوەندی "کەی" یان "Kay" ناوی لێ دەبرێت. ئەو ناوچانە بریتین لە ١) ناوچەی پارس ٢) ناوچەی خوراسان ٣) ناوچەی مادی باکووری ٤) ناوچەی مادی ناوەندی ٥) ناوچەی مادی رۆژئاوایی ۶) ناوچەی سپاهان ۷) ناوچەی پایتەخت.

  • ناوچەی ئابووریی پارس پارێزگاکانی فارس، بووشێهر، هۆرمۆزگان و کێرمان لەخۆ دەگرێت.

  • ناوچەی ئابووریی خوراسان پارێزگاکانی خوراسان باکووری، خوراسانی ناوەندی، خوراسانی باشووری، سیستان و بەلووچستان لەخۆ دەگرێت.

  • ناوچەی ئابووریی مادی باکووری پارێزگاکانی گیلان، مازەندەران، ئەلبۆرز، گوڵستان، سێمنان و ئەردەبیل لەخۆ دەگرێت.

  • ناوچەی ئابووریی مادی ناوەندی پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی، زەنجان، قەزوین و ناوەندی لەخۆ دەگرێت.

  • ناوچەی ئابووریی مادی رۆژئاوایی پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژئاوایی، کوردستان، هەمەدان، کرماشان، لورستان، ئیلام، خوزستان، چ چوارمەحاڵ و بەختیاری و کەهکیلویه و بویر ئەحمەد لەخۆ دەگرێت.

  • ناوچەی ئابووریی سپاهان پارێزگاکانی ئیسفەهان، یەزد و قوم لەخۆ دەگرێت.

  • ناوچەی ئابووریی پایتەخت پارێزگای تاران لەخۆ دەگرێت.

  • پادشایی پارێزگایی (حکومەتی خۆجێی پارێزگایی) پاژیدووهەمی دابەشکاریی نیشتمانی وڵاتی یەکپارچە (یۆنیتاری)ی ئێرانە. پارێزگا (پروینس) سەرزەوینێکە بە بەستێنێکی دیاری جوگرافیایی کە لە پێکەوە پەیوەست‌بوونی چەند شاری دراوسێ و نزیک بە یەک بە پێی هەڵکەوتەی سیاسی، مێژوویی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئیتنیکی، ئابووری و سروشتیی پێک دێت. بە پێی دوادابەشکارییەکانی نیشتمانی لە ساڵی ٢٠١٥ی زایینی وڵاتی ئێران خاوەن ٣١ پارێزگایە. پادشایی پارێزگایی یان هەمان پارێزگار لە لایەن دەوڵەت و ئەنجومەن و پەرلەمانی خۆجێی و ئەنجومەنەکانی شار و گوندی هەر پارێزگایەک ئیدارە دەکرێ کە هەڵبژاردەی خەڵکی هەمان پارێزگا بۆ ماوەی حەوت ساڵن. کۆتلەکانی خۆجێی و پارێزگایی حزبە سەرتاسەرییەکانی براوە لە هەڵبژاردنەکانی کۆی وڵات، دەوڵەت پێک دێنن و وەزیری یەکەمی پارێزگایی (سەرۆک وەزیران پارێزگایی) دیاری دەکەن. دەوڵەتی پارێزگایی بەرپرسایەتی سیاسی و ئەمنی و ئاسایش و فەرهەنگی و ئابووریی پارێزگای لە ئەستۆیە. ئەنجومەنی پارێزگایی ئەرکی دانانی سەرۆک وەزیرانی پارێزگایی و چاوەدێری بە سەر کاری دەوڵەتی پارێزگایی بە مەرجی ئەوەی کە دژیا یاسای بنەڕەتیی کۆی وڵات نەبێ، لە ئەستۆیە. پادشای پارێزگایی پلەیەکی ڕواڵەتی بە دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی بەرتەسکە کە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی کۆی وڵات و بە پشت‌ڕاست کردنەوەی دوو ئەنجومەنی پیران (مەهستان) و نوێنەران و بە مۆڵەت و حوکمی شەهەنشای هەڵبژاردەوە بۆ ماوەی حەوت ساڵ و بۆ لانی‌زۆر دوو خول دیاری دەکرێت. گرینگترین بەرپرسایەتیی "پادشای پارێزگایی" پاراستنی "تەواوەتی سەرزەوینی" و "سەروەریی نیشتمانی" وڵاتە و لە ئەگەری پابەندنەبوونی بەو پرسانە، دەتوانێ یان بە حوکمی شەهەنشای هەڵبژاردە یان بە حوکمی سەرۆک وەزیرانی کۆی وڵات و یان بە لێ پرسینەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران و پیران وەلاوە بنرێت. بەرزترین پلەی بەڕێوەبەریی هەر پارێزگایەک، وەزیری یەکەم (سەرۆک وەزیران)ی ئەو پارێزگایەیە. ناوەندی هەر پارێزگایەک، بە "ناوەندی پارێزگا" دەناسرێت کە گەورەترین شاری پارێزگایە و تێیدا پادشای پارێزگایی، دەوڵەتی خۆجێی و ئەنجومەنی خۆجێی ئەو پارێزگایە هەڵکەوتووە.

  • شارستان (کانتی= Countyپاژی سێهەمی دابەشکاریی وڵات لە وڵاتی یەکپارچە (یۆنیتاری)ی ئێرانە. شارستان لە پارێزگا چکۆلەتر و لە "قەزا یان شارۆچکە" گەورەترە. هەر شارێک بریتییە لە چەند قەزا و شارۆچکە کە لە باری کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابووری پێکەوە پەیوەست و هاودەروەستن. هەر شارێک لە لایەن فەرماندارییەوە ئیدارە دەکرێت کە بەرزترین بەرپرسەکەی فەرماندارە و لە لایەن دەوڵەتەوە دیاری دەکرێت و بەرپرسایەتی سیاسی و ئەمنی و ئاسایشی ئەو شارەی لە ئەستۆیە. ناوەندی هەر شارستانێک پێی دەوتری "ناوەندی شارستان" و گەورەترین شار یان شارۆچکەی ئەو شارستانەیە کە فەرمانداریی تێدا هەڵکەوتووە.

  • قەزا یان شارۆچکە، پاژی چوارەم لە دابەشکاریی وڵات لە وڵاتی یەکپارچە (یۆنیتاری)ی ئێرانە. هر "قەزا و شارۆچکەیەک" لە شار چکۆلەتر و لە "گوندستان" گەورەترە. هەر شارۆچکە و قەزایەک پێکهاتووە لە چەندین گوندستان کە لە باری کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابووری پێکەوە پەیوەست و هاودەروەستن. هەر شارۆچکەیەک لە لایەن قایمەقامێتییەوە ئیدارە دەکرێ کە بەرزترین بەرپرسەکەی قایمەقامە و لە لایەن دەوڵەتەوە دیاری دەکرێت و بەرپرسایەتی سیاسی و ئەمنی و ئاسایشی ئەو قەزایەی لە ئەستۆیە. ناوەندی هەر شارۆچکەیەک بە "ناوەندی قەزا" ناوی لێ دەبرێت کە گەورەترین شارۆچکە یان گوندی ئەو قەزایەیە و قامقامێتیی تێدا هەڵکەوتووە.

  • گوندستان، پاژی پێنجەم و چکۆلەترین یەکەی دابەشکاریی وڵاتە لە لە وڵاتی یەکپارچە (یۆنیتاری)ی ئێرانە. هەر گوندستانێک کە لە قەزا چکۆلەترە پێکهاتووە لە چەندین گرووپی نزیک لەیەک کە کە لە باری کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابووری پێکەوە پەیوەست و هاودەروەستن. هەر گوندستانێک لە لایەن دێدارییەوە ئیدارە دەکرێ کە بەرزترین بەرپرسەکەی "دێدار"ـه و لە لایەن دەوڵەتەوە دیاری دەکرێ و بەرپرسایەتی سیاسی و ئەمنی و ئاسایشی ئەو قەزایەی لە ئەستۆیە. ناوەندی هەر گوندستانێک بە "ناوەندی گوندستان" ناوی لێ دەبرێت کە گەورەترین گوندی ئەو گوندستانەیە و دێداریی تێدا هەڵکەوتووە.

  • شار لە وڵاتی ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێران زەمینی، شوێنێکە بە تێک‌چڕژانی باڵای حەشیمەتی و ناوەندێتی سیاسی، ئیداری و مێژوویی کە تێیدا، ئیش و چالاکیی سەرەکی خەڵکی جودا لە کشتوکاڵە. هەر شارێک لە لایەن شارەوانییەوە ئیدارە دەکرێ کە باڵی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی شاری (شۆڕای شار)ـه. ئەنجومەنی شار بە هەڵبژاردنی خەڵکی هەمان شار پێک دێت و ئەرکی هەڵبژاردنی شارەوان و چاوەدێری بە سەر شارەوانیی لە ئەستۆیە. بەرزترین پۆست و پلەی ئەنجومەنی شار، سەرۆکی ئەنجومەنی شار یان "فەڕنشین"ـه.

  • گوند لە وڵاتی ئێران و وڵاتانی شارستانییەتی ئێران زەمینی، چکۆلەترین یەکەی جوگرافی، کۆمەڵایەتی -فەرهەنگی و ئابووری و ئیدارییە و پێکهاتووە لە چەندین خێزان و بنەماڵە. لە گونددا زۆربەی خەڵکی خەریکی ئیشی کشتوکاڵی یان ئاژەڵدارین و ئەو چالاکیانە گەلێ جار لە ناو زەوی و زاری خەڵکی گونددا ئەنجام دەدرێت. هەر گوندێک لە لایەن دێیارییەوە ئیدارە دەکرێت کە باڵ:ی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی گوند (شۆڕای گوند)ـه. ئەنجومەنی گوند بە هەڵبژاردنی خەڵکی هەمان گوند پێک دێت و ئەرکی هەڵبژاردنی "دێیار" یان "کوێخا" و چاوەدێریی دێیاریی لە ئەستۆیە. بەرزترین پۆست و پلەی ئەنجومەنی گوند، سەرۆک یان فەڕنشینی ئەو ئەنجومەنەیە.

  • جۆرێک یەکێتی سیاسی و ئابووری و سەربازی لە نێوان شهەیلی بژێرەیی (کۆماری) ئێران و پادشایی یان کۆمارگەلی وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین پێک دێت که ناوەندێتی و رێبەرایەتیی بە هۆی سەرچاوەگەلی مرۆیی و سروشتیی زیاتر لە ئەستۆی وڵاتی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری) ئێران دەبێت.

  • سەرەڕای بوونی وڵاتی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری) ئێران لە ناوەند و وڵاتانی دیکەی شارستانییەتی ئێرانی لە دەورووبەری، قووڵایی بەربڵاوی ستراتژیکی بۆ وڵاتی ئێران ساز دەبێت.

  • حزبە سیاسییەکانی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری) ئێران و وڵاتانی دیکەی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین دەبێ سەرتاسەری بن نەک لۆکاڵی، ئەگەرچی بۆ بەڕیوەبەریی لۆکاڵی و خۆجێی دەبێ خاوەن "کۆتلە و فراکسیۆنی پارێزگایی". هەروەها ئەو حزبانە دەبێ پێی فەلسەفەی کۆنی دوالیستیی زەڕوانی - مێهری و زەردەشتی و یان ئەوی لە فەلسەفەی مۆدێرن پرێنسیپی دیالەکتیکی فەلسەفیی هێگێلی پێ دەڵێن، داڕێژرابێتن. بوونی تێز و ئانتی تێز لە ڕوانگەی فەلسەفەی سیاسی، خوێنێکی نوێ و ورە و هیوایەکی نوێ دەدلێنێتە ناو کۆمەڵگاوە و بەو پێیە دەبێ حزبێکی ڕاستی گەورە و سەرتاسەری و حزبێکی چەپی گەورە و سەرتاسەری پێک بێن و بە شێوەی نۆرەیی زۆرینەی ئونجەمەنی نوێنەران و دەسەڵات و دەوڵەت بە دەستەوە بگرن و بەوجۆرە کۆمەڵگا ئیدارە بکرێت. لێرەدا تاقە پرسی هەستیار ئەوەیە کە بە پشت‌ڕاست کردنەوەی ڕێکخراوی هەواڵگری وڵات و ڕێکخراوی هەواڵگری گاڕدی هەرمانی شهەیلی (سەرۆک کۆماری)، دەبێ سەرکردەی حزب و سیاسەتوانان کۆنتڕۆڵ بکرێن، تا زیاتر لە ئایدیالۆژیاکانیان، بە ئێران زەمین وەفادار بن و بەرژەوەندییەکانی ئێران زەمین بخەنە پێش هەرچی بەرژەوەندییە.

  • کرانەوە و دامەزرانی حزب و گرووپگەلی سیاسی ئازاد دەبێت.

  • سەرچاوەگەلی ماڵی و دارایی حزبە سیاسییەکان نابێ لە دەوڵەتان یان ڕێکخراوەگەلی دارایی و یان هەر ڕێکخراوێکی دیکەی وەک ڕێکخراوگەلی تایبەتی یان کەسانی حەقیقی کە سەرچاوەی دەرەکی و بیانیان هەیە، دابین بکرێت.

  • تەنیا ئەو حزبانە مافی چوون و ناساندنی نوێنەرایان بە ئەنجومەنی نوێنەران هەیە کە لانی‌کەم لەسەدا حەوت (٧)ی دەنگی گشتییان مسۆگەر کردبێ و ئاوەها حزبێگەلێک دەتوانن لە خەزێنەی نیشتمانی بودجە وەربگرن.
  • سیستەمی دووبەرەکی حزبی بە پێی دوو حزبی گەورە و سەرتاسەری بە هەڵوێستگەلی سیاسیی دژبەرانەی ڕاست و چەپی کە بە سیستەمی سیاسیی ئەنگلۆساکسۆنیش ناسراوە، یەکێکە لە باشترین و پاوەجێ‌ترین شێوازەکانی بەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتی و بە پێی جیهانبینیی دوالیزمی ئێرانیستی، لە پەنای ئەو دوو حزبە گەورە سەرتاسەرییە، حزبی چکۆلەتری سەرتاسەریش دەتوانن چالاک بن و لە ڕاستیدا هاوسەنگی هەڵویست و سپێکترۆمی سیاسیان هاوکاری یان دژایەتیی ئەو دوو حزبە گەورە سەرتاسەرییە دەکەن.

  • ماوەی خولەکانی بەرپرسایەتیی سیاسی و بەڕێوەبەری، چ هەڵبژاردنی و چ چەسپاندن و دانان لە هەموو پلە و ئاست و هێزەکاندا حەوت ساڵ دەبێت. ژمارەی حەوت بە پێی تایبەتمەندییە فەرهەنگی و ئانترۆپۆلۆژیکییەکانی خەڵکی ئێران هەڵبژاردراوە و هەروەها ماوەی حەوت ساڵ بە ئاوردانەوە بە تایبەتمەندیی خەڵکی دەرفەتێکی گونجاوە بۆ بەڕێوەبەرانیان لە پێناو ڕاپەڕاندنی پلانە جۆراوجۆرەکان. هاوکات خولە حەوت ساڵەکان سەقامگیری سیاسی دابین دەکات و لە تێچووە بەرفراوانەکانی هەڵبژاردن کەم دەکاتەوە. شایانی باسە کە هەر بەرپرسێک بە لانی‌زۆرەوە ناتوانی زیاتر لە دوو خولی حەوت ساڵە هەڵبژێردرێ یان دابنرێت. هەڵبەت بابەتێکی ئاوارتە لێرەدا کەسی شەهەنشای هەڵبژاردەیە. شەهەنشای هەڵبژاردە کە لە ڕاستیدا هەمان سەرۆک کۆماری پەرلەمانی بە بەرپرسایەتیگەلی هێمایین و سنووردارە، بە لانی‌زۆرەوە دەتوانێ بۆ سێ خولی حەوت ساڵە لە لایەن ئەنجومەنی پیران (مەهستان)ـه‌وە هەڵبژێردرێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بە پێی فەرهەنگی ڕەسەنی ئێرانی بە تایبەت بە پێی فەلسەفەی زەردەشتی و پرێنسیپە دیاری کراوەکان لە بڕگەکانی پێنج، ده و یازده لە هاتی سی و یەکەمی گاتاکان یان وتەکانی زەردەشت، بڕوای بە هەڵبژاردنی ئازاد و ئازادانەی خەڵکییە، لەو ڕووەوە جەختی لە جەماوەرسالاری یان هەڵاواردن و هەڵبژاردنی ئازادانەی خەڵکی لە هەموو پرسەکاندا کردووە. توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که پرێنسیپی هەڵبژاردنی ئازاد لە هەموو کاروبارەکاندا نە تەنیا لە کتێبی گاتاکانی زەردەشت، بەڵکوو بە کردەوە لە ئاکار و هەنگاوی حکومەتی خەڵکان و دەسەڵاتدارانی بەرچاوی شارستانییەتی ڕەسەنی ئێرانیدا بیندراوە. بۆ وێنە ڕێزنانی کوروشی مەزن لە ئازادی و هەڵبژاردنی جەماوەری لە شهەیلی هەخامەنشینی، بوونی مەهستان یان ئەنجومەنی پیران و گەورەکان لە سەردەمی ئەشکانی بۆ هەڵبژاردنی ئازادانە یان وەلاوەنانی شەهەنشا لە هەلومەرجی پێویست و زەروری، بوونی ئەنجومەنگەلی ئاریستۆکراسی و گەورە و موغەکان بۆ بڕیاردان لەبارەی کاروباری گرینگی نیشتمانی لە هەموو سەردەکانی ماد و هەخامەنشینی و ئەشکانی و ساسانی و تەنانەت لە سەردەمەکانی پاش ساسانی یان پاش ئیسلام، بۆ نمونە هەڵبژاردنی ئازادانەی نادرشای ئەفشار بۆ شەهەنشای ئێران لە لایەن نزیکەی بیست هەزار کەس لە گەورەکانی ئێران لە دەشتی موغان، هەموو ئاماژەن بە ڕۆڵی لێهاتووانەی خەڵکی و گەورەکانی ئێران و هیزی هەڵبژاردنی ئازادیان و بڕیاردان بۆ پرسە گرینگەکانی نیشتمانی و لەشکەری و فەرهەنگی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین دیموکراسی یان جەماوەرسالاری بە دژوارترین سیستەمی حکومەتی و بەڕێوەبەریی جیهان دەزانی بەڵام لەوە باشتر سیستەمێک شک نابات، کەواتە لەو بڕوایە که جەماوەرسالاری نەتەوەیی دەبێ لە دەروون و ناوئاخنی قوتابخانە ئێران‌سالاری و توێژینگەی ئێران زەمینیدا بوونی هەبێت و نوێنەرانی خەڵکی وڵات ئیدارە بکەن. بەڵام بە باڵەکانی ڕێکخراوەگەلی هەواڵگریی نەتەوەیی (ڕێکخراوی هەواڵگریی وڵات و ڕێکخراوی هەواڵگریی گاڕدی هەرمان) دەبێ پێش بە پاشهاتە نەگریسەکانی بگیردرێت.

  • پرێنسیپی ئێران‌سالاری کە لە باری ماناییەوە بە واتای پێشدەستی لە گرینگایەتیی بەرژەوەندە سەرزەوینی و شارستانییەتەکان بە سەر هەموو شتێکی دیکەیە، دڵ و کاکڵەی سەرەکیی توێژینگەی ئێران زەمین یان ناسیونالیزمی مۆدێرنی ئێرانی لە گۆشەنیگای شارستانییەتەوەیە.

  • پرێنسیپی ئێران‌سالاری پێشدەستی هەیە بە سەر پرێنیسپی جەماوەرسالاری. ئەو پرێنسیپە بە ئاوردانەوە لە هەڵە کوشەندە مێژووییەکانی خەڵکی و تەنانەت بلیمەتانی ئێرانی بە تایبەت لە سەدەی بیستی زایینی دەست نیشان کراوە.

  • لەو ڕووەوە که لە توێژینگەی ئێران زەمین پرێنسیپی ئێران‌سالاری پێشدەستیی بە سەر جەماوەرسالاری هەیە، توێژینگەی ئێران زەمین بە پێی هەلومەرج و تایبەمەندییە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و مێژوویی و مەزهەبی و مرۆڤناسیی وڵاتی ئێران، "دیموکراسی و جەماوەرسالاریی کۆنتڕۆڵ‌کراوە لە پێناو ئێران‌سالاری" پێشنیار دەکات. لەو جۆرە جەماوەرسالاریی ئێران‌سالارانه یان "دیموکراسی نەتەوەیی"ـیه‌دا ئەرکی رێبەریی خەڵکی لە بواری ئێران‌سالارانه لە ئەستۆی خود شەهەنشای بژێرەیی و گاڕدی هەرمانی شهەیلی و ڕێکخراوی هەواڵگریی گاڕدی هەرمان و ڕێکخراوی هەواڵگریی سەرتاسەریی وڵات دەبێت، تا کەسانی جیهان وەتەن و بێ وەتەنی ئیسلامخواز و کۆمۆنیست و مووچەخۆری بیانییەکان توانای هەڵفریواندنی خەڵکی ساوێلکە و نائاگا لە کاروباری سیاسییان نەبێت.

  • بەرزترین پێگە و سەرچاوەی وڵات بۆ دیاری کردنی بەرژەوەندییە نیشتمانی و شارستانی و نەتەوەیی و شوناسیی ئێران زەمینی، مەهستان (ئەنجومەنی پیران) و خود شەهەنشای بژێرەیی دەبێت کە دەبێ بە پێی کار و هەنگاوی کۆمیسیۆنەکانی کارناسی و هەروەها ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ڕێکخراوی هەواڵگریی وڵات و ڕێکخراوی هەواڵگری گاڕدی هەرمانی شهەیلی لەو بوارەدا بڕیار بدەن.

  • ڕێکخراوی هەواڵگریی وڵات و ڕێکخراوی هەواڵگریی گاڕدی هەرمان بە هیچ چەشنێک و لە لایەن هیچ کەسێکەوە هەڵناوەشێتەوە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە ڕۆڵی کانوونە مێژووییەکانی دەسەڵات لە ڕووداوە ستراتژییەکانی جیهانییە و لە شرۆڤەگەلی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و فەرهەنگیی خۆی بەردەوام ڕۆڵی ئەو کانوونانە لەگەڵ پارامێترەکانی دیکەدا لەبەرچاو دەگرێت. توێژینگەی ئێران زەمین لای وایە لە قووڵایی تۆڕی دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی و زانستی جیهانیدا ڕێکخراوگەلی مێژوویی دەسەڵات وەستاون نەک وڵاتان و دەسەڵات و زلهێزەکان. یەکێک لە گرینگترین کانوونەکانی دەسەڵاتی جیهانی کە پاش ڕۆنێسانس رۆژ بە رۆژ دەسەڵاتەکەی زیاتر پەرەی سەندووە، کلێسەی ڕۆم یان ڤاتیکان و تۆڕی بەربڵاوی ڕێکخراوەکانی سەر بەو کلێسەیە وەک جزۆئیتەکان، فراماسۆنێرییەکان، شوالییەکانی ماڵتا و ...ـیه، کە باڵی دەسەڵاتی جوو – مەسیحی لە جیهاندا نوێنەرایەتی دەکەن. هەروەها تۆڕە شاراوەکانی بەرەی ئەنگلۆساکسۆنی و بەرەی گرێکۆ ڕۆمەن و بەرەی سلاڤی و بەرەی زایۆنی (سیۆنیستی) و بەرەی چین و ...ـیش هەن کە بە بەراوەرد لەگەڵ ڤاتیکاندا دەسەڵاتێکی کەمتریان هەیە. توێژینگەی ئێران زەمین دەزانێ کە بەرەی جوو – مەسیحیی ڤاتیکان خۆی بە میراتبەری ئیمپراتووریای جیهانی ڕۆمی دەزانێ و بە دوای دامەزراندنی حکومەتی جیهانی لە رێگە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوو‌ەکان و رێبەری مەعنەویی پاپ لە ڤاتیکانە. توێژینگەی ئێران زەمین بە هۆی ئەوەی "شارستانییەتی ئێرانی" وەک شارستانییەتێکی خاوەن پێشینەیەکی دوور و درێژی شەڕ لە مێژووی مرۆیی (نزیکەی ٣٠٠ سڵ لەگەڵ یۆنان و نزیکەی ٧٠٠ ساڵ لەگەڵ ڕۆم) لەگەڵ رۆژئاوا و شارستانییەتی جوو – مەسیحی، نوێنەرایەتی دەکات، دڵنیاییە کە بە هۆی دوژمنایەتیی قووڵی مێژوویی، پێکهاتنی حکومەتی جیهانی جزوئیتی لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڤاتیکان، خاپوورکەر و لەناوبەری بەرژەوەندییەکانی شارستانییەتی "ئێران زەمین"ـه. لەو ڕووەوە دژی وەها حکومەت و هێژمۆنیای جیهانی و قۆرغەی دەسەڵات لە لایەن گرووپێکی تایبەتی مەزهەبییە. ئەگەرچی جەخت لە گۆڕانی هەڵویستی دوژمنانەی مێژوویی لەگەڵ رۆژئاوا، بۆ هەڵوێستێکی هاوڕێیانە و یەکگرتوویی لە رێگەی بووژاندنەوەی ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی و بایەخە هاوبەشە شارستانییەتەکان دەکات.

  • قوتابخانە و ڕوانگەی ئێران زەمینی هەموو پێرسۆنێل، کارگێڕان، بەرپرسان و کاربەدەستانی ڕژیمی ڕابردوو دەبەخشێ و هەموویان لە دەسەڵاتدا بەشدار دەکا و تەنانەت ڕێکخراوی سوپای پاسداران بە هەندێ گۆڕانکاریی ئایدیالۆژیکی و ڕێفۆڕمی پێکهاتەیی بۆ گاڕدی هەرمانی شهەیلی (سەرۆک کۆماری) دەگۆڕێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمینی لەو بڕوایە که هێزی سەربازی و ئاسایشی وڵاتی ئێران و لەوان سوپا و گاڕدی هەرمانی شهەیلی و پولیس و ... دەبێ سەرتاسەری بێت. توێژینگەی ئێران زەمین بە توندی دژی هێزی سەربازیی خۆجێی و ناوچەییە.

  • توێژینگە ئێران زەمینی لەو بڕوایە که ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی یان تەنانەت بەڕێوەبردنی گشتپرسی و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەر پارێزگا و ناوچە و بەشێکی شهەیلی ئێران بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی پارێزگاکانی دیکەیە و سوپای شهەیلی بژێرەیی (کۆماری) ئێران و هێزەکانی گاڕدی هەرمانی شهەیلی (سەرۆک کۆماری) ئێران و پۆلیس بەرپرسن لە پێشگری کردنی سەرهەڵدانی ئاوەها هەڵمەتێک.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو بڕوایە که ناوچە و بەشە داگیرکراوەکانی ئێران زەمین لە لایەن وڵاتانی دیکە و هەروەها خەڵکانی ئێرانی و بەڕەچەڵەک ئێرانیی وڵاتانی دیکە مافی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم یان گشتپرسی و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لەو وڵاتانەیان هەیە، بەڵام وڵاتی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری) ئێران هیچ‌جۆرە ئیدعایەکی هەمبەر بەو سەرزەوینانە نییە، بەڵکوو تەنیا سەربەخۆییان بە فەرمی دەناسێ و پێشوازی دەکات لە هاتنیان بۆ ناو بازنەی شارستانییەتی ئێران زەمین و یەکێتی وڵاتانی ئێران زەمینی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو بڕوایە که سەرزەوینگەلی ئێرانی و خەڵکانی ئێرانی کە لە وڵاتانی ناهیند و ئەورووپیدان، لە یەکەمایەتیی سەربەخۆیین تا خەڵکان و سەرزەوینگەلی ناو وڵاتانی بازنەی شارستانییەتی هیند و ئەورووپی. بۆ وێنە، سەربەخۆیی بەشە داگیرکراوەکانی کوردستان لە تورکیا، عێراق و سووریا لە یەکەمایەتییە، بەڵام سەربەخۆیی بەلووچستان لە پاکستان لە یەکەمایەتیدا نییە.

  • ناوی فەرمی زمانی فەرمی وڵاتی ئێران و یەکێک لە زمانە فەرمییەکانی وڵاتانی ئێران زەمینی، بە هەمان شێوە کە لە کەتیبەی داریووشی مەزن لە ئێراندا و کەتیبەی کانیشکا لە ئەفغانستاندا هاتووە، زمانی "ئاریە"ـیه کە لە درێژەی زەمان بە گۆڕان لە دەنگ و واکەکانی بە پێی زانستی زمانناسی بۆتە زمانی "ئاری" و پاشان بە هۆی یاسای زمانناسی هیند و ئەورووپیی گۆڕانی دەنگی "ئا" بۆ "د" گۆڕاوە و بۆتە "دەری". هەروەها شایانی باسە که پیتی بناسی "د" لە زمانە هیند و ئەورووپییەکاندا زۆر باوە و ئەو دەنگە لەگەڵ پیتی Theی ئینگلیزی بنچینەیەکی هاوبەشیان هەیە. بۆ وێنە ئەوڕۆکە لە زمانی پەشتۆ بە ئەفغانستان دەڵێن "د ئەفغانستان". کەواتە ناوی "دەری"ـیش لە دوو بەشی "د" و "ئاری" پێکهاتووە و پیتی "د"ی دەسپێک وەک پیتی بناس دەرکەوتووە. پاش ئیسلام زمانی ئاری یان دەری بە شێوەزاری پارسی بە کورتی ناوی زمانی پارسی لێ نرا. ئەگەرچی بە کارهێنانی ناوی "دەری" بۆ ئەو زمانە دروست‌ترە و دەبێ ئەو ناوەی لێ بنرێت. زمانی دەری خاوەن سێ شێوەزار و دیالەکتی سەرەکیی "تاجیکی"، "پەشتۆ" و "پارسی"ـیه.

  • زمانی فەرمی وڵاتی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری) ئێران و یەکێک لە زمانە فەرمییەکانی وڵاتانی دیکەی بەستێنی شارستانییەتی ئێرانی زمانی دەری بە شێوەزاری پارسی دەبێت.

  • زمانی فەرمی ڕاهێنان و پەروەردەی دەوڵەتی و فەرمی لە وەزارەتی پەروەردە (قوتابخانەکان) و وەزارەتی ڕاهێنانی باڵا (زانکۆکان) زمانی دەری بە شێوەزاری پارسی دەبێت. ئەگەرچی دەبێ زمانە ئێرانییەکان (تۆرەمە ئێرانییەکان) لە پەنای زمانی فەرمیی وڵات لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن و ڕاهێنان بە پێی پارێزگای نیشتەجێتیی ئەو تۆرەمەیە بە وانە بوترێتوە.

  • فێرکاریی زمانە ئێرانی و نائێرانییەکان لە ڕێکخراوگەلی ڕاهێنانی دەوڵەتی (قوتابخانە زانکۆکان) لە پەنای زمانی فەرمیی وڵاتی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری) ئێران و وڵاتانی دیکەی شارستانییەتی ئێرانی ئازادە.

  • فێرکاری و ڕاهێنان بە زمانەکانی دیکەی ئێرانی و هیند و ئەورووپی لە وڵاتی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری) ئێران و وڵاتانی دیکەی بەستێنی شارستانییەتی ئێرانی بە شێوەی تایبەتی ئازاد دەبێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین ئاڵای سێ ڕەنگ (سەوز، سپی و سوور) بە هێمای مۆری شێر و خۆر لەگەڵ شمشێری دوو سەری میترا، بە ئاڵای فەرمیی وڵاتی ئێران دەزانێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین هێمای میترایی شێر و خۆر و شمشێری دوو بەری میترا بە هێمای فەرمیی وڵاتی ئێران دەزانێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین ئاڵا و درەفشی کاویانی وەک ئاڵای فەرمیی سوپای شهەیلی بژێرەیی (کۆماری) ئێران و ئاڵای یەکێتی سەربازیی هەموو سوپاکانی وڵاتانی شارستانییەتی ئێران زەمین، بە فەرمی دەناسێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین گەڵاڵەی مۆدێرنی ئاڵا و درەفشی کاویانی (داڕێژراو لە لایەن ڕەزا هازلی "کەی ئەشکان ئەردەڵان ئەفشار نادری") وەک ئاڵای فەرمیی یەکێتی وڵاتانی ئێران زەمینی بە فەرمی دەناسێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین ئاڵای وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمینی (تاجیکستان، ئەفغانستان، ئێران، کوردستان (لە تورکیا، عێراق و سووریا)، بەلووچستان (لە پاکستان)، ئەرمەنستان، ئاران (باکۆ)، تالێش، ئاستیا و ئالانیا (یا ئیریستۆن)، نەخجەوان و ... بە فەرمی دەناسێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که پارێزگاکانی وڵاتی ئێران دەبێ هێما و ئاڵای خۆیان لە پەنای ئاڵای فەرمیی وڵاتدا هەبێت، بەو مەرجەی کە ئەو ئاڵا و هێمایانە هاوشێوەی ئاڵا و هێمای وڵاتانی دراوسێ و یان ناوچەگەلێک لەو وڵاتانە نەبێت.

بنەماگەلی کۆمەڵایەتی و جەماوەری ئێران زەمین

  • توێژینگەی ئێران زەمین بە تەواو مانا بڕوای بە ئاوەزگەری لە هەموو کاروبارەکان و بە تاقە رێگەی ئیدارەی کۆمەڵگای دەزانێت. ئەو قوتابخانەیە لەو باوەڕەیە که زەردەشت یەکەمین فەیلەسوفی ئاوەزگەری مێژوویی مرۆیی و لە ڕاستیدا بنیاتنەری ڕاسیۆنالیزمی سەرەتایی بووە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە دیالەکتیکی ئێرانیی مێژوو و شارستانییەتی مرۆیی وەک بەشێکی گرینگ لە دیالەکتیکی هیند و ئێرانی و ئەورووپیی مێژوو و شارستانییەتی مرۆیی و ڕەسەنایەتی مێژووییەتی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "شارستانییەتی ئێرانی " وەک بەشێک لە "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی"ـیه.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "ڕۆنێسانسی ئێرانی" وەک بەشێک لە "ڕۆنێسانسی ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی"ـیه.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "شۆڕشی ئێرانی" وەک گەڕەنتیی ڕاپەڕاندنی "ڕۆنێسانسی ئێرانی" لە بواری کۆمەڵایەتی بە پێی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سۆشیالیزمی ئێران‌گەرە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "سۆشیالیزمی ئێران‌گەر" یان "سۆشیالیزمی نەتەوەیی" یان "کاپیتالیزمی دەوڵەتی"ـیه. ئەوە بە واتای بڕوای بە "دادپەروەری کۆمەڵایەتی" بۆ ئێران و ئێرانییەکان و جیهانی ئێرانی و شارستانییەتی ئێرانییە. وەها سۆشیالیزمێکی نەتەوەیی به هیچ چەشنێک ڕەگەزپەرەست نییە، بەڵکوو شایسته‌ و لێهاتووسالارە و بڕوای بە کاپیتالیزمی دەوڵەتی یان سۆشیالیزمی نەتەوەییە. ئەوە بە واتای خاوەندارێتیی پیشەسازیگەلی گەورە لە لایەن دەوڵەت و پیشەسازیگەلی چکۆلە و مامناوەند لە لایەن خەڵکی، بەڵام بە رێنوێنی و چاوەدێریی دەوڵەتە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "دیموکراسیی نەتەوەیی"ـیه. ئەوە بە واتای "جەماوەرسالاری" حزبییە کە وڵات – نەتەوەی ئێران و شوناسی ئێرانی و ڕەسەنایەتی مێژوویی ئێران و جیهانی ئێرانی (شارستانییەتی ئێرانی ) بە فەرمی بناسن و بە هیچ چەشنێک جیهان وەتەنی نەبن، چ جیهان وەتەنی کۆمۆنیستی و چ جیهان وەتەنی ئیسلام‌خواز و ...

  • شوناسی نەتەوەیی و شارستانییەتی ئێرانی لە دژی شوناسی مرۆیی جیهانی نییە، بەڵکوو تەواوکەری ئەوە. توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که شوناسگەلی نەتەوەیی و شارستانیی ڕەسەنی جیهانی وەک شوناسی ئێرانی هەرمانن و هەوڵ بۆ لە ناوبردنیان خەیانەت به میراتی فەرهەنگی مرۆییە. شوناسی مرۆیی دەبێ بە سەر شوناسگەلی نەتەوەیی و شارستانی دابەش بکرێ تا ئەو بەربڵاوێتییە زەمینە و ئەنگێزەی ڕکابەری و پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆیی بڕەخسێنێت. جیهانی تاک نەتەوایەتی یان جیهانی بێ نەتەوە بەوجۆرەی لە هەندی قوتابخانەی فکری بانگەشەی بۆ دەکرێ وەک کاپ و مۆندیالی جیهانی تۆپی پێ یان ڕکابەرییە ئۆلۆمپیکەکان بە بەشداریی تاقە یەک یانە دەچێت. ئاوەها جیهانێکی بێ نەتەوایەتی هیچ نییە جگە لە ئاوێکی مەند و چەقبەستوو کە لە ئاکامدا دەبێتە گەنداو.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە دادپەروەری کۆمەڵایەتییە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که دادپەروەری بە واتای دەستگەیشتنی یەکسان و بەرابەر بە دەرفەت و سروەت و خزمەتە کۆمەڵایەتییەکانە، نەک دابەش‌ کردنی یەکسانی سروەت لە نێوان خەڵکی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەبێ لە بواری نەتەوەیی و شارستانیدا پێناسە بکرێ و باری جیهانیگیریی لێ بستێندرێتەوە، تا نەبێتە مایەی خەیانەت بە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان. واتە دەبێ پێشتر یانە و ماڵی خۆت ئاوەدان بکەی و ئاوەدانی ماڵی دراوسێ بۆ خود درواسێ بەجێ بێڵی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە ڕاهێنان و پەروەردە و فێرکاریی باڵای خۆڕاییە بۆ هەموو هاوڵاتیان و شارۆمەندانی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری پەرلەمانی) ئێران و وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە سیستەمی درمانی خۆڕاییە بۆ هەموو هاوڵاتیان و شارۆمەندانی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری پەرلەمانی) ئێران و وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە بوونی یاسای ماف و مووچەی بێکاری بۆ هاوڵاتیان و شارۆمەندانی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری پەرلەمانی) ئێران و وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو بڕوایە که هەموو شارۆمەندان و هاوڵاتیانی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری پەرلەمانی) ئێران و وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین دەبێ لە هەموو جۆرە بیمەیەکی کۆمەڵایەتی بەهرەمەند بن.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو بڕوایە که هەموو شارۆمەندان و هاوڵاتیانی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری پەرلەمانی) ئێران و وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین دەبێ مافی بەهرەمەندی لە هەڤیازی و مووچەی خانەنشینیان هەبێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو بڕوایە که هەموو شارۆمەندان و هاوڵاتیانی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری پەرلەمانی) ئێران و وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین دەبێ مافی بەهرەمەندی لە لانی‌کەم ماڵ و شوێنێک بۆ حەوانەوەیان هەبێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو بڕوایە که هەموو شارۆمەندان و هاوڵاتیانی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری پەرلەمانی) ئێران و و وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین دەبێ مافی بەهرەمەندی لە کار و پیشەی گونجاویان هەبێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو بڕوایە که هەموو شارۆمەندان و هاوڵاتیانی شهەیلی بژێرەیی (کۆماری پەرلەمانی) ئێران و و وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین دەبێ مافی بەهرەمەندی لە گواستنەوە و هاتوچۆی خۆڕایی یان لانی‌کەم ئۆتۆمبیلی خۆڕاییان هەبێت.

بنەماگەلی ئێکۆسیستەمی توێژینگەی ئێران زەمین

  • توێژینگەی ئێران زەمین بە پێی فەرهەنگی دێرین و ئاڤێستایی ئێران زەمین ڕێز لە چوار ئەخشیج دەگرێ و جەخت و داکۆکیی زۆر لە پاراستنی ئێکۆسیستەم و ژینگەی شارستانییەتی ئێران زەمین دەکات.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە دیالەکتیکی ئێرانیی مێژوو و شارستانییەتی مرۆیی وەک بەشێکی گرینگ لە دیالەکتیکی هیند و ئێرانی و ئەورووپیی مێژوو و شارستانییەتی مرۆیی و ڕەسەنایەتی مێژووییەتی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "شارستانییەتی ئێرانی " وەک بەشێک لە "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی"ـیه.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "مافی جیهان" و هەموو بنەماکانی هەیە و مافی "ئاژەڵان" و "ڕوەکان" و "ژینگە" بە بەشێک لە بایەخە بنەماییەکانی "شارستانییەتی ئێرانی " و "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی" دەزانێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که وڵاتی ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرەوڕووی کارەساتێکی ژینگەیی سروشتی و ویشکەساڵی و تەشەنەی بیابانی دەبێت و تاقە رێگەی رزگاری و دەربازبوون لەو کارەساتە، ڕاپەڕاندنی پلانی گەورە بە ئامانجی گۆڕینی ئێکۆسیستەمی ئێران دەزانێت.‌ تاقە رێگەی گۆڕانکاریی بنەمایی لە ئێکۆسیستەمی ئێران، گرێ‌دانەوەی دەریای قەزوین (کاسپییەن) بە کەنداوی پارسە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لە پێناو گۆڕینی ئێکۆسیستەمی ئێران و بیابان‌ سڕینەوە، بڕوای بە ڕاپەڕاندنی پلانی زۆر دلێرانە و بەجەربەزانەیە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که تاقە رێگەی دلێرانە و بەجەربەزانەی دەربازکردنی ئێکۆسیستەمی ئێران گرێ‌دانەوەی دەریای قەزوین (کاسپییەن) بە کەنداوی پارس یان دەریای پارس (عەمان)ـه. ئەو پلانە کە لە سەردەمی پاڵەویی دووهەمەوە لە ئارادا بووە و ناوی "ئێران‌ڕوود"ی لێ نراوە، تەنانەت بە جیهازاتی پەنجا ساڵ لەوە پێشیش ئیمکانی ڕاپەڕاندنی بووە و دەتوانێ تەواو کەویرە ناوەندییەکانی ئێران بۆ بەستێنی ئاوی بگۆڕێت. بە هۆی تەڕایی مسۆگەر بوو لەو ئاوە، هەموو ژینگە و ئێکۆسیستەمی ئێرانی ناوەندی و باشووری تووشی ئاڵوگۆڕی دەبێت. جگە لە بیابان سڕینەوە، "ئێران‌ڕوود" دەبێتە هۆی پەرەسەندنی کشتوکاڵ و لەوەش گرینگتر ئێران دەبێتە جەمسەری پاپۆرەوانیی جیهانی و لە رێگەی ترانزیتی کاڵا لە کەنداوی پارس و دەریای پارس (عەمان) بۆ دەریای قەزوین، داهاتێکی بەرفراوان دەستی ئێران دەگرێت و بەوجۆرە ئینتیمای ئێران بە نەوت تا ڕادەیەکی زۆر کەم دەبێتەوە.

  • پلانی گەورە و بەجەربەزەی "ئێران‌ڕوود" بەو پێیەی کە نە تەنیا بە قازانجی ئێرانە و پێگەی ستراتژیکی ئێران بە ڕادەیەکی زۆر تۆکمە دەکات، بەڵکوو ئاستی ئینتیمای ستراتژیکی ڕووسیا بە تەنگەڵانی بسفوریش کەم دەکاتەوە، بە توندی دژایەتیی وڵاتانی رۆژئاوایی بە دواوەیە. ئەو پلانە لە ڕابردوودا بە هۆی گوشار و زەختی توندی رۆژئاوا بۆ سەر پاڵەوی دووهەم لە رۆژەڤی ئەوکاتی ئێران وەلاوە نرا. هەروەها لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی "ئەحمەدی نژاد" بە شێوەیەکی تەواو گاڵتەجارانە و پۆپۆلیستی و هەڵخەلەتێنەرانە بۆ سووکایەتی بە پلانی "ئێران‌ڕوود" هەمدیسان خرایەڕوو. پاش خرانەڕووی دووبارە، بانگەشەیەکی بەربڵاو لە لایەن میدیاگەلی رۆژئاوایی و مووچەخۆرانی ئێرانیان لە دژی ئەو پلانە وەڕێ‌خرا هەتا وەک پرسێکی ناپراتیگی دەرکەوێت و لە دەوڵەتی ڕۆحانی بە شێوەیەکی گوماناوی ئەو پلانە وەلاوە نرا. ئەگەرچی پلانی زۆر لەوە دژوارتر لە سارای گەورەی ئافریقا لە لیبیا و وڵاتانی باشووری کەنداوی پارس، سەرکەوتووانە ئەنجام دراون و و یان دەمێک ساڵە سەرکەوتووانە دەریای قەزوین بە کەناڵگەلێک لە ئاست و بەرزایی جۆراوجۆر پەیوەست کراوە بە دەریای ڕەشەوە، ئەوە سەرەڕای هەڵکۆڵینی کەناڵی سوئیز لە لایەن ئێرانیانی کەونارا لە دوو هەزار ساڵ لەوە پێشە. بەو پێیە تەنیا دەتوانین بڵێین کە بانگەشەی نەرێنی لە دژی ئەو پلانە لە میدیاکاندا تەنیا هەڵوێستەیەکی سیاسی و ستراتژیکە لە لایەن مووچەخۆرانی کانوونەکانی دەسەڵاتی رۆژئاوایی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین پلانی "ئێران‌ڕوود" بۆ مانەوەی شارستانییەتی ئێرانی بە گرینگ و زەرووری دەزانێ و لەو باوەڕەیە که دەبێ رێگەچارەیەکی هاوبەش لەگەڵ رۆژئاوا بدۆزرێتەوە، تا دژایەتیی رۆژئاوا لەگەڵ ئەو پلانە گرینگ و ژینەرانە بۆ ئێران کەم بێتەوە و ڕێککەوتنێک لە سەر ئەو پلانە لەگەڵ رۆژئاوا ئەنجام بدرێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە پاراستن و پەرەدان بە فەزا و کەشی سەوزەلانی ئێرانە و پێداگرە لە پاراستنی دارستان و سەرچاوەگەلی سروشتی و سەرچاوە ئاوییەکان و بیابان سڕینەوەی ئێران زەمین.

بنەماگەلی ئابووری توێژینگەی ئێران زەمین

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو باوەڕەیە که ئابووری زانستێکە و زانستی ئابووری و ئابووریزانان دەبێ بە پێی یاساکانی ئەو زانستە، داتا و گۆڕیانەکانی بازاڕ بگۆڕن. ئەو پرێسنیپە بە سەر هەموو پرێنسیپە ئابوورییەکانی کە دواتر ئاماژەی پێ دەدرێت، زاڵە و لە یەکەمایەتی دایە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "شارستانییەتی ئێرانی " وەک بەشێک لە "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی"ـیه.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە دیالەکتیکی ئێرانیی مێژوو و شارستانییەتی مرۆیی وەک بەشێکی گرینگ لە دیالەکتیکی هیند و ئێرانی و ئەورووپیی مێژوو و شارستانییەتی مرۆیی و ڕەسەنایەتی مێژووییەتی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "شارستانییەتی ئێرانی " وەک بەشێک لە "ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی"ـیه.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە هاوسان‌ بوونی "بایەخگەلی بنەمایی ئابووری" شارستانییەتی ئێرانی وەک بەشێک لە ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپییە.

  • بە پێی بایەخگەلی ئابووریی هاوسانی شارستانی، دەبێ "یەکێتی ئابووریی وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی" پێک بێت.

  • بە پێی بایەخگەلی ئابووریی هاوسانی شارستانی، "یەکێتی ئابووریی وڵاتانی شارستانییەتی ئێرانی" ناتوانێ وڵاتانی نا(هیند و ئێرانی و ئەورووپی) بە ئەندامێتی وەربگرێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "شۆڕشی ئێرانی" لە بواری ئابووری بە پێی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سۆشیالیزمی ئێران‌گەر یان سۆشیالیزمی نەتەوەیی و بە واتایەکی دیکە کاپیتالیزمی دەوڵەتی لە ئابووریی کەڵانە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە "سۆشیالیزمی ئێران‌گەر" یان "سۆشیالیزمی نەتەوەیی" یان "کاپیتالیزمی دەوڵەتی"ـیه. ئەوە بە واتای بڕوای بە "دادپەروەری کۆمەڵایەتی" بۆ ئێران و ئێرانییەکان و جیهانی ئێرانی و شارستانییەتی ئێرانییە. وەها سۆشیالیزمێکی نەتەوەیی به هیچ چەشنێک ڕەگەزپەرەست نییە، بەڵکوو شایسته‌ و لێهاتووسالارە و بڕوای بە کاپیتالیزمی دەوڵەتی یان سۆشیالیزمی نەتەوەییە. ئەوە بە واتای خاوەندارێتیی پیشەسازیگەلی گەورە لە لایەن دەوڵەت و پیشەسازیگەلی چکۆلە و مامناوەند لە لایەن خەڵکی، بەڵام بە رێنوێنی و چاوەدێریی دەوڵەتە.

  • وڵاتی یەکپارچە (یۆنیتاری) ئێران خاوەن حەوت ناوچەی ئابووری دەبێت. هەر ناوچەیەکی ئابووری پێکهاتووە لە چەندین پارێزگا که هاوبەشی جوگرافی و مێژوویی و فەرهەنگی و گواستنەوە (هاتوچۆ) و ژێرخانگەلی ئابوورییان پێکەوە هەیە. ئەو ناوچانە لە ڕێکخراوی پلان و بودجەی وڵاتدا خاوەن پلان و گەڵاڵەی هاوبەشی گەشەسەندن دەبن و پلانگەلی بەرز و قەبەی ئابووری و نیشتمانی لە لایەن وەزارەتخانەکانی دەوڵەتی ناوەندی و ڕێکخراوی پلان و بودجەی سەرتاسەریی وڵات بە هاوکاریی دەوڵەتانی خۆجێی پارێزگاکانی سەر بەو ناوچانە، بەڕێوە دەبرێت. بەڕێوەبەریی هەر ناوچەیەکی ئابووری لە ئەستۆی نوێنەری هەمان ناوچەی ئابووری لە ڕێکخراوی پلان و بودجە و وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی ناوەندیدا دەبێت. نوێنەرانی ناوچەگەلی ئابووری لە دەوڵەتی ناوەندی دەبێ لە خەڵکی خۆجێی هەمان ناوچەی ئابووری بن و پۆستی نوێنەرایەتیی ناوچەی ئابووری دەبێ بە شێوەی نۆرەیی یەکساڵە لە نێوان نوێنەرانی پارێزگاکانی هەمان ناوچەی ئابووریدا بگەڕێت. ئەو نوێنەرە لە لایەن ئەنجومەنی خۆجێی هەرکام لە پارێزگاکانی سەر بەو ناوچە ئابوورییە لە نێوان ئەندامانی ئو ئەنجومەنە، بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵدەبژێردرێت. نوێنەری هەر ناوچەیەکی ئابووری لە دەوڵەتی ناوەندی "کەی" یان "Kay" ناوی لێ دەبرێت. ئەو ناوچانە بریتین لە ١) ناوچەی پارس ٢) ناوچەی خوراسان ٣) ناوچەی مادی باکووری ٤) ناوچەی مادی ناوەندی ٥) ناوچەی مادی رۆژئاوایی ۶) ناوچەی سپاهان ۷) ناوچەی پایتەخت.

  • ناوچەی ئابووریی پارس پارێزگاکانی فارس، بووشێهر، هۆرمۆزگان و کێرمان لەخۆ دەگرێت.

  • ناوچەی ئابووریی خوراسان پارێزگاکانی خوراسان باکووری، خوراسانی ناوەندی، خوراسانی باشووری، سیستان و بەلووچستان لەخۆ دەگرێت.

  • ناوچەی ئابووریی مادی باکووری پارێزگاکانی گیلان، مازەندەران، ئەلبۆرز، گوڵستان، سێمنان و ئەردەبیل لەخۆ دەگرێت.

  • ناوچەی ئابووریی مادی ناوەندی پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی، زەنجان، قەزوین و ناوەندی لەخۆ دەگرێت.

  • ناوچەی ئابووریی مادی رۆژئاوایی پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژئاوایی، کوردستان، هەمەدان، کرماشان، لورستان، ئیلام، خوزستان، چ چوارمەحاڵ و بەختیاری و کەهکیلویه و بویر ئەحمەد لەخۆ دەگرێت.

  • ناوچەی ئابووریی سپاهان پارێزگاکانی ئیسفەهان، یەزد و قوم لەخۆ دەگرێت.

  • ناوچەی ئابووریی پایتەخت پارێزگای تاران لەخۆ دەگرێت.

  • سەرمایەگەلی نەوت و گاز و سەرچاوە سروشتییەکانی دیکە وڵاتی شهەیلی ئێران و سەرچاوەگەلی سروشتیی وڵاتانی دیکەی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمینی تایبەتە بە خەڵک و جەماوەری ئەو وڵاتانە و سەرمایەی نەتەوەیی و نیشتمانی بە ئەژمار دێت.

  • سەرمایەگەلی نەوت و گاز و سەرچاوە سروشتییەکانی دیکە وڵاتی شهەیلی ئێران تایبەتە بە نەتەوەی یەکەی ئێران لە هەر گەل و تۆرەمەیەک.

  • ئابووریی ئێران دەبێ لە ئابووریی تاک‌ بەرهەمی نەوت تێپەڕێت و فرەچەشن بێت.

  • ئابووریی مۆدێرن لە ئێراندا دەبێ بە پێی تەکنۆلۆژیای زانیاری و زانستەگەلی ئینفۆرماتیک و کەمپیوتێر داڕێرێت.

  • تەکنۆلۆژیای زانیاری دەبێ لە پێناو ڕەخساندنی هەلی کار و بنیاتنانی ئابووری بە پێی ئەو تەکنۆلۆژیایە و هاوسەنگی چاخی زانیاری پەرە پێ بدرێت. هەر بەو پێوەرە ئینتەرنێتی خێرا دەبێ وەک پلانێکی بنەمایی لە هەموو ناوچەکانی ئێران زەمین پەرە بستێنێت.

  • دەبێ زانستە ژێنێتیکەکان و بەرهەم هێنانی بەروبوم و بەرهەمگەلی داهێنراوەی ژێنێتیکی لە ئێراندا پەرە بستێنێت.

  • دەبێ نانۆ تەکنۆلۆژیا و بەرهەم هێنانی بەروبوم و بەرهەمگەلی هاوپەیوەند بەو تەکنۆلۆژیایە لە ئێراندا پەرە بستێنێت.

  • دەبێ پشکی کارخانەکان و پیشەسازیگەلی گرینگی جیهانی لە داهاتی نەوت بۆ ئێران زەمین بکردرێ و لە پیشەسازیی گرینگ و هەستیاری جیهانی بۆ ئێران زەمین سەرمایەدانەری بکرێت.

  • پیشەسازیی گازی ئێران دەبێ پەرە بستێنێت و بۆرییەکانی گواستنەوەی گازی ئێران پاش تێپەڕین بە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریا و بەشەکانی دیکەی بەستێنی شارستانییەتی ئێرانی دەبێ بگاتە مەدیتەرانە و دەریای ناوەڕاست، تا بە بێ تێپەڕین بە وڵاتانێکی گەورەی وەک ڕووسیا و تورکیا، سەربەخۆیی هەناردەی وزەی ئێران بپارێزرێت. بێ گومان لەو بوارەدا ڕووسیا و تورکیا بەردەوام پەیمان شکێنی دەکەن و چەق دەخەنە بەردەم ئێران، بەڵام ئێران بە یارمەتیی رۆژئاوا لەو پڕۆژەیە بەهرەمەند دەبێ و پێویستە ئەو ئامانجە مسۆگەر بکات.

  • پلانی "ئێران‌ڕوود" دەبێ وەدی‌ بێت و پەیوەست بوونی دەریای قەزوین (کاسپییەن) بە کەنداوی پارس یان دەریای پارس (عەمان)، جگە لەوەی کە پێش بە تەشەنەی بیابانی دەگرێت و زۆر بۆ بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمینی گرینگە، بە سەرچاوە ئاوییە بەرهەم هاتووەکان لەو پلانە و دانانی پاڵاوگە لە سەریان، کشتوکاڵ بە شێوەیەکی بەرچاو پەرە دەستێنێت. هەروەها ئەو پلانە، داهاتێکی بەرفراوانی بۆ ئێران لە رێگەی بە جەمسەری ترانزتی کردنی کاڵا لە چین و هیندستان بۆ ڕووسیا و ئەورووپا و بە پێچەوانەی، بە دواوە دەبێت و دەبێتە مایەی بەرزبوونەوەی چەند هێندەی پێگەی ستراتژیکی ئێران لە جیهاندا. هەروەها بە کردنەوەی ناوچەگەلی ئازادی تیجاری و بازرگانی و شاری نوێ لە پەنا و کەنارەکانی همچنین ئێران‌ڕوود، شارستانییەتی ئێرانی بە یەگجاری هەڵدەتەکێ و گۆڕانی بە سەردا دێت. بەڵام بە داخەوە، ئەو پلانە بە هۆی بەرزکردنەوەی پێگەی ستراتژیکی ئێران و هاوکات دەربازکردنی ڕووسیا لە ئینتیمای بە تەنگەڵانی ستراتژیکی بسفوور کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی وڵاتانی ئەندامی ناتۆیە، بە توندی کاردانەوە و دژایەتیی وڵاتانی رۆژئاوایی و میدیا دەوڵەتییەکانی ئەوێی بە دواوەیە. بە چەشنێک کە بە درۆ و دەنگۆسازی و بانگهێشتی کارناسانی گوڵبژێر کراوە و مووچەخۆر بۆ میدیاکانیان، بە توندی و دەمارگرژانە دژی ئەو پلانە دەوەستن. ئەو پلانە ئەگەرچی بە تەکنۆلۆژیای پەنجا ساڵ لەوە پێشیش ئەنجام دەدرا، بەڵام بە گوشاری توندی ئەمریکا بۆ سەر پاڵەویی دووهەم ڕاگیرا. ئەوە لە کاتێکدایە کە پلانی زۆر لەوە دژوارتر لە سارای گەورەی ئەفریقا لە وڵاتی لیبیا و لە وڵاتانی باشووری کەنداوی پارس و یان لە گرێ‌دانی هەمان دەریای کاسپییەن بە دەریای ڕەش لە رێگەی کەناڵی چەند توێژیی "ڤۆڵگا" لە ئاست و بەرزایی جۆراوجۆری ڕووسیا بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراوە. بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو پلانە گرینگە و ژینەرانە بۆ داهاتووی ئێران، پێویستە ئێران لەگەڵ رۆژئاوادا ڕێک بکەوێت.

  • ئێران زەمین دەبێ لە پەنای گەشەی سەرچاوە ئابوورییەکانی، تەرکیز بخاتە سەر گەشەی سەرچاوەگەلی مرۆیی. ئەو قوتابخانەیە لای وایە سەرچاوەگەلی مرۆیی هەر وڵاتێک، سەرمایەی راستەقینەی ئەو وڵاتەیە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین دەبێ بزانێت کە سەرمایەی ڕاستەقینەی ئابووری، مرۆڤی داهێنەر بە ئاستێکی باڵای هوشیاری و تەندروست لەباری لەش و دەروونەوەیە. لەو ڕووەوە دەبێ بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی جەماوەر و حەشیمەتی زیرەک و هوشیار و داهێنەر و تەندروست لەباری لەش و دەروونەوە لە بەستێنی شارستانییەتی ئێرانی، لە رێگە سروشتییەکانی وەک هاندان بۆ زاوزێ یان کۆچی گەلانی ئەورووپی بۆ ناو وڵات و یان لە داهاتوودا لە رێگەی ژێنێتیکی تاقیگەیی هەوڵ بدرێت.

  • توێژینگەی ئێران زەمین پێداگرە لە بوونی یەکێتییەکی ئابووریی گەورە لە نێوان وڵاتانی بەستێنی شارستانییەتی ئێران زەمین و هەروەها هیندستان.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بە هۆی لێکدانەوە و شرۆڤەی وردبینانەی مێژوو و ئاگاداری لە بایەخگەلی هاوبەشی ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و فەرهەنگی - شارستانی، به توندی دژی داشداری و بەشداریی ئێران و وڵاتان و سەرزەوینە ئێرانییەکان لەو یەکێتییە ئابووریانەیە کە سەر به ژەڤەرشارستانییەتی هیند و ئێرانی و ئەورووپی نین.

  • توێژینگەی ئێران زەمین پێداگرە لە پەرەدان بە ناوچەگەلی ئازادی بازرگانی لە ئێران.

  • توێژینگەی ئێران زەمین پێداگرە لە بەرهەم هێنانی ناوخۆیی بەروبووم و بەرهەمگەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین پێداگرە لە بوونی ئێران بە جەمسەرێکی بانکی و ماڵی و دارایی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین پێداگرە لە بوونی ئێران به جەمسەرێکی تووریزم و گەشتیاری.

  • توێژینگەی ئێران زەمین پێداگرە لە بوونی ئێران بە جەمسەرێکی گواستنەوە و گەشتی ئاسمانی و کردنەوەی کۆمپانیاگەلی ئاسمانی و گەورەی موسافری.

  • توێژینگەی ئێران زەمین پێداگرە لە بوونی ئێران بە جەمسەرێکی ترانزیتی کاڵای جیهانی.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە خاوەندارێتی تایبەتیی پیشەسازیی مامناوەند و چکۆلە و خاوەندارێتی نەتەوەیی و دەوڵەتیی پیشەسازیی گەورە و کەڵانە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە گۆڕینی کۆمپانیای نەوتی ئێران بۆ یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و گاز و وزەی جیهانییە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین بڕوای بە بازاڕی ئازاد و ڕکابەریی تەندروست و ناڕانتیی ئاباووری بە رێنوێنیی دەوڵەت و دانانی یاساگەلێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و دادپەروەری کۆمەڵایەتییە.

  • توێژینگەی ئێران زەمین لەو بڕوایە که بانکی ناوەندیی ئێران و سیاسەتەکانی دەبێ جودا لە دەوڵەت و سەربەخۆ بێت. ئەگەرچی بانکی ناوەندی دەبێ تایبەت بە وڵات، سەرزەوین، شارستانییەتی ئێرانی و نەتەوەیی و نیشتمانی بێ، نە ئەوەی کە ببێتە ڕێکخراوێکی تایبەتی لە بندەستی سەرمایەدانەران و کانوونەکانی دەسەلاتی جیهانی.

چو ایران نباشد تن مـن مــباد / بدین بوم و بر زنده یک تن مباد

همه سر به سر تـن به کشتن دهیم / از آن به که کشور به دشمن دهیم

بیا تا همه به دشمن شیم اندرکمین / به راه پیشــمرگان ایران زەمین

ز زادم شده پنج، هشت بـار / به پایان آمد این نامه شاهوار

سەرچاوە و ژێدەرەکان

* فارسی:

ـ آذرگشسب، فیروز (1337). بخشی از فرهنگ اوستا و تطبیق آن با فارسی و کردی، تهران.

ـ آذرگشسب، فیروز (1385). گاتها (سرودهای زرتشت)، انتشارات فروهر.

ـ بدلیسی، شرف خان (1377). شرفنامه بدلیسی (تاریخ مفصل کردستان، دو جلدی)، نشر اساطیر.

ـ بدیع، امیرمهدی (1383). یونانیان و بربرها (دوره پانزده جلدی)، انتشارات توس.

ـ بربریان، مانوئل (1376). جستاری در پیشینه دانش کیهان و زمین در ایرانویچ، نشر بلخ.

ـ بهرامی، احسان (1369). فرهنگ واژه‌های اوستا (چهار جلد)، نشر بلخ.

ـ بهروز، ذبیح (1363). خط و فرهنگ، ایران کوده شماره 8، انتشارات فروهر چاپ دوم.

ـ بهروز، ذبیح (1331). تقویم و تاریخ در ایران، انتشارات ایران کوده، شماره 15.

ـ بهروز، ذبیح (1363). دبیره، انتشارات فروهر.

ـ بیرشک، احمد (1373). گاهشماری ئێرانی برای 5421 سال، بنیاد دانشنامه بزرگ پارسی.

ـ پورداوود، ابراهیم (1305). اوستا، بمبئی.

ـ تفضلی، احمد (1391). مینوی خرد، نشر توس.

ـ جنیدی، فریدون (1384). حقوق جیهان در ایران باستان، نشر بلخ.

ـ جنیدی، فریدون (1392). داستان ایران بر بنیاد گفتارهای ایرانی، نشر بلخ.

ـ جنیدی، فریدون (1395). زروان (سنجش زمان در ایران باستان)، نشر بلخ، چاپ دوم.

ـ جوادی، شهره؛ آورزمانی، فریدون (1388). سنگ نگاره‌های ساسانی، انتشارات بلخ.

ـ خورناتسی، موسس (موسی خورنی) (1381). تاریخ ارمنیان، باغداساریان.

ـ دورانت، ویل (1392). تاریخ تمدن، نشر علمی فرهنگی.

ـ دوستخواه، جلیل (1396). اوستا؛ کهن‌ترین سرودهای ایرانیان، نشر مروارید.

ـ دیاکونوف، ا. م (1379). اشکانیان، نشر پیام.

ـ دیاکونوف، م، ایگور (1383). تاریخ ماد، نشر علم و فرهنگ.

ـ رضی، هاشم (1397). حکمت خسروانی (حکمت اشراق و عرفان از زرتشت تا سهروردی)، نشربهجت.

ـ رضی، هاشم (1382). آیین مهر (پژوهش‌هایی در تاریخ آیین رازآمیز میترایی)، نشر بهجت.

ـ زرین‌کوب، عبدالحسین (1330). دو قرن سکوت، دانشسرای عالی.

ـ زرینکوب، عبدالحسین (1392). تاریخ ایران پس از اسلام، انتشارات امیرکبیر.

ـ زرین‌کوب، عبدالحسین (1388). تاریخ مردم ایران قبل از اسلام، انتشارات امیرکبیر.

ـ زکی بیگ، محمد امین (1381). زبده؛ تاریخ کرد و کردستان (دو جلدی)، نشر توس.

ـ ستوده، زرتشت (2001). "توران، سکاییان، ترکان، آران و آذربایگان"، بوک پرس.

ـ سیدسجادی، منصور (1390). شهر سوخته، دفتر پژوهشهای فرهنگی.

ـ شاهنامه فردوسی (1388). ویرایش استاد فریدون جنیدی، نشر بلخ.

ـ شفا، شجاع الدین (2000). تولدی دیگر، نسخه PDF.

ـ فره‌وشی، بهرام (1391). فرهنگ زبان پهلوی، دانشگاه تهران.

ـ کریستین‌سن، آرتور (1394). ایران در زمان ساسانیان، نشر نگاه، چاپ چهارم.

ـ مجیدزاده، یوسف (1382). جیرفت، طبع و نشر.

ـ محمدپور، نسیم (1390). تپه سیلک، خانه تاریخ و تصویر ابریشمی.

ـ محمودی بختیاری، علیقلی (1368). زمینه فرهنگ و تمدن ایران، نشر پاژنگ چاپ چهارم.

ـ مقدم، محمد (1380). جستار درباره مهر و ناهید، نشر هیرمند چاپ دوم.

ـ مهر، فرهنگ (1388). فلسفە زرتشت، انتشارات جامی.

ـ وردنبورخ، هلن سانسیسی (1391). تاریخ هخامنشیان (دوره پانزده جلدی)، انتشارات توس.

ـ وولسکی، یوزف (1393). شاهنشاهی اشکانی، نشر ققنوس.

ـ هازلی، رضا (کی اشکان اردلان افشارنادری) (2019). انقلاب ایرانی یان دگردیسی ایرانی (هم ایدئولوژی و هم متدولوژی)، وبسایت شخصی:

https://kaaa.info/dp/articles-researches/test123

ـ هازلی، رضا (2016). مانیفست مکتب ایران زمین (ناسیونالیسم مدرن ایرانی از دیدگاه تمدنی)، وبسایت شخصی:

https://kaaa.info/dp/articles-researches/default-13

ـ هازلی، رضا (2017). ارتجاع سفید یان تخریب ایرانگرایی؟، وبسایت شخصی:

https://kaaa.info/dp/articles-researches/default8

ـ هازلی، رضا (2019). ساختار تقسیم قدرت حکومتی و تقسیمات کشوری در ایران نوین، وبسایت شخصی:

https://kaaa.info/dp/articles-researches/test13

ـ هازلی، رضا (2017) عرب‌زدگی و برخی راه‌های مقابله با آن، وبسایت شخصی:

https://kaaa.info/dp/articles-researches/default10

ـ هدایت، صادق (1384). زند و هومن یسن و کارنامه اردشیر پاپکان، انتشارات گهبد.

ـ یاسمی، رشید (1363). کرد و پیوستگی نژادی و تاریخی او، انتشارات امیرکبیر.

لاتین:

- EncyclopediaIranicawww.iranicaonline.org

- Encyclopedia Britannica www.britannica.com

- Ritzer George.(2007). The Blackwell Encyclopedia of Sociology (11 volume set). Willey-Blackwell.

- Badie Bertrand, Berg-Schlosser Dirk, Morlino Leonardo.(2011). International Encyclopedia of Political Science. SAGE publications, Inc.

- Borchert Donald M.(2005). Encyclopedia of Philosophy (10 volume set). Macmillan Reference USA.

- Hawking Stephen. (1998). A Brief History of Time. Bantam.

- Hawking Stephen, Mlodinow Leonard. (2012) The Grand Design. Bantam.

- Hawking Stephen W. (2002)The Theory of Everything: The Origin and Fate of the Universe. New Millenium.

- Lerner Rita G., Trigg George L. (2005). Encyclopedia of Physics. Wiley VCH.

- Nietzsche Friedrich. (2017).The Will To Power. Penguin.

- European Prehistory Anthropology and Genetics, https://eupedia.com/genetics/

- Waddell L.A. (1927). The Aryan Origin of the Alphabet. London University.

- Nelson Bradley R. (2011). Numismatic Art of Persia. Classical Numismatic Group.

- Cohen Edward E. Dated Coins of Antiquity. Classical Numismatic Group.

- Sarianidi Viktor. Margush. (2009) Government of Turkmenistan.

- Sarianidi Viktor. (2013). Treasures of Ancient Margiana.Government of Turkmenistan.

- Anthony David W. (2010). The Lost World of Old Europe ( The Danube Valley). Princeton University Press.

- Kalyanaraman S. (2010). Indus Script Cipher. Sarasvati Research Center.

- Schlager Neil, Weisblatt Jayne. (2006). World Encylopedia of Politic Systems and Parties (3 volume set). Infobase Publishing.

- Sarianidi Viktor. (1985). Bactrian Gold. Aurora.

- Sarianidi V. (1998).Myths of Ancient Bactria and Margiana on its Seals and Amulets. М.

- Sarianidi V. (1998). Margiana and Protozoroastrism. Athens:Kapon editions.

- Snowdon Brian, Vane Howard R. (2003). An Encyclopaedia of Macroeconomics. Edward Elgar Pub.

- Mankiw N. Gregory. (2017). Principles of Microeconomics. Cengage Learning.

- Fishman A. M. (2013). The Silver Coinage of the Western Satraps in India (50-400 AD). Fishman.

- Mangalam S. J. (1990). Kharoshti Script. Easter Book Linkers.

- Hiebert Fredrick T. (2003). A Central Asian Village at the Dawn of Civilization, Excavations at Anau, Turkmenistan. University of Pennsylvania Museum of Archaeology and Anthropology.

- Allchin F. R. (1995). The Archaeology of Early Historic South Asia: The Emergence of Cities and States. Cambridge University Press.

- VasishtaRavindra Kumar. (2001). Brahmi Script. NAG Publishers.

- Pinkerton John. (1814). An Enquiry Into the History of Scotland: Preceding the Reign of Malcolm III, Or the Year 1056, Including the Authentic History of that Period. J. Ballantyne and Company, for Bell &Bradfute.

- Verema T. P. (1998).The Development of Imperial Gupta Brahmi Script. Ramanand Vidya Bhawan.

- Sarianidi Viktor. (2006).Gonur-Depe: City of Kings and Gods. Miras.

- Waddell L. A. (1972). Indo-Sumerian Seals Deciphered: Discovering Sumerians of Indus Valley As Phoenicians Barats , Goths & Famous Vedic Aryans 3100-2300 B.C. London University. Indological Book House.

- Kenoyer Jonathan Mark. (2011). Ancient Cities of the Indus Valley Civilization. Oxford University Press.

- Waddell L. A. (2019). The Aryan Origin of the Alphabet. Blurb.

- Alexeyev Andrey. (2012). The Gold of Scythian Kings In the Hermitage Collection. The State Hermitage Publishers.

- ПугачевВ. П., СоловьевА. И. Введениевполитологию. Аспект Пресс, 2008.

- Минюшев Ф. И. Социальная антропология. Социологический факультет МГУ, 2009.

- Добреньков В. И., Кравченко А. И. Социология. Социологический факультет МГУ, 2009.

- Сарианиди В. И. Труды Маргианской археологической экспедиции. Том 6. Старый сад, 2016.

- Сарианиди В. И. В поисках страны Маргуш. Москва, 1993.

- Сарианиди В. И. И здесь говорил Заратуштра. Москва, 1991.

- Сарианиди В. И. Афганистан: сокровища безымянных царей. Издательство Наука. Москва, 1983.

- Сарианиди В. И. Труды Маргианской археологической экспедиции. Том 4. Старый сад, 2012.

- Сарианиди В. И. Труды Маргианской археологической экспедиции. Том 2. Старый сад, 2008.

- Сарианиди В. И. Труды Маргианской археологической экспедиции. Том 5. Старый сад, 2014.

- Сарианиди В. И. Задолго до Заратуштры. Старый сад, 2010.

- На пути открытия цивилизации. Сборник статей к 80-летию В.И экспедиции. Сарианиди. Труды Маргианской археологической. Т. 3. / П.М. Кожин, М.Ф. Косарев, Н.А. Дубова (Ред.). СПб.: Алетейя, 2010.

- У истоков цивилизации. Сборник статей к 75-летию Виктора Ивановича Сарианиди / М.Ф. Косарев, П.М. Кожин, Н.А. Дубова (Ред.). М.: Старый сад, 2004.

- Пилипко В. Н. Старая Ниса. Восточная литература, РАН, 1996.

- Чайлд Гордон. Арийцы: Основатели европейской цивилизации. Центрполиграф, 2008.

- Канторович А. Р., Эрлих В. Р. Бронзолитейное искусство из курганов Адыгеи. Государственный музей востока, 2006.

- Галлямов С. Древние арии и вечный Курдистан. Вече, 2007.

- Медведев А. П. Сарматы в верховьях Танаиса. Издательство Таус, 2008.

- Платонов С. М., Тарута С. О. Энциклопедия Трипольской Цивилизации (Том 1, Том 2). Петроимпекс, 2004.

Hello World!